مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستیپێكرد



 

لە زۆرێك لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر داوای لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكان مانگرتنی سەرتاسەری دەستیپێكردەوە.

ئەمڕۆ لە شارەكانی ئیلام، سەراوڵە، کرماشان، پاوە، جوانڕۆ، گیەڵان، کۆزەران، دیواندەرە، سنە، دێولان، سەقز، کامێران، قوروە، مەریوان، ئورمیە، شنۆ، مەهاباد، بۆکان، ڕوانسەر، شاباد و بانە و چەند شار و شارۆچكەی دیكە هاووڵاتیان لە كاسبكاران و بازاڕیان نەچوونە سەر كارەكانیان و دووكان و بازاڕەكانیان نەكردەوە و لە ماڵەكانیاندا مانەوە.

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران 80 ڕۆژیان تێپەڕكرد كە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لە كاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە سەریانهەڵداوە.

ئەو مانگرتنەی ئەمڕۆ دەستیپێكردووە دوای ماوەیەك لە هێوربوونەوەی ڕەوشەكە و شەقامەكان دێت بەهۆی كەوتنەوەی توندوتیژییەكی لە ڕادەبەر و بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكان بەتایبەت لە مەهاباد و بۆكان و جوانڕۆ.

چەند ڕۆژی ڕابردوو ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران سەردانی شاری سنەی كرد و هاوكات ئێران بڕیاریداوە پۆلیسی ئێرشاد هەڵبوەشێنێتەوە و یاسای حیجابیش هەمواربكاتەوە، بەڵام هێشتا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان درێژەیان هەیە.

پارتی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حكومیدا دەكات
پێشت پارتی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی حكومیدا دەكات
لە سلێمانی خۆپیشاندانە
دواتر لە سلێمانی خۆپیشاندانە
ەیوەندیدار