ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان: ئەوان دۆلارییان هەیە و ئیمە خودا و گەل

خەڵك- بەشی هەواڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان داوا لە هاوڵاتیانی دەكات، بایەخ بەو هەڵمەتانە نەدەن كە توركیا و ئابورییەكەی دەكەنە ئامانج و رایدەگەیەنێت”گەر ئەوان دۆلارییان هەبێت، ئێمە خودا و گەلمان هەیە”.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە میانی وتارێكیدا بوو لە ولایەتی “ریزە”ی باكووری توركیا كە تێیدا بەڵێیندا هەوڵێكی گەورە بۆ پەرەپێدانی وڵاتەكە لەسەر هەموو ئاستەكان بخاتەگەڕ، و ئیستای توركیا لە پێشتر و داهاتووی وڵاتەكەشی لەمڕۆ باشتر بكات.

سەرۆكی توركیا بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی راگەیاندووە”هەڵمەتێكی بەردەوام هەیە لە دژی توركیا، بۆیە بایەخی پێمەدەن، ئەوەشتان لەیاد بێت گەر ئەوان دۆلارییان هەبێت، ئێمە خودا و گەلمان هەیە”.

ئەردۆغان جەختی لەسەر پێویستی ئارامگرتن و كاركردنی بەردەوام كردبۆوە “لەپێناو هێنانەدی ئامانجەكانیان بۆ ساڵی 2023 كە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیایە.

سەرۆكی توركیا ماوەیەكە گەشتێكی بۆ ژمارەیەك شاری توركیا دەستپێكردووە، ئەمەش لەچواچێوەی هەڵمەتێكیدا بۆ سوپاسكردنی ئەو جەماوەرەی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێشوودا دەنگیان پێدابوو.

ئەم لێدوانانەی سەرۆكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەكاتێكدایە كە لیرەی توركیا بەهۆی سزاكانی ئەمریكا و دروستبوونی تەنگژە لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت.

جیهان

دەیەم کاندیدی ھەڵبژاردنەکەی ئەفغانستان کوژرا

خەڵک-

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەھۆی تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو، یەکێکی دیکە لە کاندیدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەفغانستان تیرۆر کرا.

لەوەتای ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە سەرەتای مانگی ڕابردوو بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان کە بڕیارە لە ٢٠١٨/١٠/٢٠ ئەنجام بدرێت، دەستیپێکردووە، تا ئێستا ١٠ کاندیدی ھەڵبژاردن کوژراون.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری عومەر ژواک وتەبێژی حکومەتی خۆجێیی ھەرێمی ھێڵمەند ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری لەشکرگاھی پایتەختی ھەرێمەکە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی جەبار قەھرەماندا تەقیوەتەوە، ناوبراو دەستبەجێ لەگەڵ ٣ کەسی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکەش بە چەند کاتژمێرێک، بزوتنەوەی تالیبان بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند و ھەرەشەی ئەنجامدانی ھێرشی فراوانتری کردووە لە رۆژی ھەڵبژاردندا.

جەبار قەهرەمان جەنەڕاڵێکی پـێشووی سوپای ئەفغانستان بوو، لە ساڵی ٢٠١٦ ــەوە سەرپەرشتی شەڕەکانی سوپای ئەفغانستانی کردووە لە ھەرێمی ھێڵمەند دژ بە چەکدارانی تالیبان.

بۆ گەشتن بە ٢٥٠ کورسیی پەرلەمان لە سێیەمین خولیدا، ٢٦٩١ کەس لە ئەفغانستان خۆیان کاندید کردووە و بۆ یەکەمین جار بەشێکی دیاری کاندیدەکان لە ژنان پێکھاتوون.

فرانس پرێس، VOA، ویکیپیدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کڵاو سپییەکانی سوریا ڕەوانەی وڵاتانی رۆژئاوا دەکرێن

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن، ٢٧٩ ئەندامی ڕێکخراوی “کڵاو سپییەکان” ـی سوریا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان، کە لە تەمموزی ئەمساڵ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە گەیەنرانە ئەردەن، بەرەو سێ وڵاتی رۆژئاوایی ڕەوانە دەکرێن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن کە ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە، ھاتووە: ٢٧٩ ئەندامی ڕێکخراوی “کڵاو سپییەکان” ـی سوریا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان (تێکڕا ٤٢٨ کەسن) وەک پەنابەری سیاسیی ڕەوانەی وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و کەنەدا دەکرێن.

ئەو کەسانە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە گەیەنرانە ئەردەن، پاش ئەوەی لە لایەن رژێمی سوریا و ڕوسیاوە ڕووبەڕووی ھەڕەشە بوونەوە، بەھۆی ئەوەی شایەتحاڵی ئەو کارەسات و کوشتارگە و بۆمبارانەن ئەو دوو وڵاتە دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنیی سوریا ئەنجامیان داون.

ڕێکخراوی کڵاو سپییەکان لە چالاکوانانی مەدەنی پێکھاتوون و کاریان فریاگوزاریی پزیشکی و سەرەتایی بوو بۆ ھاوڵاتیانی سوریا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن، ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە بە ھەزاران کەسیان لە ژێر داروپەردووی بینا و خانووە ڕووخاوەکان دەرھێناوە و ژیانی ھەزارانی تریان لە مەرگ ڕزگار کردووە، لەگەڵ ئەوەش زۆرینەی ئەو کوشتارگە و بۆمبارانەی سوریا و ڕوسیا دژ بە ھاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیان داون، دۆکیۆمێنت کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دیمستۆرا دەست لەكار دەكێشێتەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا نیازی خۆی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی ڕاگەیاند لە كۆتایی مانگی داهاتوو.

ستیڤان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە سوریا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، كە بە نیازە لە كۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

دیمستۆرا داواشی لەو وڵاتانە كرد، كە پشتیوانی گفتوگۆكانی ئەستانە دەكەن پێش كۆتایی مانگ لە جنێف لەگەڵی كۆببنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین