ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر، كچە خوێندكارێك دەردەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (رووداو) سەبارەت بە ڕەوشی خزمەتگوزاری پزیشكی و تەندروستی نەخۆشخانەكان، لەسەر وتنی چەند ڕاستیەك، كچە خوێندكارێك، كە بۆ ڕاهێنان لەنەخۆشخانەكە دەوام دەكات، دەردەكرێت.

عباس محەمەد سنجاوی، جێگری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەئەكاونتی خۆی ڕایگەیاندوە، لە بەرنامەی تۆپ ستۆری كەناڵی ڕووداو سەبارت بە ڕەوشی خزمەتگوزاری پزیشكی لە نەخۆشخانەكان، قسەی لەگەڵ ئەو قوتابیە كچە كرد، كە لە وێنەكە دایە، ئەو قوتابیە بەڕێزە (قوتابی پەیمانگای پزیشكین و بۆ ڕاهێنانی هاوینە لە نەخۆشخانەن) هەندێ ڕاستی و بارودۆخی نەخۆشخانەی باس كرد و دواتر پزیشكێكی بەڕێزیش دوپاتی كردەوە، كە كەموكوڕی زۆرمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئیدارەی نەخۆشخانە وەك لە بەرنامەكە ئاماژەی پێ كراوە قوتابیەكەیان لە نەخۆشخانە دەركردووە .

راشیگەیاندوە، تاوەكو ئێستاش نازانرێ، چونكە پزیشكەكە هیچ ئاماژەیەكی بۆ نەكراوە، كە چ ڕێكارێكی بەرامبەری گیراوەتە بەر.

داواش دەكات هەر كەسێك ئەو قوتابیە دەناسێ زانیاری پێ بدات بۆ ئەوەی هاوكاری بین وەك لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەگەر ڕووبەرووی هەر لێپێچینەوە و سزایەك بوبێتەوە .
ئ.س

کوردستان

“دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لە بواری پەروەردە و کلتور وەربگرین”

خەڵک-

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا لە بواری پەروەردە و کلتوریدا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە و دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرین لەو دوو بوارەدا.

لە میانی کردنەوەی قوتابخانەی مەعاریفی تورکی لە شاری ھەولێر، کە ژمارەیەک لە برپرسانی حکومەتی تورکیا و حکومەتی ھەرێم ئامادەی بوون، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بێگومان پەیوەندیی باشمان لەگەڵ تورکیادا هەیە، خوازیارین لە سەرجەم بوارەکاندا درێژە بە پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بدەین”.

ئەوەشی ڕاگەیاند: “تورکیا لە بوارەکانی پەروەردە و کولتوردا وڵاتێکی زۆر پێشکەوتووە. ئێمەش گرنگیی بەم بوارانە دەدەین، دەمانەوێت سوود لە ئەزموونی تورکیا لەو بوارە وەربگرین.”

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش کرد: دوێنێ وەفدێکی وەقفی مەعاریفی تورکیا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و تاوتوێی بابەتی پەروەردەیان کردووە. بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش دەرھێنانی ئەو قوتابخانانە بووە لە ژێر دەستی ڕێکخراوەکانی سەر بە فەتحوڵڵا گویلەن، کە تا ئێستا لە ھەرێم ماونەتەوە.

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم وتیشی: “ئەو کێشانە دەکرێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەولێر.. لە دوو ڕووداوی ھاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی ھاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای ھەولێر، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ لە دوو ڕووداوی ھاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای ھەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداو یەکەم له ‌شارۆچكه‌ی كۆڕێ له ‌نزیك شیره‌سوار ڕوویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری سۆزۆكی بەھۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی نەماوە و خۆی کێشاوە بە چوار پیادە دا، کە لەپێش فرۆشگەیەک وەستابوون، لە ئەنجامدا یەکیان گیانی لەدەستداوە و سیانەکەی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ڕووداوی دووەمیش لە کاتژمێر 3:30 له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كی هه‌ولێر-كه‌ركوك له‌ نزیك گوندی سێقووچان ڕوویداوە، کاتێک تاکسییەکی جۆری کرۆلا به‌هۆی تیژڕەوییه‌وه‌ کۆنترۆڵی لەدەستداوە، لە ئەنجامدا لە شەقام دەرچووە و وەرگەڕاوە، لەو ڕووداوەشدا شۆفێری تاکسییەکە گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كچێكی ئێزدی تر لەژێر چنگی داعش رزگار دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێردەستی داعش رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان كچێكی تری ئێزدی لە سوریا رزگاركردووە كە چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندرابوو.

حسێن كۆرۆ قاییدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێردەستی داعش لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە”حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا زیاتر لە 3 هەزار و 332 كوردی ئێزدی لە چنگی داعش لە عیراق و سوریا رزگار كردووە، ئەمڕۆش كچێكی تری ئێزدی تەمەن 19 ساڵان، بەناوی نور عەڤدۆ لە سوریا رزگاركرا، كە دانیشتوی گوندی دوو گرێی سنوری قەزای شنگالە”.

بە وتەی قاییدی “لەكۆی 6 هەزار و 417 رفێنراوی ئێزدی، تائێستا 3 هەزار و 332 كچ و ژنی ئێزدی لە عیراق و سوریا رزگاركراون، كە لە مانگی ئابی ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە بێ سەروشوێن كرابوون”، ئاماژەی بەو كار و پلانانەش كرد كە هەیانە بۆ هێنانەوەی زیاتر لە 3 هەزار كەسی تر لە عیراق و سوریا.

بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ژێردەستی داعش دەڵێت” ڕێكخراوی داعش لە ماوەی رابردودا بە بەرنامەیەكی رێكخراو، ئایین و زمان و كلتوری بە رفێنراوە ئێزدییەكان گۆڕیوە، بەشێوەیەك منداڵانی لەسەر بیروباوەڕی توندڕەوی راهێناوە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەو رزگاربووانە بگەڕێنێتەوە باری ئاسایی جارانیان”.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014، دوای ئەوەی چەكدارانی رێكخراوی داعش شاری موسڵ سەنتەری پارێزگای نەینوایان كۆنترۆڵ كرد، دەستیان گرت بەسەر زۆرێك لە ناوچەكانی دەوروبەری شارەكە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی كە جێنیشتەجێی ئێزدی و مەسیحییەكان بوون، لەو شاڵاوە دڕندانەیەشدا هەزاران كچ و ژنی ئێزدییان وەك سەبایە بەدیل گرت و لە بازاڕەكانی موسڵ و رەقەدا وەك كۆیلە كڕین و فرۆشتنیان پێوەدەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین