ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: داوای لێبوردن لە سعودیە ناکەین

خەڵک-

لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی لە شاری مۆنتریاڵ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ئاماژەی بەوە کرد، لەبارەی ئەوەی ڕوویانداوە، داوای لێبوردنیان لە سعودیە نەکردووە و لە ھەڵوێستەکانیان پاشگەز نەبوونەتەوە.

جاستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: وه‌ك ئه‌وه‌ی کریستیا فریلاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی وتوویه‌تی و ئێمه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌نه‌دا هه‌موو كاتێك له‌ گۆڕە‌پانی گشتیی و تایبه‌تدا به‌ توندترین و راشكاوترین شێوه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات. ئامانجی كه‌نه‌دا ئه‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتیی خراپی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ هه‌بێت. سعودیه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤیشه‌وه‌ هه‌نگاوی باشی ناوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌هه‌ر كوێیه‌كی جیهان سه‌ختی هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تیشك خستنه‌سه‌ری”.

ئەوەشی ڕاگەیاند: كۆبوونه‌وه‌ دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌وان پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ له‌و ره‌خنانه‌ی به‌ هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌و وڵاته‌یان گرتبوو، رۆژی سێشه‌ممە ٢٠١٨/٨/٧ ی ڕابردووش،‌ كریستیا فریلاند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سعودیه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی درێژی ئه‌نجامداوه‌، له‌ پێناو بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ حكومه‌تی سعوودیه‌ كردووه و داوای لێبوردن یاخود پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و ره‌خنانه‌ی به‌ هۆی ده‌ستبه‌سه‌كردنی چه‌ند چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ سعوودیه‌یان گرتبوو، به‌شێك نه‌بووه و نییە‌ له‌ گفتوگۆكان.

ھەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بەھۆی دەستبەسەرکردنی چەند چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە سعودیە، ڕەخنەی لە دەزگا ئەمنییەکانی سعودیە گرتبوو، دواتریش سعودیە باڵیۆزی کەنەدای لە وڵاتەکەی دەرکرد و داوای لە کەنەدا کرد، بە ڕەسمی داوای لێبوردنیان لێ بکات.

 

 

 

سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ رایگه‌یاند كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گرژی له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعوودیه‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌ داوای لێبوردنیان نه‌كردووه‌ و پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌كدا له‌ شاری مۆنتریاڵ بۆ میدیاكان دوا.

جەستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌

جه‌ستن ترودۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ گوتیشی: “وه‌ك ئه‌وه‌ی کریستیا فریلاند گوتوویه‌تی و ئێمه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌نه‌دا هه‌موو كاتێك له‌ گۆڕه‌پانی گشتیی و تایبه‌تدا به‌ توندترین و راشكاوترین شێوه‌ داكۆكی له‌ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات. ئامانجی كه‌نه‌دا ئه‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتی خراپی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ هه‌بێت. سعوودیه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤیشه‌وه‌ هه‌نگاوی باشی ناوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌هه‌ر كوێیه‌كی جیهان سه‌ختی هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تیشك خستنه‌سه‌ری”.

 

ریکلام

جیهان

ئەردۆغان بووە بە سەرۆكی ئاكەپە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ جارێكی دیكەش، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بووەوە بە سەرۆكی (پارتی داد و گەشەپێدان)ی دەسەڵاتدار.

ماڵپەڕی (یەنی شەفەق)ی توركی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە، كۆنگرەی شەشەمی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا بەسترا.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كە لەو كۆنگرەیەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە سەرۆكی ئاكەپە هەڵبژێردرایەوە.

لای خۆشیەوە، ئەردۆغان لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، وڵاتەكەیان ملكەچی ئەو گەلەكۆمەكی و پیلانگێڕییە نابێت، كە لە دژی پەیڕەو دەكرێت و وتیشی، “شكست بەو پیلانگێڕیە دەهێنین وەك چۆن لەمێژوودا بینیومانە”.

ڕاشیگەیاند، توركیا لەسەر پرنسیپەكانی خۆی بەردەوام دەبێت و لێی لانادات و نابێتە ئامرازێك بەدەست ئەوانەی، كە خۆیان بە هاوپەیمان دەزانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانیین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سكرتێری پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆفی ئەنان سكرتێری پێشووتری نەتەوە یەكگرتووەكان لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە سویسرا كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (رۆیتەرز)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، كۆفی ئەنان سكرتێری گشتی پێشووتری نەتەوە یەكگرتووەكان، لەدوای نەخۆشییەكی كورتخایەن، لەو وڵاتی سویسرا كۆچی دوایی كرد.

كۆفی ئەنان دیپلۆماتكاریی گانایی، لە 8ی نیسانی 1938 لەدایكبووە و لە دوای بوترس بوترس غالی میسری، لە ساڵی 1997 تا ساڵی 2006، لە پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا خۆی بۆ لەناوبردنی تەواوەتی داعش ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
برێت ماكگۆرگ نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، ولایەتە یەكگرتووەكان خۆی بۆ قۆناغی كۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ لەناوبردنی رێكخراوی داعش ئامادە دەكات.

ماكگۆرگ بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە”لە سوریا دەمێنینەوە، و خۆيان بۆ لەناوبردنی تەواوەتی داعش ئامادە دەكەین”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، وڵاتەكەی تائێستا قۆناغی لەناوبردنی ماددی داعشی دەستپێنەكردووە، لەئێستاشدا ئامادەكاریی بۆ دەكەن، “ئەو ئۆپەراسیۆنەش زۆر گرنگە، بەو پێیەی تائێستاش ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش لە سوریادان”.

رێكخراوی داعش لە نێوان ساڵانی 2014-2015، ناوچەیەكی بەرینی لە سوریا و عیراق كۆنترۆڵ كرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بە سەركردایەتی ولایەتە یەكگرتووەكان، لە ساڵی 2014وە دەستیكرد بە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە دژی ئەو ریكخراوە توندڕەوە لە عیراق، و پاشان لە سوریا كە هاوپەیمانییەكە بەبێ‌ رەزامەندی دەسەڵاتدارانی وڵاتە كاریی تێدا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین