ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

گەنجێكی 17 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات، گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە گوندی مڕانەی سەربەناحیەی باسنێ‌ گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

رونیشیدەكاتەوە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەو تاوان كەش و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا.

پۆلیسی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، گەنجەكە ناوی ( س، أ، م) ‌و تەمەنی 17 ساڵەو دانیشتوی گوندی مڕانەیە .

سەبارەت بە شێوازی خۆكوشتنی گەنجەكە، پۆلیس ئاشكرایدەكات، گەنجەكە بە پەت كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوەو لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی باسنێوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

کوردستان

کەمال کەرکوکی: پێویست ناکات پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت

خەڵک-

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، پێشنیاری ئەوەمان خستۆتە بەردەم یەکێتی، کەسێکی بێلایەن بکەین بە پارێزگاری کەرکوک، تا بتوانین سوودی لێوەربگرین و بۆ پێکھاتەکانی دیکەش باش بێت.

کەمال کەرکوکی، لە میانی چاوپێکەوتێکی لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، ڕایگەیاند: “پێویست ناکات ئەمجارە  پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت، با کەسێک هەڵبژێرین ئێمە و یەکێتیش بتوانین سود لە ئەزموونی ببینین و بۆ پێکهاتەکانی دیکەش باش بێت، ئەو پێشنیارەمان خستۆتە بەردەم یەکێتی.”

ھاوکات رەوەند مەلا مەحموود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بۆ ھەمان کەناڵ ڕایگەیاند: “پۆستی پارێزگار پشکی کوردە و لەنێو کوردیش پشکی یەکێتییە، بەڵام جارێ دیار نییە کێ دەبێت، ئێمە لەگەڵ عەرەب و تورکمان خەریکی دانوستاندنین بۆ پۆستی پارێزگار و پۆستەکانی دیکە، بەڵام جارێ نەگەیشتووینەتە رێککەوتن”.

ئەوەشی تا ئێستا سەبارەت بە پرۆسەی دانانەوەی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا بووە ئەوەیە، یەکێتی لەگەڵ عەرەب و تورکمانەکان گەشتووە بە ڕێکەوتنی سەرەتایی، پۆستی پارێزگار دەدرێتەوە بە یەکێتی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و قایمقامێتیی کەرکوک دەدرێن بە تورکمان، جێگری پارێزگاریش پاش ئەوەی دەسەڵاتەکانی زیاد دەکرێن دەدرێت بە عەرەب، قایمقامەکانی داقوق و دوبز دەدرێنەوە بە کورد و هی حەویجەش دەدرێت بە عەرەب.

ئەو خاڵەشی تا ئێستا جێی ناکۆکییە ئەوەیە، عەرەب و تورکمانەکان دەیانەوێت پۆستی فەرمانگەکان بە ڕێژەی ٣٢٪ دابەش بکرێت، بەڵام یەکێتی دەیەوێت ٥٠٪ ـی پۆستەکان بۆ کورد و ٥٠٪ ـی بۆ عەرەب و تورکمان بێت بەپێی مافی بەدەستھاتووی ھەڵبژاردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

BMW ئۆتۆمبێلێکی ناوازەی ڕاگەیاند

خەڵک-

پێش ئەوەی بە شێوەی ڕەسمی لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی لۆس ئەنجیلۆس لە مانگی داھاتوو ڕایبگەیەنێت، کۆمپانیای BMW ـی ئەڵمانی وێنە و زانیارییەکانی تایبەت بە ھەرە گەورەترین ئۆتۆمبێلەکانی خۆی بڵاو کردەوە.

کۆمپانیای BMW ـی ئەڵمانی وێنە زانیارییەکانی تایبەت بە نوێترین و گەورەترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە ژێر ناوی X7 بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێکی SUV ـی قەبارە گەورەیە و کێبڕکێی ڕەینجرۆڤەر ڤۆگ و لێکسز 570 و مارسیدسی جی ئێڵ ئێس و کادیلاک ئیسکالاد و لینکۆڵن ناڤیگەیتەر و ئینفینیتی QX80،  دەکات.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی بی ئێم بۆ یەکەمجار عەتەرێکی گەورەی بە دیزاینی کۆمپانیاکە بۆ دانراوە، کە بە شێوەی ئۆتۆماتیک دەکرێتەوە و دادەخرێت بە پێی پێویست بۆ فێنککردنەوەی بزوێنەر.

دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە درێژکراوەی برا بچوکەکەی خۆی (X5)ـە، بەڵام 20 سەنتیمەتر لەو درێژترە و بە یەکەم بینین دەناسرێتەوە، ویلەکانی 20 و 22 ئینچین و دیزاینکێکی وردی دینامیکیی گونجاوی لەگەڵ قەبارەی گەورەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ کراوە.

دیزاینی ناوەوەشی گەورەکراوی دیزاینی X5 ـی 2019 یە، بەڵام جێی 3 ڕیز کورسیی تیا کراوەتەوە، 2بە 2 بە 2، دەتوانرێت بە شێوەی 2 بە 3 بە 2 ش داوا بکرێت.

کۆمپانیای بی ئێم ئاشکرای کردووە، لە قۆناغی یەکەمدا 2 بزوێنەر دەخەنە سەر ئەم ئۆتۆمبێلە، ئەوانیش:

  • بزوێنەرێکی 6I ـی قەبارە 3.0 لیتری لەگەڵ سیستمی دەبڵ توربۆ کە دەتوانێت ھێزی 335 HP و تۆرکی 447 NM دەربکات، ئەم بزوێنەرە بە یارمەتی سیستمی Xdrive ـی پاڵنانی تەواو، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکە لە 0 ــەوە بە 5.8 چرکە بگەیەنێت بە 100 کیلۆمەتر/کاتژمێر.
  • بزوێنەرێکی V8 ـی قەبارە 4.4 لیتری لەگەڵ سیستمی دەبڵ توربۆ کە دەتوانێت ھێزی 456 HP و تۆرکی 649 NM دەربکات، ئەم بزوێنەرە بە یارمەتی سیستمی Xdrive ـی پاڵنانی تەواو، دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکە لە 0 ــەوە بە 5.2 چرکە بگەیەنێت بە 100 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

ھەرچەند کۆمپانیاکە سەبارەت بە نرخی ئۆتۆمبێلەکەی ھیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەو کۆمپانیایە ئاماژە بەوە دەکەن، BMW X7 2019 لە ناوەڕاستی ساڵی داھاتوو دەگات بە بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوین و نرخی سەرەتاییشی 97 ھەزار دۆلار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریکا سەدان بارھەڵگر چەکی ڕەوانەی منبج کرد

خەڵک-

پاش ھەڕەشەکانی چەند رۆژی ڕابردووی ئەردۆغان لە ناوچەی منبج، ئەمریکا بڕێکی زۆر لە ھاوکاریی سەربازیی ڕەوانەی ئەو ناوچە کرد.

وەک ئەوەی ئاژانسی (خەبەر٢٤) ـی نزیک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو زیاد لە ٤٠٠ بارھەڵگر چەک و کەرەستەی سەربازیی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە ڕەوانەی ناوچەی منبج کراون. بەڵام ئاژانسەکە جۆری چەک و کەرەستەکانی ئاشکرا نەکردووە.

ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت، لە چەند رۆژی ڕابردوو بەرپرسانی تورکیا لە سەرۆکی ئەو وڵاتە تا وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی و فەرماندەکانی سوپا، ھەڕەشەی ھێرش کردنە سەر منبجیان کردووە.

جگە لەوەش لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەرەشەی ھێرش کردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین