ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

لەم ٧ ژن و مێردە کامەیان بەلای تۆوە لە هەموویان بەختەوەرترن؟ هەڵی بژێرە

خێزان
هەر وەک چۆن کەسەکان جیاوازن، هاوسەرەکانیش جیاوازن لە جوتێکەوە بۆ جوتێکی دیکە، لەم تاقیکردنەوەیەی خوارەوەدا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لە وێنەکانەوە دەتوانیت بزانیت کە پەیوەندیەکەی ئێوە کام جۆرەیە:

 

یەکێکیانت هەڵبژارد؟ ئێستا لەو ڕێگەیەوە بزانە کە پەیوەندیەکەی تۆ چۆنە؟

 

– لەم پەیوەندیەدا ژنەکە شانازی بە هاوسەرەکەیەوە دەکات، کەسێکی سەربەخۆشە، پیاوەکەش ڕەزامەندە لە پەیوەندیەکەی خۆی و دڵخۆشە پێی، هەردوکیشیان زۆر کراوەن بەرامبەر بە یەکدی.

 



– لەم پەیوەندیەدا ژنەکە بەتەواوەتی پەیوەستە بە هاوسەرەکەی و پشتی پێبەستووە، هاوکات لە پێشکەوتنەکانی ژیانیشیدا لە پشتیەتی و هاوکاری دەکات.

– لەم پەیوەندیەدا پیاوەکە بەدەسەڵاتە و کۆنتڕۆڵی هەیە، بەڵام ژیانێکی ئارام و خۆشیان هەیە.

 



– پەیوەندیەکەیان لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزە، پیاوەکە هەوڵدەدات ژنەکەی لە هەر مەترسیەک بپارێزێت، هەردوکیشیان لە کاتە سەختەکاندا لە پشتی یەکن.

– لەم پەیوەندیەدا هەردوو لا حەزدەکەن زۆرترین کات بەیەکەوە بن، هەردوکیشیان پشتگیری یەکەن و بەیەکەوە بریار دەدەن.

– ئەم پەیوەندیە گرنگترین خاڵ تێیدا (ڕێزگرتنە)، هەردووکیان ڕێزی یەکدی دەگرن و سنورەکانیان نابەزێنن، لەبەردەم کەسانی دیکەشدا هەستەکانیان بۆیەکدی دەرنابڕن، بەڵام کە بەتەنهان زۆر ڕۆمانسین.

– زۆر کراوەن لە پەیوەندیدا، گوێنادەن بەوەی کە خەڵکی لێیە و خۆشەویستیەکەی خۆیان دەردەبڕن، حەزدەکەن هەموو جیهان بە خۆشەویستیەکەیان بزانێت، وێنەیەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.

خۆشەویستی

چەند بابەتێکی گرنگ لە پەیوەندیدا کە دەبێت یەکسەر یەکلایی بکەتەوە و نابێت پشتگوێی بخەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بابەتە کە زۆرێک لە ژن و مێردەکان لەڕوویان نایەت لەگەڵ یەکدی باسی بکەن یاخود بۆ ڕاگرتنی دڵی یەکدی خۆیانی لیدەبوورن، لەکاتێکدا زۆر گرنگە کە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پشتگوێ نەخرێت،:

 

– حەز و خولیا سەیر و سەمەرەکان: ئەو حەزانەی کەهەتانە و بەلای کەسانی دیکەوە سەیر و سەمەرەیە لای یەکدی باسی بکەن، بۆئەوەی نەبنە ڕێگر لە بەرامبەر یەکدی.

– تەندروستی: کاتێک تەندروستیت خراپ دەبێت لەبەر دڵی خۆشەویستەکەت مەڵێ هیچم نییە، چونکە ئاساییە ئەو ناڕەحەتیانە بەیەکەوە تێپەڕێنن.

– دارایی: باسی کێشە داراییەکانتان و پلانە هاوبەشەکانتان بکەن بۆ روبەروبونەوەی بەیەکەوە، بۆئەوەی هەردووکاتن بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن.

– منداڵ: هەڵسوکەتان لەبەرامبەر منداڵ و ژمارەی منداڵ و حەزتان بۆ منداڵ کۆمەڵێک تەوەرەی گرنگن کە دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکەن و پشتگوێی نەخەن.

– ڕەخنە: نابێت هەموو خەتاکان بکەیتە سەر بەرامبەرەکەت، بەڵام گرنگیشە کە ڕەخنەیەکت هەبێت یان شتێکیت بە دڵ نییە پێی بڵێیت و بە نەرمی گفتوگۆی لەسەر بکەن.

– دایک و باوک: یەکێک لە گرنگترین ئەو بابەتانەی کە دەبێت باسی بکەن چۆنیەتی مامەڵەکردنتانە لەگەڵ دایک و باوک و خەسوو خەزوردا، گرنگە کە ڕێگەی دەستوەردانی زۆر نەدەن و هەردوولاتان لەسەر یەک شت ڕێکبکەون.

– کێشەکان: کاتێک لەسەر کار یان لەگەڵ خانەوادەکەت کێشەت هەیە پێویستناکات لە هاوسەرەکەتی بشاریتەوە، بەڵکوو دەبێت لەوکاتەدا پاڵپشتیەکی باشبن بۆیەکدی.

– پلانی داهاتوو: بەو پێیەی داهاتووتان بەیەکەوەیە گرنگە کە باسی پلانەکانتان بۆیەک بکەن و بەیەکەوە پلانەکانتان جێبەجێ بکەن.

– سەرجێیی: کێشەکانی سەرجێی وەک هەر نەخۆشیەکی دیکە چارەسەری هەیە، بەڵام دەبێت باسی بکەن و بەیەکەوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، لەبیریشتان نەچێت کە بەسەر یەکدیدا هەڵبدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند دەستەواژەیەک کە ناىیت هەرگیز بەکاری بهێنیت، چونکە پەیوەندیەکەتان وێران دەکات

خێزان

لە ژیانی هاوسەرگیریدا کۆمەڵێک دەستەواژە هەیە کە ڕەنگە تۆ بە بێ مەبەست بیڵێیت بەڵام لای بەرامبەرەکەت کاریگەری قورس جێدەهێڵیت، بۆیە باشترە لێی دوربکەویتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

– دوربکەوەرەوە لە وتینی ئەو دەستەواژانەی کە دەزانیت هاوسەرەکەت پێی توڕەدەبێت و پێی ناخۆشە.

– وازبهێنە لە بەراوردکاری، بەتایبەت بۆ پیاوان کە نابێت هیچکات ژنەکانیان بە ژنی دیکە بەراورد بکەن.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە ئاماژەی بۆ هەتا هەتایی تێدایە و وا دەری دەخات کە هیچ هیوا نەماوە

– دەستەواژەی جیابونەوە بەکارمەهێنە تەنها بۆ هەڕەشە، بۆنمونە بڵێت “جیا دەبمەوە”، “دەچمەوە ماڵی باوکم” مەگەر ئەوەی بە ڕاستی ئەو مەبەستەت هەبێت.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە هەستی متمانەبەخۆبون دەکوژێت، بۆنمونە پێی بڵێیت “بە خۆت دەڵێیت پیاو” یان هەر شتێکی لەو جۆرە.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە دەری دەخات تۆ پەشیمانیت لە هاوسەرگیریت بەو کەسە.

– هەوڵمەدە کە هەموو ئەو هەڵە و کێشانەی ڕودەدات لە کۆڵ خۆت بکەتەوە و بەرامبەرەکەتی پێ تاوانبار بکەیت.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە نیشانی بدات هاوسەرەکەت لە ژیانی تۆدا گرنگی نییە.

– دەستەواژەی “ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە” بەکار مەهێنە چونکە وا دەکات بەرامبەرەکەت هەستبکات کە بۆچونەکانی بۆتۆ گرنگ نییە.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنن کە دەری دەخات ناتانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یەکدیدا بکەن.

دڵی یەکدی ڕابگرن و لێبگەڕێن خۆشەویستیەکەتان تاسەر بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چۆن دەستی خۆشەویستەکەت دەگریت؟ مانای زۆر هەڵدەگرێت

خێزان
چۆنیەتی دەست گرتنی کەسی بەرامبەریش لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە دەرخەری زۆر هەستە، ئەمانەی خوارەوە شیکردنەوەی ئەو بارەیە بە شێوەیەکی درووست.

دەست دان لە کەمەری یەکتری مانای بوونی هەست و سۆزێکی زۆر باشە بۆ یەکتری تاوەکوو لە نزیکی یەکتر بمێننەوە.

دەست لە قۆڵکردنی کەسی بەرامبەر مانای ئەوەیە هەست بە پارێزراوی دەکات و پێویستی بە پارێزراوی هەیە لەلایەن تۆوە.

گرتنی دەستی یەکدی بەشێوەیەکی نەرم مانای ئەوەیە متمانەیەکی باشتان هەیە بە یەکتر و ڕێزی خاسیەتەکانی یەکتر دەگرن.

دەست لە ناو دەست مانای هەست کردنە بە بەرپرسیارێتی زیاتر مانای ئەوەیە کە دەتانەوێت لە یەکدی دوور نەکەونەوە و یەکتری بپارێزن لە هەموو ئەگەرەکان.

تێکەڵاوکردنی پەنجەکان لەگەڵ یەکدا مانای گرنگی پێدانی زۆرە کە واتا هەستێکی قوڵتان هەیە بۆ یەکتر و بەبێ ئەوەی شەرم لە یەکتر بکەن یاخوود هەست بەلاوازی بکەن.

بەرکەوتنی دەستی یەکتر بەشێوەیەک کە دەستی یەکتر ناگرن مانای وایە دەتانەوێت تەنها هاوڕێ بن.

گرتنی دەستی بەرامبەر مانای وایە متمانەی هەیە پێت و شێوازێکی زۆر ڕێز لێ گیراوانەیە و دەرخەی باشی کەسی بەرامبەرە و هەوڵی پاراستنی بدە.

گرتنی پەنجەی بچوکی یەکتری مانای ئەوەیە نازی یەکتری هەڵدەگرن مانای وایە ئامادەنین بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی چوونکە لەسەرەتای پەیوەندییەکەتاندان.

گرتنی مەچەکی یەکتری مانای ئەوەیە سەرنجڕاکێشن مەرج نییە تەنها لە جوانیدا کۆبووبێتەوە و چەندین خاڵی دیکە هەیە لەوانەیە بەلاتانەوە سەرنجڕاکێش بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین