ژاپۆن دەیەوێت کێشەی ئاوی قورس لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات


ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازیی لە یۆنیدا سان، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی هەولێر و پرسی بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سازدانی چەندین سیمینار بە هەماهەنگی لەگەڵ جایكا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لە دیدارەكەدا نوێترین پێشهاتەكانی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی شاری هەولێر و گرنگیی پرۆژەكە و دابینكردنی پێداویستیی جێبەجێكردنی تاووتوێ كران كە ئێستا ئەو پرۆژەیە لە قۆناغی تەندەریندایە.
هەروەها باس لە كارەكانی دوو تیمی تایبەت بە پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سازدانی چەندین سیمینار كرا، لە داهاتووشدا تیمێكی تری جایكا بە مەبەستی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی قورس سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاوەڕۆی قورس لە شار و شارۆچكەكان تاووتوێ دەكەن.
بەڕێوەبەری ئاژانسی جایكا لە عێراق پاڵپشتیی ڕێكخراوەكەی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكانیان دووپات كردەوە و لە بەرانبەردا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای سوپاسكردنی ئاژانسی جایكا بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان، پاڵشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری بۆ تەواوی پرۆژەكانی جایكا لە هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

پارتی سەردانی گۆڕان دەکات و یەکێتیش دەچێت بۆ لای زەحمەتکێشان
پێشت پارتی سەردانی گۆڕان دەکات و یەکێتیش دەچێت بۆ لای زەحمەتکێشان
مەسرور بارزانی، پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری بەرزکردەوە
دواتر مەسرور بارزانی، پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری بەرزکردەوە
پەیوەندیدار