ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: مێردمنداڵێك خۆی خنكاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەگوندێكی سەر بەپارێزگای سلێمانی، مێردمنداڵێك بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی” لەگوندی مڕانەی سەر بەناحیەی باسنێ‌ گەنجێكی تەمەن 17 ساڵان لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا”.

پۆلیسی سلیمانی دەڵێت” دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەو تاوان كەش و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوەكە كراو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا لەشاری سلێمانی”.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، گەنجەكە ناوی (س.أ.م) و تەمەنی 17 ساڵانەو دانیشتوی گوندی مڕانەیە، بۆ كۆتایی هێنان بە ژيانی خۆی، بە پەت خۆی خنكاندووە، لە ئێستاشدا بنكەی پۆلیسی باسنێ‌ پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردۆتەوە.

کوردستان

کەمال کەرکوکی: پێویست ناکات پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت

خەڵک-

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، پێشنیاری ئەوەمان خستۆتە بەردەم یەکێتی، کەسێکی بێلایەن بکەین بە پارێزگاری کەرکوک، تا بتوانین سوودی لێوەربگرین و بۆ پێکھاتەکانی دیکەش باش بێت.

کەمال کەرکوکی، لە میانی چاوپێکەوتێکی لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، ڕایگەیاند: “پێویست ناکات ئەمجارە  پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت، با کەسێک هەڵبژێرین ئێمە و یەکێتیش بتوانین سود لە ئەزموونی ببینین و بۆ پێکهاتەکانی دیکەش باش بێت، ئەو پێشنیارەمان خستۆتە بەردەم یەکێتی.”

ھاوکات رەوەند مەلا مەحموود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بۆ ھەمان کەناڵ ڕایگەیاند: “پۆستی پارێزگار پشکی کوردە و لەنێو کوردیش پشکی یەکێتییە، بەڵام جارێ دیار نییە کێ دەبێت، ئێمە لەگەڵ عەرەب و تورکمان خەریکی دانوستاندنین بۆ پۆستی پارێزگار و پۆستەکانی دیکە، بەڵام جارێ نەگەیشتووینەتە رێککەوتن”.

ئەوەشی تا ئێستا سەبارەت بە پرۆسەی دانانەوەی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا بووە ئەوەیە، یەکێتی لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان گەشتووە بە ڕێکەوتنی سەرەتایی، پۆستی پارێزگار دەدرێتەوە بە یەکێتی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و قایمقامێتیی کەرکوک دەدرێن بە تورکمان، جێگری پارێزگاریش پاش ئەوەی دەسەڵاتەکانی زیاد دەکرێن دەدرێت بە عەرەب، قایمقامەکانی داقوق و دوبز دەدرێنەوە بە کورد و هی حەویجەش دەدرێت بە عەرەب.

ئەو خاڵەشی تا ئێستا جێی ناکۆکییە ئەوەیە، عەرەب و تورکمانەکان دەیانەوێت پۆستی فەرمانگەکان بە ڕێژەی ٣٢٪ دابەش بکرێت، بەڵام یەکێتی دەیەوێت ٥٠٪ ـی پۆستەکان بۆ کورد و ٥٠٪ ـی بۆ عەرەب و تورکمان بێت بەپێی مافی بەدەستھاتووی ھەڵبژاردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریکا سەدان بارھەڵگر چەکی ڕەوانەی منبج کرد

خەڵک-

پاش ھەڕەشەکانی چەند رۆژی ڕابردووی ئەردۆغان لە ناوچەی منبج، ئەمریکا بڕێکی زۆر لە ھاوکاریی سەربازیی ڕەوانەی ئەو ناوچە کرد.

وەک ئەوەی ئاژانسی (خەبەر٢٤) ـی نزیک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو زیاد لە ٤٠٠ بارھەڵگر چەک و کەرەستەی سەربازیی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە ڕەوانەی ناوچەی منبج کراون. بەڵام ئاژانسەکە جۆری چەک و کەرەستەکانی ئاشکرا نەکردووە.

ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت، لە چەند رۆژی ڕابردوو بەرپرسانی تورکیا لە سەرۆکی ئەو وڵاتە تا وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی و فەرماندەکانی سوپا، ھەڕەشەی ھێرش کردنە سەر منبجیان کردووە.

جگە لەوەش لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەرەشەی ھێرش کردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ ١٢ وەزارەت و دەستە موچەی مانگی تەمموز وەردەگرن

خەڵک-

بڕە پارەی کە لە لایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، لە ١٤ ـی مانگەوە گەشتووە بە بانکی ناوەندیی ھەرێم و بڕیارە سبەینێ ١٢ وەزارەت و دەستە موچەی مانگی تەمموز وەربگرن.

بەپێی زانیارییەکانی دەست خەڵک کەوتووە، سبەینێ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٠/١٧، ئەم وەزارەت و دەستانە موچەی مانگی تەمموز وەردەگرن:

  • وەزارەتی کشتوکاڵ
  • وەزارەتی پلاندانان
  • وەزارەتی شارەوانی
  • وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
  • دەستەی چاودێریی دارایی
  • دەستەی ژینگە
  • دەستەی وەبەرھێنان
  • دەستەی دەستپاکی
  • دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم
  • دەستەی مافی مرۆڤ
  • کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی
  • دەزگای مین
بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین