ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

بەڤیدیۆ؛ مێروولەیەك بە بردنی پارچەی ئەڵماس لە دوكانێك فێربووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە نێو دوكانێكی فرۆشتنی خشڵی گرانبەها مێرولەیەك دەبێتە جێگای سەرنجی خاوەن دوكانێك و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات، بەجۆرێك ڕۆژانە مێروولەیەك پارچەیەك ئەڵماس بەدەمیەوە دەگرێت و دەیبات، جار جارەش ڕوو دەكاتە خاوەن دوكانەكە.

لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت، كە لە دوكانێكی فرۆشتنی خشڵ و كانزا گرانبەهاكان مێروولەیەك پارچەكی بچوك ئەڵماس، كە 10 هێندە لە كێشی خۆی قورسترە بەدەمی دەیبات و ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنج جار جارە مێروولەكە ئاوڕ لەدواوەی خۆی دەداتەوە وەك ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئاگاداری كاردانەوەی خاوەن ئەڵماسەكە بێت.

ئەڵماسەكە هەرچەندە قەبارەی بچوكە، بەڵام گرانبەهایە و مێروولەكە توانیویەتی لە كونێكی بچوكەوە خۆی بگەیەنێتە ئەڵماسەكە و دەیەوێت بیگوازێتەوە و بە “بچوكترین دز” ناوی دەركردووە.

ریکلام

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیر کرد

خەڵک-

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو بنکەی پۆلیسی ھەواری شار چوار تۆمەتباری دەستگیرکردووە کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، ئەمشەو بنكەی پۆلیسی هەواری شار ٤ تۆمەتباری دەستگیركرد كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە .

ھەروەھا دەڵێت: ئەو تۆمەتبارانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی ٤٣٠ و ٤٣٢ و ٧ ـی تایبەت بە توندوتیژیی خێزانی دەستگیرکراون، لەگەڵ دەستگیرکراوەکانیشدا دەست بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گیراوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

کەرکوک.. گەڕانەوە بۆ خوێندنی عەرەبی

خەڵک-

بە‌شێك له‌ خێزانه كورده‌‌كانی كه‌ركوك منداڵه‌كانیان له‌ خوێندنی عه‌ره‌بی تۆمار ده‌كه‌ن، ئەوان پێیانوایه‌ له‌ پارێزگاكه‌ زمانی عەرەبی گرنگی زیاتری پێده‌درێت و ھەلی دامه‌زراندنیان له‌ ئاینده‌دا باشتر ده‌بێت، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی فێربن.

ئه‌و مشتومڕە‌ له‌م مانگه‌دا بۆته‌ جێی پرسیاری لێپرسراوانی خوێندنی كوردی له‌ پارێزگاكه، هه‌ندێكیان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دۆخی خراپی خوێندنی كوردی، به‌شێكیان ده‌ڵێن، به‌و شێوه‌یه‌ مه‌ترسیدار نییه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو ئاوارە ناسیح، کە هاوڵاتییەکی كوردی دانیشتوی گەڕەکی شۆڕیجەیە، ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی گرت و له‌یه‌كێك له‌ خوێندگه‌ عه‌ره‌بییه‌كان ناوه‌كه‌ی تۆمار كرد بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

“ئاواره‌ ناسیح دەڵێت: ئاینده‌ی خوێندنی كوردی لێره‌ دیار نییه‌، ئەمساڵ چەندین کێشەیان بۆ دروستبوو، نامەوێت چارەنوسی منداڵەکەم بفه‌وتێت، سیستمی خوێندنی كوردی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌، بەڵام پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌ به‌غداوه‌ بۆ دێت، من باشمكرد كوڕە‌كه‌م له‌ خوێندنی عه‌ره‌بی تۆماركرد.

خوێندنی كوردی له‌ ساڵی ٢٠٠٣ و دوای روخانی رژێمی به‌عس كه‌ سه‌دام حوسێن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك ده‌ستیپێكرد، پێش ئه‌وه‌ واده‌یه‌ قه‌ده‌غه‌ بوو.

لە کاتەشەوە ٨ هه‌زار مامۆستا كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌كانی جێناكۆك موچه‌یان پێده‌درێت، ٤ ساڵه‌ كێشه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان و دواكه‌وتنیان هه‌یه‌، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند جارێك بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندنیان كردووه‌.

زریان عه‌لی كه‌ لەناو شاری كه‌ركوك داده‌نیشێت و ٢ منداڵی له‌ خوێندنی سه‌ره‌تاییە، دەڵێت: ٢ ساڵه‌ به‌ته‌واوی فێری پیته‌كان نه‌بوون، چونكه‌ رۆژێك ده‌وام هه‌بوو رۆژێك بایكۆت بوو، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ هه‌بێت ئه‌یانخه‌مه‌ خوێندنی عه‌ره‌بی.

زریان ئاماژە بەوە دەکات، ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی خوێندنی عه‌ره‌بی ته‌واو ده‌كه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی زانكۆ دەخوێنن، زوتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ داده‌مه‌زرێنرێن، هه‌روه‌ها فێری زمانی عه‌ره‌بی ده‌بن.

