ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی مەترسیداریی شێرپەنجە لە خاڵەکانی جەستەت کە پێویستە وریایی بیت

خێزان

شێرپەنجەی پێست (میلانۆما) لە مەترسیدارترین و بڵاوترين جۆرەکانی شێرپەنجەیە بە زۆری لە شوێنی خاڵە سرووستیەکانی پێست دەردەکەوێت بەڵام نیشانەکانی ڕوون و ئاشکران کە دەتوانیت بە ئاسانی دەست نیشان بکرێت و سەردانی پزیشك بکەیت.

 

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە لەو بارەیەوە کە پیویستە بیانزانیت:

 

– توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو جۆرە خاڵانەی نیشانی شێرپەنجەن لە پیاواندا لە پشت  و پشتەمل دەردەکەون، بەڵام لە ژناندا لە قاچدا دەردەکەوێت، هەر بۆیە گەر خاڵی تازە یان ناڕێک و گەورەت لەو ناوچانە بینی پێویستە پشکنین بکەیت.

– ئەو کەسانەی پێستیان سپپیە، چاویان شینە، قژیان سورە، مەگەزاویین، ئەگەری توشبوونیان بە میلانۆما زیاترە و پێویستە زیاتر پشکنین بکەن، جگە لەوەی دەرکەوتنی خاڵ لە نێو چاودا پێویستی بەوەیە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت، چونکە هەندێک جار نیشانەیە بۆ وەرەمی چاو.

– مەرج نییە تەنها ئەو خاڵانە لاببەیت کە ئەگەری میلانۆمایان لێدەکرێت، بەڵکوو دەتوانیت ئەو خاڵانەش لابدەیت کە پێت جوان نییە یان حەزت پێی نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە لای پزیشکی تایبەتمەند ئەو کارە بکەیت.

– کاتێک خاڵێکی ئاسایی بەهەر هۆیەکبێت بریندار دەبێت و خوێنی لێدێت، پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەیت و پشکنین بکەیت، چونکە خوێنبەربوون لە نیو خاڵەکەدا مەترسیی میلانۆما زۆر زیاد دەکات.

تەندروستی

١٠ ڕێگا پاش منداڵبوون بەزووی ورگت تەخت دەکات

خێزان

ئەو کێشەی زۆرێک لە ئافرەتان پێوەی دەناڵێنن بریتییە لە تێکچوونی شێوەی ورگیان ئەم ڕاهێنانانەی خوارەوە ئەنجام بدە و پاش ماوەیەک هەست بە گۆڕانی دەکەیت.

دەست ڕاس بگرە بەرەو کەمەرت پاشان سەرت بەرز بکەوە و لەگەڵیشیدا دەستت بهێنە بەرەو سەرەوە و کەمێک بووەستە لە ئاستێکدا.

هەوڵبدە شیری سرووشتی خۆت بدە بە منداڵەکەت لە بری شیری قوتو بۆ ئەویش ئیسفادەی زۆری دەبێت.

پاڵبدە بە دیوارێکەوە و پاشان ڕاست خۆت بەرزبکەوە و ئەم ڕاهێنانە ٢٠ جارێک دووبارە بکەوە.

خاولییەک گیر بکە لە قاچت پاشان بۆ پێشەوە ئەژنۆت پاڵ بنێ و لە هەمان کاتدا قاچت بۆ دواوەوە بهێنە.

خاولییەک لە ئەژنۆت گیر بکە و خۆت ڕابکێشە بۆ دواوەوە وا دەکات ماسولکەکانت زۆر باشتربن لە جاران.

هەردوو قاچت بەرز بکەوە و پاشان بڵاویان بکەوە.

قاچێکت درێژبکە و بە قاچەکەی دیکەیان بووەستە پاشان ئەو قاچەی درێژی دەکەیت کەمێک ڕایبگرە و بۆ هەر قاچێک ٥-١٠ جار دووبارەی بکەوە.

زیاتر و زیاتر پشتت بەرز بکەوەو پشتت ڕێک بکە لەگەڵ ڕانتدا.

قاچت ڕێک بگرە و پشتت ڕێک بەرز بکەوە لەگەڵ ڕان و حەوزتدا.
١٠ جار دووبارەی بکەوە.

لەسەر پشت بووەستە و ڕاهێنانی بەهێزکردنی ماسولکەکان سک بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چوار ڕێگا تاوەکوو گەدە و ڕیخۆڵەت زۆر بە جوانی کاربکەن

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن کە یارمەتیت دەدات گەدە و ڕیخۆڵەت زۆر بە باشی کاری خۆیان بکەن.

هەوڵ بدە ڕۆژانە بەم شێوەیەی وێنە خوارەوە ئاوی پێویست بخۆیت.

پەنیری پێویست بخۆ بەیانیان چونکە یارمەتی لەناوبردنی بەکتریاکانی گەدەت دەدات.

دۆشاوی خورماش کاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ بەهیزکردنی گەدە و ڕێڕەوی ڕیخۆڵەت.

بەم شێوازەی خوارەوە ڕاهێنانی پێویست ئەنجام بدە ئەویش گرنگە 10-15 خولەک بخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هەر کەرەستەیەکی جوانکاریت کڕی مەهێڵە ئەم دوو ماددەیەی پێوە بێت، چونکە مەترسیدارە

خێزان

توێژینەوەیەکی نوێ ناوی دوو ماددەی کیمیایی بڵاوکردۆتەوە کە لە لایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جوانکاری و کرێمەوە بەکاردەهێندرێت، بەڵام ماددەکان هۆکارێکی سەرەکین بۆ شێرپەنجەی مەمک.

 

لە هەموو کەرەستەیەکی جوانکاریدا پێکهاتەکەی نوسراوە، بۆیە گەر ئەم دوو ناوەت بینی کە ناوی ماددەکانە لەمەودوا لێی دوربکەوەرەوە:

 

– پارابین Paraben : لە ماکیاژ و کرێمەکانی پیست بەکاردێت، کە لە بەکتریا و میکرۆب دەیپارێزێت، بەڵام ماددەکە کاریگەری خراپی دیکەی هەیە و هۆکارە بۆ شێرپەنجەی مەمک، ڕەنگە ناوی ماددەکە بەم جۆرانەش نوسرابێت کە پێکهاتە جیاوازەکانیەتی :   ethylparaben ، methylparaben ،propylparaben ،butylparaben .

 

– فسالات  Phthalates: ئەم ماددەیە زیاتر لە شامپۆ و بۆیەی نینۆک و بۆن و لابەری عەرەق بەکاردێت بۆ پارێزگاری لە ڕەنگی پێکهاتەکان بە جوانی، بەڵام وەک پارابین هۆکارە بۆ شێرپەنجەی مەمک.

 

ئەو کەرەستانە بکڕە کە لێی نوسراوە: DEP free یاخود BPA free.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین