ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

دیاردەی گەردوونی خۆرگیران ڕوودەدات

خەڵ- بەشی هەواڵ

سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ شەممە 11ی ئاب خۆرگیران ڕوودەدات و دەشڵێت: “دیاردەكە لە وڵاتانی ناوچەكە بەدی ناكرێت”.

محەمەد عۆدە، بەڕێوەبەری سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “جیهان نیمچە خۆرگیرانێك بەخۆوە دەبینێت لە ڕۆژی شەممە 11ی ئاب، ڕێژەی خۆرگیرانەكەش 74% دەبێت”.

ئاشكراشی كردووە، “خۆرگیرانەكە لە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ئاسیا و چەند ناوچەیەكی تری جیهان دەبینرێت، هەروەها لە باكووری ئاسیا و باكووری ئەوروپا و باكووری خۆرهەڵاتی ئەمریكای باكوور لە كاتژمێر 8:59 ی بەیانی بە كاتی گرێنیچ دەبینرێت، دیاردەكەش لە 11:33 ی بەیانی تەواو دەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، خۆرگیرانەكە لە هیچ ناوچەیەكی جیهانی عەرەبی نابینرێت، ئەوەش بەپێچەوانەی ئەو مانگیرانەی لەم ماوەیەی دواییدا ڕوویدا و لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە بەدیكرا.

شەوی 27ی مانگی ڕابردوو دیاردەی مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوویدا و بە درێژترین ماوەی مانگ گیران هەژمار كرا، هاوكات لە شەوی 31ی مانگی تەمموز دیاردەیەكی دیكەی گەردوونی ڕوویدا، كە هەسارەی مەریخ گەیشتە نزیكترین خاڵ لە زەویەوە.

ژینگە

شارێكی كوردستان بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمار دەكات

خەلك- بەشی هەواڵ

شاری خانەقین لەنێوان 15 گەرمترین شاری جیهانی، لە پلەی دەیەمدا دیاریی دەكرێت و بە یەكێك لە گەرمترین ناوچەكانی جیهان دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە، پێنج شاری عیراقی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمار كرد.

وێستگەی (بلاسیرڤیلی) لە كالیفۆرنیای ئەمریكا، خشتەیەكی بڵاوكردەوە كە گەرمترین 15 شاری جیهانی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لەخۆگرتووە، لەو خشتەیەشدا پێنج شاری عیراقی تێدایە كە بەزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمار كردووە كە سیانیان لە پارێزگای بەسرەیە و دوانەكەی تر لە پارێزگاكانی میسان و دیالەیە.

لە خشتەكەدا، شاری عەمادیەی ئێرانی لە پلەی یەكەمدا هاتووە و پلەی گەرما تێیدا گەیشتوونەتە 48.5 پلەی سەدی، لە پلەی دووەمدا ناوچەی حسێنیەیە لە بەسرە كە پلەی گەرما تێیدا گەیشتۆتە 48.4 پلەی سەدی.

وێستگە ناوچەی فڕۆكەخانەی لە بەسرە لە پلەی هەشتەمی خشتەكەدا داناوە كە پلەی گەرما تێیدا گەیشتۆتە 47.7 پلەی سەدی، دواتر ناوی فاو لە پلەی نۆیەمدایە بە 47.5 پلەی سەدی، شاری خانەقینیش كە شارێكی كوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالە لە پلەی دەیەمدایە و 47.5 پلەی سەدی تۆماركردووە، ناوچەی عەممارەش لە پارێزگای میسان لە پلەی 11دایە و 47.4 پلەی سەدی تۆماركردووە.

ئەمەش خشتەی ئەو شارانەیە كە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 40 پلە و لە دهۆك 40 پلەو لە كەركوكیش 43 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و لە سلێمانی 39 پلەو لە دهۆك 39 پلەو لە كەركوكیش 42 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

توێژینەوەیەكی نوێ‌ وادەڵێت
چوار ساڵی داهاتوو جیهان گەرمایەكی مەترسیدار بەخۆوە دەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
زانایان هۆشداریی دەدەن لەوەی كە چوار ساڵی داهاتوو گەرمایەكی نائاسایی دەبێت لەسەر ئاستی جیهان، بەپێی توێژینەوە نوێیەكانیش، پلە نائاساییەكانی گەرما، تا ساڵی 2022 بەردەوام دەبن، ئەمەش دەبێتە مایەی كەوتنەوەی ئاگری زیاتر لە دارستانەكان و وشكەساڵی و دروستبوونی گەرمایەكی پڕوكێنەر.

زانایان پێشبینی دەكەن، ئاوی ئۆقیانوسەكان لە هەوای سەر زەوی، زیاتر پلەی گەرمایان بەرزدەبێتەوە، ئەوەش مەترسیی دروستبوونی لافا و رەشەبای بەهێز لە هەموو ناوچەكانی جیهاندا دەهێنێتەئارا، ئەم رووداوانە دەكرێت ببنە مایەی كارەسات لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان.

بەپێی ماڵپەڕی (دەیی مەیلی)ی بەریتانی، لە توێژینەوەیەكی نوێی زانستی دەركەوتووە كە گازە گەرمەكان و پیسپوونی كەشوهەوا، كاریگەرییان لەیەر پلەكانی گەرمای جیهان دروستكردووە.

ئەمەش لەدوای هاوینێكی بێ‌ پێشینەوەیە كە رووبەرێكی فراوان لە گۆی زەوی، گەرمایەكی نائاسایی و وشكەساڵییەی كاولكەریی بەخۆوەبینی.

پلەی گەرما لە بەریتانیا گەیشتە 35.3 پلەی سەدی لەم هاوینەدا، واتا دوو پلە زیاتر لەو پلە پێوانەییەی كە لە ساڵی 1976دا تۆماركرابوو.

لە ژاپۆن، زیاتر لە 57 هەزار كەس بۆ نەخۆشخانە گوازرابوونەوەی بەهۆی توشبونیان بە جەڵتەی مێشك و 90 كەسیش بەهۆی تەوژمی گەرمای ئەم هاوینەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بە وتەی بەرپرسانی وڵاتەكە.

لە كیبیكی خۆرهەڵاتی كەنەداش، ئۆباڵی گیان لەدەستدانی 70 كەس دەخرێتە ئەستۆی تەوژمی گەرمای هاوینی ئەمساڵ، لەكاتێكدا زیاتر لە 80 ملیۆن كەس لە ولایەتە یەكگرتووەكانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە مانگی تەمموزی رابردوو ئاگاداركرابوون، هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، 65 كەس لە كراچی پاكستان لەم هاوپینەدا گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین