هۆشداری لە بێکاربوونی هەزاران کرێکار دەدرێت



بەردەوام بوونی راگرتنی ھەناردەی نەوت، بێکاربوونی ھەزاران کرێکاری لێدەکەوێتەوە و هەروەها، بەرھەمھێنانی ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە دەخاتە مەترسییەوە، کە بەپێی یاسای بودجە دەبێت ھەرێم رادەستی عێراقی بکات.

کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە ھەرێم کە پێکھاتوون لە کۆمپانیاکانی گەنەڵ ئینێرجی، گەلف کیستۆن، ئیچ کەی ئێن، شاماران پیترۆلیۆم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەردەوامی راگرتنی ھەناردەی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێم دروستکردووە.

باسیان لەوەشکردووە، بەبڕی نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پلانی خەرجیان لەمساڵدا لە ھەرێمی کوردستان کەمکردووەتەوە لەگەڵ دانانی پلان بۆ پێداچونەوە بە خەرجییەکانیان لەساڵی داھاتوودا.

کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازی نەوت لە ھەرێم دەڵێت، بەھۆی نادیاری دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بەکردەیی کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ کەمکردنەوەی خەرجی، ئەوەش بێکاربوونی ھەزاران کرێکاری لێدەکەوێتەوە.

دەشڵێت، لەساڵی  ٢٠٢٢دا پیشەسازی نەوت زیاتر لەسەدا ٨٠ ی داھاتی بۆ ھەرێم دابینکردووە ، ئەگەر راگرتنی ھەناردەی نەوت بەردەوام بێت وەبەرھێنانی بیانی زیاتر کەمدەبێتەوە، ئەوەش ئاستی بەرھەمھێنانی رۆژانەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەخاتە مەترسییەوە.

پارتی لەسەر پێدانی لیستی ناوی “بندیوارەكان” بە بەغدا ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت پارتی لەسەر پێدانی لیستی ناوی “بندیوارەكان” بە بەغدا ڕوونكردنەوە دەدات
یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
دواتر یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
ەیوەندیدار