دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند ، دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە بڕێکی زۆر دراوی عێراقی ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون لەبازاڕەکاندا ساغیبکەنەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم :

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات، کە بڕی ( پازدە )ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن بەناوەکانی ( س،ش ،م ) و ( و،ع، س )بڕی پازدە ملیۆن دیناری عێراقی ساختەیان پێبووە لەجۆری (٢٥)هەزاری.

 

تۆمەتباران بەنیازبوون لەڕێگەی مامەڵەکردن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغیبکەنەوە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەبێ ڤیزا ناتوانن بچنە بەریتانیا
پێشت هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتانە بەبێ ڤیزا ناتوانن بچنە بەریتانیا
ئەو گەنجەی کەوتە ژێر کەویەی بەفر گیانی لەدەستدا
دواتر ئەو گەنجەی کەوتە ژێر کەویەی بەفر گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار