ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەهێز عەبدولحەمید خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزارو 750 دینار.
100 یۆرۆ 139 هەزار دینار.
100 پاوەن 154 هەزار دینار.
100 هەزار تمەن 12 هەزار دینار.
100 لیرە 21 هەزار دینار.

ئابوری

سەرەمووچە بۆ ژمارەیەك فەرمانبەر و مامۆستای سلێمانی بەسترا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە پێی ئەو دەستەڵاتەی پێیان دراوە سەرەمووچەی ساڵانە بۆ مانگی (10) دراوە بە (259) فەرمانبەر، دەشڵێت: “بە پێی ڕێنمایی (11)ی ساڵی 2016 و ژمارە (8) ساڵی 2017 بەرزكردنەوەی مووچە ڕاگیراوە، لە هەمان پلە مووچەیان پێ دەدرێت تا دەرچوونی ڕێنمایی تازە”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە نوسراوێكدا، كە گشتاندنی پێكراوە بۆ سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەی و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژە بەوەكراوە، بە پێی ئەو دەستەڵاتەی پێیان دراوە سەرەمووچەی ساڵانە بۆ مانگی (10) دراوە بە (259) فەرمانبەر.

دەشڵێت: “تا دەرچوونی ڕێنمایی تازە و بە پێی ڕێنمایی (11)ی ساڵی 2016 و ژمارە (8) ساڵی 2017 بەرزكردنەوەی مووچە ڕاگیراوە، لە هەمان پلە مووچەیان پێ دەدرێـت”.

پەروەردەی ڕۆژهەڵات ناوی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی بڵاوكردەوە، كە سەرەمووچەی ساڵانە بۆ مانگی (10)یان بۆ بەستراوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم نەوت نادات و بەغداش خێر بە هاوڵاتیانی هەرێم دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بارەی سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشكردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان لە سلێمانی بۆ (خەڵك) دەدوێت و ڕایدەگەیەنێـت، ڕۆژانە بە تێكرا بڕێكی كەم نەوتی سپی لە بەغداوە دەگاتە سلێمانی و دابەشكردنی هێشتا لە مەڵبەندی حەوت-دایە.

ڕێكەوت زەكی، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سلێمانی بەهۆی كەمی هاتنی نەوت لە بەغداوە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، “مەرج نیە ڕۆژانە پێنج تانكەر نەوتی سپی بگاتە سلێمانی، ئەگەر پشوو یان هەر هۆكارێكی دیكە هەبێت لە بەغدا ڕێگر دەبێت لە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی، كە ڕەوانەی سلێمانی دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، میكانیزمی دابەشكردنی نەوت وەك پێشوو بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەوەی هەیە كەمی بڕی نەوتە، كە كاریگەری لەسەر سست بەڕێوەچوونی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەوەندەی من ئاگارداربم، دابەشكردن لە مەڵبەندی 6 تەواو بووە لە ئێستادا مەڵبەندی حەوت نەوت وەردەگرن.

ماوەی چەند ساڵێكە و لەسەرەتای دروست بوونی قەیرانی داراییەوە حكومەتی هەرێم پاڵپشتی سوتەمەنی ڕاگرتووە و هیچ بڕە نەوتێك ناداتە هاوڵاتیان و هەرچەندە بە وتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم “دۆخی دارایی باش بووە”، بەڵام هیچ بڕیارێك نییە بۆ پێدانی بەرمیلێك نەوت بۆ زستانی ئەمساڵ بە هاوڵاتیان و ئەو بڕە نەوتەی حكومەتی عیراق-یش دەینێرێت بەشی ئەوە ناكات بە مانگێك تەنها مەڵبەندێكیش نەوت وەربگرێت و وەك هاوڵاتیان دەڵێن: “بەغدا خێرمان پێ‌ دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم گۆڕانكاری لە كاتی پێدانی مووچەی چەند وەزارەتێك دەكات و سبەینێ‌ مووچەی پێنج وەزارەت و ژمارەیەك دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، بەهۆی گەیشتنی بڕی 317 ملیار دیناری مووچە لە بەغداوە، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران خێراتر كراوە و بەوهۆیەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك پێشخراوە.

وتیشی، “سبەینێ‌ پێنج شەممە -10-2018۱۸ مووچەی وەزارەتەكانی (پلاندانان، گواستنەوه و گەیاندن، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و هەروەها وەزارەتی كارەبا) دابەشدەكرێت.

ئاشكراشی كرد، كە هەر سبەینێ‌ مووچەی دامەزراوەی دیوانی چاودێری‌ دارایی‌ و دەزگای مین دابەشدەكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سبەی مووچەی مانگی تەمموزی دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی دەسپاكی و دەستەی وەبەرهێنان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی-ش، دابەشدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین