هەوڵی تەقاندنەوەی مەزاری قاسم سولەیمانی شکستی هێنا


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ئاسایشی ئێران رایگەیاند، توانیویانە ئەندامانی تۆڕێکی گەورەی تیرۆریستی جولەکە دەستگیر بکەن کە ٤٣ بۆمبیان پێگیراوە، دوای دەستگیرکردنیان وەزارەتی ئاسایشی ئێران پلانی تۆرەکەی ئاشکراکرد.

تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری وەزارەتی ئاسایشی ئێرانەوە ڕایگەیاند ئەندامانی تۆڕێکی گەورەی تیرۆریستی جولەکە بە ٤٣ بۆمبەوە دەستگیرکراون.

سەبارەت بەوپلانەی لەلایەن تۆڕەکەوە داڕێژرابوو، ئاسایشی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، تۆرەکە پلانیان داناوە سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکی موحەڕەم لەکاتی ڕێوڕەسمێکدا تەقینەوە ئەنجام بدەن لەوانەش تەقاندنەوەی مەزارگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەربەسوپای پاسدارانی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە لەعێراق کوژرا.

ئەوەخراوەتەڕوو، سەرکردەکانی ئەم تۆڕانە بنکەیان لە هەردوو وڵاتی دانیمارک و هۆڵەندایە.

 

بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخر
پێشت بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخر
مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی ئەفسەرەکەی پێشووی پاراستن بڵاوکردەوە
دواتر مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی ئەفسەرەکەی پێشووی پاراستن بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار