ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەگەر تایەی ئۆتۆمبێلەكەت پەنچەربوو چی دەكەی؟

خەڵك- ئۆتۆمبێل
زۆر جار لەكاتی پەنجەر بوونی تایەی ئۆتۆمبێل، شۆفێری سەری لێ‌ تێكدەچێت و بەتایبەتی لەكات و وەرزی گەرما یان باران بارین و سەرما ناتوانێت تایەی یەدەگی ئۆتۆمبێلەكەی داگرێت بۆ گۆڕینی یاخود تایە یەدەگەكەش هەوای پێویستی تێدا نییە، بۆیە پێش ئەوەی بیر لە هەر شتێك بكەیتەوە، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكە:

1- وەستاندنی ئۆتۆمبیلەكەت لە زەوییەكی ڕاست و ڕێك و كوژاندنەوەی ئۆتۆمبیلەكەت.
2- دانانی سێگۆشەی فسفۆری لە سایدی دەستە ڕاست و لە پشتەوەی ئۆتۆمبیلەكەت بە مەودایەكی دوور بەتایبەت ئەگەر لە سەر ڕێگا خێراكان بووی ئۆتۆمبیلەكانی تر وریایی وەربگرن و مەترسی بۆ سەر ژیانی خۆت و ئەوانی دی دروست نەبێت.
3- ڕاگر دابنێ بۆ تایەكان لە پێش و پاشیانەوە، چونكە ڕەنگە بە بەرز كردنەوەی ئۆتۆمبیلەكە دەست بە جوڵە بكات و مەترسی دروست بكات.
4- برغوی ئەو تایەیەی، كە دەیگۆڕی شل بكەرەوە و دواتر ئۆتۆمبیلەكە بە بەرزكەرەوەی میكانیكی بەرزبكەوە لەو شوێنانەی ژێرەوەی ئۆتۆمبیلەكەت، كە گونجاون بۆ بەرزكردنەوە.
5- كردنەوەی برغووەكان و دەرهێنانی تایەكە.
6- تایەی یەدەك (سپیر)ی بخەسەر و برغووەكان بەپەستانی دەستت توند بكە و ئینجا ئۆتۆمبێلەكە نزمبكەوە و بەرزكەرەوەكە دەربهێنە.
7- برغووەكان بە شێوەی بەرامبەر توند بكەوە و ڕاگری تایەكان لابەرە.

پێویستە شۆفێر بەردەوام تێبینی ئەم شتانە بكات:
1- با هەمیشە پێداویستیەكانی تایبەت بە ئۆتۆمبیلت پێبێت و زانیاریشت هەبێت تاكو كێشە و مەترسیت بۆ دروست نەبێت.
2- تایەكەت ئەگەر گونجاو بوو بۆ چاككردنەوە و بەكارهێنان، ئەوا لای پەنچەرچی چاكی بكەوە‌ و هاوسەنگی بكەوە، چونكە بەپەنچەربوون‌ و چاككردنەوەی هاوسەنگی لەدەست دەدات.
3- ڕێگای نشێو‌و و لێژ هەرگیز هەڵمەبژێرە بۆ گۆڕینی تایە، چۆنكە مەترسی زۆر دروست دەكات.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كە موبایلەكەت گەرمبوو خێرا ئەم كارە بكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكێك لەو كێشەكانەی بەكارھێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان رووبەڕووی دەبنەوە، گەرم بوونی لە رادە بەدەری پاتری مۆبایلەكانیانە، كە ھەندێك جار دەبێتە هۆی دروستبونی رووداوی نەخوازراو.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، چەند ھەواڵێك لە بارەی تەقینەوەی مۆبایلەكانی وەك ئایفۆن و گالاسكی بڵاوبوونەوە، كە ئەمەش بۆوە جێگەی نیگەرانی بەكارھێنەرانی مۆبایل.

یەكێك لە سەرەتاییترین و گرنگترین نیشانەكانی پێش تەقینەوەو گڕگرتنی مۆبایلی زیرەك، گەرمبوونی لە ڕادەبەردی پاتری مۆبایلە، بۆیە كە مۆبایلەكانتان گەرم دەبێت، بەو مانایەیە، كە ھیچ شتێك لە جێی خۆیدا نییەو لە ھەر كاتێكدا ئەگەری روودانێك ھەیە.

دەبێت بە خێرایی كۆمەڵێك ھەنگاو بنێنین و پێش لە رووداوی نەخوازراوی وەك ئاگرگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بگرین :

یەكەم: دەبێت تەواوی بەرنامەكانی مۆبایلەكەت ناچالاك بكەیت.

دووەم: مۆبایلەكەت بۆ ماوەیەك بكوژێنیتەوە.

سێیەم: كەڤەری مۆبایلەكەت دەربھێنە.

چوارەم: پلەی گەرمی مۆبایلەكەت دابەزێنە.

 

سەرچاوە: كاروان ئایتی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی HUAWEI nova 3i جوان و سەردەمییانە ئێستا لەبازاڕەكانی عیراق بەردەستە

 

كۆمپانیای هواوی رایگەیاند كە مۆبایلی HUAWEI nova 3i ئێستا لە بازاڕەكانی عیراق بەردەستە ، مۆبایلی HUAWEI nova 3i بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كاردەكات لە هەموو تایبەنمەندی و كامێراكانی، بەهۆی دەبڵ كامێرای پێشەوە (24 میگاپیكسل + 2 میگاپیكسل)، مۆبایلە تازەكە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات باشترین وێنەی سێلفی بگرن، مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای بەهێزكردنی لایەنەكانی جوانی سروشتیە بەپشت بەستن بەداتاكان، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە دەكرێ دیمەنەكان بناسرێنەوە و بگونجێن لەگەڵ جوانی راستەقینەی ئەو كەسەی كە سێلفیەكە دەگرێت.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i ستایلێكی جوانی سەردەمیانەی هەیە بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر، هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كاسانەی كە مۆبایلێكیان پێویستە رەنگدانەوەی كەسایەتیان بێت، شاشەكەی 6.3 ئینجە بە تەكنەلۆژیای روونی تەواو (2340×1080) كە تێروانینێكی تەواو دەدات بۆ جیهان لەرێگای ئامێرێكی بچووكەوە، ئەم مۆبایلە لەچەند بازاڕێكی دیاریكراو لەعیراق بەدەست دەكەوێت و دواتر لەسەرجەم بازاڕەكان بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر بە نرخی 319 دۆلار.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i دەدرەوشێتەوە بە دەبل كامیرای پێشەوە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد

كامیرای پێشەوە و دواوەی ئەم مۆبایلە بە كوالێتی 24 میگاپێكسڵە بۆ چرکاندنی جوانترین وێنەی سێلفی، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە وێنەی سێلفی جوان دەگیرێت لەرێگای جەختكردنەوە لەرووخسار و دەوروبەری بەیەكەوە، زوومی سەرەكی مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتاكانی وێنەكە وەردەگرێت، كامێرای دووەم داتاكانی دووری وەردەگرێ ، كامیرای پێشەوە بەكوالێتی 24 مێگاپیكسڵە بە زوومی f/2.0 كە توانای چارسەركردنی وێنەكانی هەیە، كامیرای دووەم بەكوالیتی 2 میگا پێكسڵ داتاكانی دووری و دیمەنی وێنەگرتن كۆدەكاتەوە بەپشت بەستن بەفاكتەرەكانی تایبە بۆ بەرهەمهێنانی بۆكیھ.

HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین لە خۆدەگرێت
مۆبایلی HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین 710 لەخۆدەگرێت پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد لەگەڵ بەكارهێنەری EMUI 8.2 بۆ باشتركردنی تواناكانی.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی دیمەنكانی بەزیرەكی دەستكردەوە هەیە
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی 200 دیمەنی هەیە بە 8 جۆردا كە بریتین لە ئاسمان و كەنارەكان و رووەكەكان و و دیمەنی شەوانە و نمایشە هونەریەكان و گوڵەكان و ژوورەكان و بەفر بەمەش مۆبایلەكە بە زیرەكی دەستكرد توانای ناسینەوەی باگراوندەكان و وەرگرتنی وردەكاریەكانی هەیە بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بەباشترین رەنگ بداتە بەكارهێنەران.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتای جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد دابین دەكات

كامیرای مۆبایلی HUAWEI nova 3i درێژی ناوەوەی 35 ملم بۆ وێنەكانی سێلفی هەیە باشترین تەكنەلۆژیا بە زیرەكی دەستكرد بۆ گرتنی وێنەی سێلفی پێشكەش دەكات. داتاكانی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد 7 رەنگی پێست دابین دەكات كەبەكارهێنەر دەتوانی یەكێكیان بەئارەزووی خۆی هەڵبژێرێت و بۆ وێنەكانی سێلفی تەرخانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ زانینی ئەوەی کێشە لە تاقمی سوکاندا ھەبێت

خەڵک-

سوکان (Steering Wheel) یەکێکە لە ھەرە گرنگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل، بچوکترین کێشەش لە تاقمی سوکاندا بە مەترسی بۆ سەر سەرنشین و ئۆتۆمبێلەکەش دەشکێتەوە، لێرەدا دەمانەوێت ئاماژە بە ھەندێک ڕێنمایی بکەین کە لە ڕێگەیانەوە بتوانیت کێشەکانی تاقمی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بناسیتەوە.

نیشانەکانی خراپبوون یان تێکچوونی تاقمی سوکان:

  • ئەگەر ھەر لێچوونی ڕۆن یان شلەیەکت لە سیستمی پاوەری ئۆتۆمبێلەکەت بەدی کرد، بە تایبەتی کە نیوەڕوان ئۆتۆمبێلەکە ڕادەگریت، دەبێت بە زوویی شوێنی لێچوونەکە بدۆزیتەوە تا کێشەکە گەورەتر نەبووە.
  • ھەر کات ھەستت کرد کێشی سوکانەکە بە دەستەوە سووک بووە، لەوەوە بزانە کێشەیەک ڕوویداوە و مەترسیی ئەوەیە لە خراییە زۆرەکاندا ئۆتۆمبێلەکە بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
  • کاتێک ئیستۆپت گرت ھەستت کرد سوکانەکە بە دەستەوە دەلەرزێت یان بە لایەکدا دەڕوات، دەکرێت کێشە لە بانس یان قاعیدەی بانسەکان یان فلنجەکاندا بێت، بەڵام دەکرێت کێشە لە تاقمی سوکانەکەشدا بێت.
  • ئەگەر ھەستت کرد ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی دەکات، نیشانەیە بۆ بوونی کێشەیەک کە دەبێت زوو بدۆزرێتەوە، کاتێک سوکانت سوڕاند و دەنگی پاوەر زیادی کرد، بزانە ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی کردووە.
  • ھەندێک کاتیش لە کاتی سوڕاندنی سوکاندا کرتەکرت و دەنگ دەردەچێت، ئەمەش نیشانەیەکی مەترسیدارە لە بوونی کێشە لە تاقمی سوکاندا.

بەھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین