ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی گالاكسی نۆت 9 بڵاوكرایەوە.. نرخەكەی ئاشكراكرا

خەڵك- تەكنەلۆجیا
كۆمپانیای سامسۆنگ لە نیویۆرك نوێترین مۆبایلی لە جۆری (گالاكسی نۆت 9) بڵاوكردەوە، كە بەهۆی بەهێزی ئامێری ساردكەرەوە و درێژی تەمەنی پارتیەكەی هانی گەنجان دەكات بۆ كