ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ: رووداوێكی سەیر لە حەرەمی مەككەدا روییدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
گۆڕەپانی حەرەمی مەككە، رووداوێكی سەیر بەخۆوە دەبینێت، بەو هۆیەی حاجییەك دەیەوێت لە دەرگای كەعبی پیرۆزەوە بچێتە ژوورەوە.

بەپێی دیمەنێك كە لەڕێی كامێرای ئامادەبوانەوە گیراوە لەنێو حەرەمی مەككە، حاجییەك دەیەوێت قفڵی كەعبە بشكێنێت و بچێتە ژوورەوە، لەو كاتەشدا بەرگی ئیحرامی دەكەوێتە خوارەوە و هەموو جەستەی دەردەكەوێت، دوابەدوای ئەوە پۆلیس هەوڵدەدات رازیی بكات بێتە خوارەوە، بەڵام بیًَ سود دەبێت تا لە دواجاردا بە زەبری هێز دەریدەكەن.

لەو بارەیەوە پۆلیسی ناوچەی مەككەی پیرۆز، بەیاننایەكی دەركرد و وردەكاریی رووداوەكەی باس كرد.

بەپێی بەیاننامەكە”ئەو یمەنەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكتاندا بڵاوبۆتەوە، یەكێك لە حاجییەكان قەرەباڵی نێو كەعبە دەقۆزێتەوە و دەیەوێت لەڕێی شكاندنی یەكێك لە قفڵەكانەوە بچێتە نێو كەعبەی پیرۆزەوە، بۆیە پۆلیسێك رێگەی لێدەگرێت و دەریدەكات، رووداوەكەش لە كاتژمێر دوانزەی شەودا رویداوە”.

لە بەیاننامەكەدا پۆلیسی سعودیە رایگەیاندووە”لەبەر خراپی باری درونی، نەتوانراوە گوێ‌ بۆ قسەكانی بیگرێت، دۆسێكەش رەوانەی داواكاریی گشتی كراوە”.

جیهان

دەیەم کاندیدی ھەڵبژاردنەکەی ئەفغانستان کوژرا

خەڵک-

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەھۆی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو، یەکێکی دیکە لە کاندیدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەفغانستان تیرۆر کرا.

لەوەتای ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە سەرەتای مانگی ڕابردوو بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان کە بڕیارە لە ٢٠١٨/١٠/٢٠ ئەنجام بدرێت، دەستیپێکردووە، تا ئێستا ١٠ کاندیدی ھەڵبژاردن کوژراون.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری عومەر ژواک وتەبێژی حکومەتی خۆجێیی ھەرێمی ھێڵمەند ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری لەشکرگاھی پایتەختی ھەرێمەکە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی جەبار قەھرەماندا تەقیوەتەوە، ناوبراو دەستبەجێ لەگەڵ ٣ کەسی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکەش بە چەند کاتژمێرێک، بزوتنەوەی تالیبان بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند و ھەرەشەی ئەنجامدانی ھێرشی فراوانتری کردووە لە رۆژی ھەڵبژاردندا.

جەبار قەهرەمان جەنەڕاڵێکی پـێشووی سوپای ئەفغانستان بوو، لە ساڵی ٢٠١٦ ــەوە سەرپەرشتی شەڕەکانی سوپای ئەفغانستانی کردووە لە ھەرێمی ھێڵمەند دژ بە چەکدارانی تالیبان.

بۆ گەشتن بە ٢٥٠ کورسیی پەرلەمان لە سێیەمین خولیدا، ٢٦٩١ کەس لە ئەفغانستان خۆیان کاندید کردووە و بۆ یەکەمین جار بەشێکی دیاری کاندیدەکان لە ژنان پێکھاتوون.

فرانس پرێس، VOA، ویکیپیدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کڵاو سپییەکانی سوریا ڕەوانەی وڵاتانی رۆژئاوا دەکرێن

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن، ٢٧٩ ئەندامی ڕێکخراوی “کڵاو سپییەکان” ـی سوریا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان، کە لە تەمموزی ئەمساڵ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە گەیەنرانە ئەردەن، بەرەو سێ وڵاتی رۆژئاوایی ڕەوانە دەکرێن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، ھاتووە: ٢٧٩ ئەندامی ڕێکخراوی “کڵاو سپییەکان” ـی سوریا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان (تێکڕا ٤٢٨ کەسن) وەک پەنابەری سیاسیی ڕەوانەی وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و کەنەدا دەکرێن.

ئەو کەسانە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە گەیەنرانە ئەردەن، پاش ئەوەی لە لایەن رژێمی سوریا و ڕوسیاوە ڕووبەڕووی ھەڕەشە بوونەوە، بەھۆی ئەوەی شایەتحاڵی ئەو کارەسات و کوشتارگە و بۆمبارانەن ئەو دوو وڵاتە دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنیی سوریا ئەنجامیان داون.

ڕێکخراوی کڵاو سپییەکان لە چالاکوانانی مەدەنی پێکھاتوون و کاریان فریاگوزاریی پزیشکی و سەرەتایی بوو بۆ ھاوڵاتیانی سوریا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە بە ھەزاران کەسیان لە ژێر داروپەردووی بینا و خانووە ڕووخاوەکان دەرھێناوە و ژیانی ھەزارانی تریان لە مەرگ ڕزگار کردووە، لەگەڵ ئەوەش زۆرینەی ئەو کوشتارگە و بۆمبارانەی سوریا و ڕوسیا دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیان داون، دۆکیۆمێنت کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دیمستۆرا دەست لەكار دەكێشێتەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا نیازی خۆی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی ڕاگەیاند لە كۆتایی مانگی داهاتوو.

ستیڤان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سوریا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، كە بە نیازە لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

دیمستۆرا داواشی لەو وڵاتانە كرد، كە پشتیوانی گفتوگۆكانی ئەستانە دەكەن پێش كۆتایی مانگ لە جنێف لەگەڵی كۆببنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین