ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چۆن لە یەکەم ژواندا دەزانیت کە ئاڕ وەردەگریت یاخود بەڵێ؟

خێزان

هەندێکجار یەکەمجار کەسێک دەبینیت یاخوود لە یەکەم وادەدان و دەتەوێت بزانیت کە ئایا ئەو کەسە تۆی بەدڵە یاخوود نا بۆ ئەوەی لێی بچیتە پێشەوە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی گونجاوە بۆ ئەوەی بۆت دەربکەوێت:

 

– گەر کچەکە بەلایەکدا خۆیی بادا و دەستی برد بۆقژی ئەوە نیشانەیەکی دیارە بۆ ئەوەی کە تۆی بەدڵە.

– کاتێک قسەت لەگەڵدا دەکات، ڕاستەوخۆ تەماشای چاوەکانت دەکات و بەلای تۆدا نوشتاوەتەوە.

– گەر قۆڵی خستبووە سەر قۆڵ و دەموچاوی دابوو بەیکدا، ئەوە نیشانەیەکی باش نییە و مانای ئەوەیە بە دڵی نییە.

– کاتێک بەیەکەوە دانیشتوون، قسەی هاوبەشتان کەمە و بەرامبەرەکەت زیاتر سەرقاڵە بە مۆبایلەکەیەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی خراپە کە بەدڵی نییە.

– هەوڵدان بۆ نزیکبوونەوە و بەرکەوتنی جەستەیی نیشانەیە بۆ ئەوەی کە تۆی بە دڵە.

– کاتێکیش بەیەکەوە دەڕۆن لە ڕێکی تۆدەڕوات و زۆر نزیکە لێتەوە، ئەمەش نیسانەیەکی دیارە بۆ ئەوەی کە تۆی بە دڵە.

خۆشەویستی

چەند دەستەواژەیەک کە ناىیت هەرگیز بەکاری بهێنیت، چونکە پەیوەندیەکەتان وێران دەکات

خێزان

لە ژیانی هاوسەرگیریدا کۆمەڵێک دەستەواژە هەیە کە ڕەنگە تۆ بە بێ مەبەست بیڵێیت بەڵام لای بەرامبەرەکەت کاریگەری قورس جێدەهێڵیت، بۆیە باشترە لێی دوربکەویتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

– دوربکەوەرەوە لە وتینی ئەو دەستەواژانەی کە دەزانیت هاوسەرەکەت پێی توڕەدەبێت و پێی ناخۆشە.

– وازبهێنە لە بەراوردکاری، بەتایبەت بۆ پیاوان کە نابێت هیچکات ژنەکانیان بە ژنی دیکە بەراورد بکەن.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە ئاماژەی بۆ هەتا هەتایی تێدایە و وا دەری دەخات کە هیچ هیوا نەماوە

– دەستەواژەی جیابونەوە بەکارمەهێنە تەنها بۆ هەڕەشە، بۆنمونە بڵێت “جیا دەبمەوە”، “دەچمەوە ماڵی باوکم” مەگەر ئەوەی بە ڕاستی ئەو مەبەستەت هەبێت.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە هەستی متمانەبەخۆبون دەکوژێت، بۆنمونە پێی بڵێیت “بە خۆت دەڵێیت پیاو” یان هەر شتێکی لەو جۆرە.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە دەری دەخات تۆ پەشیمانیت لە هاوسەرگیریت بەو کەسە.

– هەوڵمەدە کە هەموو ئەو هەڵە و کێشانەی ڕودەدات لە کۆڵ خۆت بکەتەوە و بەرامبەرەکەتی پێ تاوانبار بکەیت.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنە کە نیشانی بدات هاوسەرەکەت لە ژیانی تۆدا گرنگی نییە.

– دەستەواژەی “ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە” بەکار مەهێنە چونکە وا دەکات بەرامبەرەکەت هەستبکات کە بۆچونەکانی بۆتۆ گرنگ نییە.

– ئەو دەستەواژانە بەکار مەهێنن کە دەری دەخات ناتانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یەکدیدا بکەن.

دڵی یەکدی ڕابگرن و لێبگەڕێن خۆشەویستیەکەتان تاسەر بێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چۆن دەستی خۆشەویستەکەت دەگریت؟ مانای زۆر هەڵدەگرێت

خێزان
چۆنیەتی دەست گرتنی کەسی بەرامبەریش لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە دەرخەری زۆر هەستە، ئەمانەی خوارەوە شیکردنەوەی ئەو بارەیە بە شێوەیەکی درووست.

دەست دان لە کەمەری یەکتری مانای بوونی هەست و سۆزێکی زۆر باشە بۆ یەکتری تاوەکوو لە نزیکی یەکتر بمێننەوە.

دەست لە قۆڵکردنی کەسی بەرامبەر مانای ئەوەیە هەست بە پارێزراوی دەکات و پێویستی بە پارێزراوی هەیە لەلایەن تۆوە.

گرتنی دەستی یەکدی بەشێوەیەکی نەرم مانای ئەوەیە متمانەیەکی باشتان هەیە بە یەکتر و ڕێزی خاسیەتەکانی یەکتر دەگرن.

دەست لە ناو دەست مانای هەست کردنە بە بەرپرسیارێتی زیاتر مانای ئەوەیە کە دەتانەوێت لە یەکدی دوور نەکەونەوە و یەکتری بپارێزن لە هەموو ئەگەرەکان.

تێکەڵاوکردنی پەنجەکان لەگەڵ یەکدا مانای گرنگی پێدانی زۆرە کە واتا هەستێکی قوڵتان هەیە بۆ یەکتر و بەبێ ئەوەی شەرم لە یەکتر بکەن یاخوود هەست بەلاوازی بکەن.

بەرکەوتنی دەستی یەکتر بەشێوەیەک کە دەستی یەکتر ناگرن مانای وایە دەتانەوێت تەنها هاوڕێ بن.

گرتنی دەستی بەرامبەر مانای وایە متمانەی هەیە پێت و شێوازێکی زۆر ڕێز لێ گیراوانەیە و دەرخەی باشی کەسی بەرامبەرە و هەوڵی پاراستنی بدە.

گرتنی پەنجەی بچوکی یەکتری مانای ئەوەیە نازی یەکتری هەڵدەگرن مانای وایە ئامادەنین بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی چوونکە لەسەرەتای پەیوەندییەکەتاندان.

گرتنی مەچەکی یەکتری مانای ئەوەیە سەرنجڕاکێشن مەرج نییە تەنها لە جوانیدا کۆبووبێتەوە و چەندین خاڵی دیکە هەیە لەوانەیە بەلاتانەوە سەرنجڕاکێش بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

پیاوان دانی پێدا دەنێن: چیان لە ژنەکانیان دەوێت؟

خێزان

دکتۆر George W. Crane کە پسپۆڕە لە کێشە خێزانیەکان لە دەرئەنجامی ئەو دەردەدڵیەیی پیاوان کردویانە، کۆمەڵێک خاڵی دایری کردووە کە پیاوان لە ژنەکانی خۆیان دەوێت، ئەمەی خوارەوە گرنگترینیانە:

 

– پیاوان زۆر لایان گرنگە کە متمانەیان بە ژنەکانیان هەبێت و درۆیان لەگەڵدا نەکرێت

– پیاوان بۆیان گرنگە کە ژنەکانیان گرنگیان پێبدەن و قسە و باسیان لەگەڵدا بکەن

– پیاوان ڕاستە حەزیان بە جوانی سروشتییە، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایەت کە ماکیاژ نەکەیت و گرنگی بە جوانی خۆت نەدەیت

– ڕێگەی دڵی پیاو بە گەدەیدا تێپەڕدەبێت، بۆیە ژنێکیان ناوێت هەموو ڕۆژ بڵێت “با خواردنی سەفەری داوا بکەین”

– پیاوان حەز بەوە ناکەن ژنەکانیان بە جلی ڕوتەوە لە دەرەوە دەربکەون و خەڵکی دیکە چاویان تێببڕیت

– پیاوان حەز بەو ژنانە دەکەن کە دەتوانن بەشێک لە بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن و پشت بەخۆیان ببەستن

– پیاوان بەلایانەوە گرنگە کە ئازادیە تاکەکەسیەکانیشیان زەوت نەکرێت

– ئەوە راست نییە کە پیاوان هەر سێکسیان دەوێت، ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ خانمەکەیان ئاسودە بن

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین