ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بانكی رافیدەین سلفە دەداتە زیندانیانی سیاسی

خەلًك- بەشی هەواڵ

بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، خانەنشینانی سەر بە دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی دەتوانن سلفەیەك بە بڕی سێ‌ ملیۆن دینار وەربگرن.

ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، خانەنشیانی سەر بە دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی و ئەوانەی كارتی ئەلیكترۆنییان بۆكراوە، دەتوانن سلفەیەك وەربگرن كە بڕكەی سێ‌ ملیۆن دینارە.

بەپێی بەیاننامەكە، ئەو خانەنشینانەی سەر بە دامەزراوەی زیندانیانی سیاسین، لەڕێی ئامرازەكانی پێدانی ئەلیكترۆنییەوە سلفەكە وەردەگرن.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”خانەنشینان دەتوانن سەردانی وێستگە تەرخانكراوەكان بكەن لە لقەكانی بانكی رافیدەین، بۆ مەبەستی پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان لەپێناو وەرگرتنی سلفەكە و رایی كردنی مامەڵەكانیان”.

عێراق

ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدی کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت.

عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێكی ئێران بەرەو ناو عیراق جوڵەی پێكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرای دەكەن، كە هێزێكی ئێرانی هاتۆتە ناو عیراقە بۆ “پووچەڵ كردنەوەی پلانێكی ئەمریكی، كە بە ئامانج گرتنی زیارەتكارانی ئێرانیە لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا”.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار بە ماڵپەڕی (وەتەن نیوز)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، هێزێكی سەربازری وشكانی ئێران هاتۆتە ناو خاكی عیراق دوای ئاشكرابوونی پلانێكی ئەمریكا بۆ بەئامانج گرتنی زیارەتكارانی ئێرانی لە كاتی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا و وتوشیەتی، “هێزەكە ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ڕوونەدانی هیچ دەستدرێژییەك لەسەر زیارەتكاران”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هێزە ئێرانیەی هاتۆتە ناو خاكی عیراق، ڕەزامەندی حكومەتی عیراقی وەرگرتووە بۆ هانەكەی.

ئاشكراشی كردووە، ئەو هێزە دوابەدوای تەواو بوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن خاكی عیراق بەجێ‌ دەهێڵێت.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەوەی بڵاوكردەوە، كە هێزێكی ئێرانی لە سنورەكانی عیراق نزیك بۆتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانی عەلی خامنەئی، ڕابەری بالای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كە بڕیارە بەم نزیكانە بگاتە عیراق بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەكان لە پارێزگای كەربەلا لە ڕۆژانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبادی كۆبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە سەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەنراو، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران پێشوازی كردووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ كراوە لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە وڵات و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەندی و هەرێم كرایەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی هاوبەش و بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شانەكانی تیرۆر.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كراوەتەوە لە چوارچێوەی دەستور و دۆزینەوەی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەپێناو خزمەت كردنی وڵات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین