مەرزێکی نوێ لەگەڵ ئێران کرایەوە



وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کردنەوەی مەرزی تیلەکۆی لەگەڵ پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەرزی تیلەکۆ بە فەرمی کرایەوە.

وەزیری دارایی ڕوونیشیکردەوە، کردنەوەی مەرزەکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر زیادکردنی هەلی کار و جوڵەی بازرگانیی لە گەرمیان دەبێت.

مەرزی تیلەکۆ دەکەوێتە سنووری ناحیەی مەیدان و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

ئاوات شێخ جەناب: لەمەودوا پرسیاری مووچەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن
پێشت ئاوات شێخ جەناب: لەمەودوا پرسیاری مووچەی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن
زیاتر لە سێ هەزار دۆنم پووش و پاوانی سنووری سلێمانی سووتان
دواتر زیاتر لە سێ هەزار دۆنم پووش و پاوانی سنووری سلێمانی سووتان
ەیوەندیدار