به‌پێی ئامارێكی خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركوك، ئه‌مساڵ ٩ هه‌زار منداڵ له‌ خوێندنی كوردی بۆ ساڵی نوێی خوێندن تۆمار كراون، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو له‌هه‌مان كاتدا ١٢ هه‌زار منداڵ تۆمار كرابوون.

پەروین حەسەن، بەڕێوه‌بەری یەکەی سەرپەشتیاری خوێندنی کوردی، دۆخی خوێندنی كوردی له‌ شاره‌كه‌ به‌زۆر خراپ وه‌سفكرد و وتی: ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ په‌كینه‌كه‌وتووه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە هاوکارییەکی خوێندنی کوردی ناکات لە کەرکوک.

په‌روین دەڵێت: به‌شێك له‌ خێزانه‌ كورده‌كان وا بیردەکەنەوە کە خوێندنی کوردی هیچ داهاتوویەکی نییە، بە تایبەت دوای تەواوکردنی خوێندن لە ماڵەوە دەمێننەوە و دانامەزرێن.

له‌ كه‌ركوك هه‌ر چوار پێكهاته‌كه‌، عه‌ره‌ب، كورد، توركمان و كریستیان به‌زمانی خۆیان ده‌خوێنن و له‌ په‌روه‌رده‌ یه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌.

به‌هۆی روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كاتێك هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ كه‌ركوك گه‌ڕانه‌وه، ‌نزیكی ساڵێك دەبێت شێرزاد رەشید کاکە، بەڕێوه‌بەری خوێندی کوردی کەرکوکی جێهیشتووه‌ و له‌ هه‌ولێر داده‌نیشێت، ئەو پێیوایه‌ هێشتا دۆخی خوێندنی كوردی باشه‌.

شێرزاد رەشید کاکە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، راسپێردراوە بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خوێندنی كوردی و دەڵێت: دۆخەکە بەو شێوەیە مەترسیدار نییە کە باسی لێوە دەکرێت، تا ئێستا چەندین خانەوادە ئاوارەی شارەکانی هەرێم بوون و نەگەڕاونەتەوە بۆ کەرکوک، ئەمە وا دەکات ژمارەی ئەو خوێندکارانەی بۆ ساڵی یەکەمی خوێندن ناو تۆمار دەکەن، كه‌متربن.

ئاماژە بەوەش دەکات: هەندێك ده‌یانه‌وێت خوێندنی كوردی لاواز بكه‌ن، لە گەڕەکە کوردییەکان خوێندنی عەرەبی بکەنەوە.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌، نیشتیمان عومه‌ر (تەمەن ٣٤ ساڵ) له‌ گه‌ڕە‌كی ره‌حیماوا، ده‌ڵێت: ده‌یه‌وێت منداڵه‌كه‌ی فێری زمانی پاراوی كوردی ببێت، پێیوایه‌ ئه‌و كێشانه‌ی ڕوویان له‌ خوێندنی كوردی كردووه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن، بۆیه‌ منداڵه‌كه‌ی له‌ خوێندنی كوردی تۆمار كرد.

نیشتمان دەڵێت: خزمم هه‌یه‌ خوێندنی كوردی ته‌واوكردووه‌ و لە فەرمانگە حکومییەکانیش دامەزراوە.

 

سەرچاوە: کەرکوک ناو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانکی ناوەندیی عیراق ڕێگا نادات نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بێتە خوارەوە

خەڵک-

پاش مەترسییەکانی راکێشانی دۆلار لە بازاڕەکانی عیراق لە لایەن ئێرانەوە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، بانکی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند، ڕێگا نادەن نرخی دۆلار لە ١.٢١٠ دیناری عیراقی سەربکەوێت.

قاسم رەھیف، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عیراق و بەرپرسی لقی بەسرەی ئەو بانکە، ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی عیراق چەند رێوشوێنێکی گرتۆتە بەر تا ڕێگری بکات لەوەی نرخی دیناری عیراقی بە جێگیری بھێڵێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: بەو میکانیزمەی گیراوەتە بەر، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە دۆخی ئێستای دەمێنێتەوە و لە ١٢١ ھەزار دینار بۆ ١٠٠ دۆلار تێپەڕ ناکات.

ھەفتەی پێشوو چەند ئازانسێکی ھەواڵی ئاماژەیان بەوە کرد، ئێران کار لەسەر ڕاکێشانی دۆلار دەکات لە بازاڕەکانی عیراق و ئەو کارەشی بە گروپ و حزبە لایەنگرەکانی خۆی لەناو عیراق سپاردووە.

بەرپرسی چەند بانکێکیش بە بێ ئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن ڕایانگەیاندبوو، ناتوانن ڕێگری بکەن لە کڕینی دۆلار لە لایەن حزب و گروپە لایەنگرەکانی ئێرانەوە، لە کاتێکدا دەزانن ئەو پارەیە بە قاچاخ دەبرێتە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین