عێراق سووتەمەنی و نەوتی ساڵێک بۆ لوبنان دابین دەکات


رێککەوتنی نێوان عێراق و لوبنان لەبارەی دابینکردنی نەوت لە بەرامبەر خزمەتگوزاری و بەرھەمە بازرگانییەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ درێژکرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیان عەبدولغەنی و وەزیری وزە و سەرچاوەکانی ئاوی لوبنان، وەلید فەیاز لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری بەغداد دەقی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکەیان واژوو کردووە.

بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و بەیروت، عێراق بۆماوەی ساڵێک سووتەمەنی و نەوت بۆ لوبنان دابین دەکات.

وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیان عەبدولغەنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکەن کە ھەردوو لایەن کۆمسیۆنی تەکنینکی بەمەبەستی چاودێریکردنی پرسەکانی لوجیستیی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا کە بۆ ماوەی ساڵێک درێژکراوەتەوە، دادەمەزرێنن.

ھاوکات وەزیری وزە و سەرچاوەکانی ئاوی لوبنان، وەلید فەیاز ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، ماددەکانی ڕێککەوتنەکە وەک خۆیان دەمێننەوە و لە جیاتی یەک ملیۆن تۆن، بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار تۆن سووتەمەنی بۆ لوبنان دابین دەکرێت.

ھاوکات ئاشکراشی کرد کە لە عێراقەوە بڕی دوو ملیۆن تۆن نەوتی خاو بۆ دامەزراوەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای سەربە وەزارەتی وزەی لوبنان دابین دەکرێت.

لوبنان کە لە ئێستادا رووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە، لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١دا لە بەرامبەر خزمەتگوزاری و بەرھەمە بازرگانییەکان رێککەوتنێکی لەگەڵ عێراق بۆ ھاوردەکردنی یەک ملیۆن تۆن نەوت بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، واژوو کردبوو. عێراق و لوبنان لە ساڵی ٢٠٢٢دا رێککەوتنەکەیان بۆ یەک ساڵ درێژکردبووەوە.

خواردنگەیەک چوونەژوورەوەی پیاوان قەدەغەدەکات
پێشت خواردنگەیەک چوونەژوورەوەی پیاوان قەدەغەدەکات
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
دواتر لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ئەندامانی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار