گەنجێکی کورد لەدارستانەکانی بولگاریا گیانی لەدەستدا



بەگوێرەی زانیارییەکان، گەنجێکی ئامێدی لە دارستانەکانی بولگاریادا گیانی لەدەستداوە و ئەمە دووەمین گەنجی دانیشتووی ئامێدییە لەو جێگایە لەماوەی هەفتەیەکدا گیان لەدەست بدات. ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە دانیشتووی گوندێکی سنووری قەزای ئامێدییە و ناوی “ڕێکەوت باقی”ە.

ڕێکەوت باقی دەبێتە دووەم گەنجی دانیشتووی سنووری قەزای ئامێدی کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیان لەدەستبدات.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی دانیشووی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە ڕێگەی دارستانەکانی بولگاریاوە هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە ئەوروپا. ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو یەکێک لەو گەنجانە بە ناوی “دیندرا داوود ڕێکانی” لە نێو دارستانەکانی ئەو وڵاتەدا گیانی لەدەستدا.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆئەوەی هەوڵی گەڕاندنەوەی تەرمی “دیندرا داوود ڕێکانی” بدەن و لەکوردستان و لە زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت.

نرخی زێڕ و دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات
پێشت نرخی زێڕ و دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات
دەزگای هەواڵگری عێراق سەرکردەیەکی داعشی لە سلێمانی دەستگیرکرد
دواتر دەزگای هەواڵگری عێراق سەرکردەیەکی داعشی لە سلێمانی دەستگیرکرد
ەیوەندیدار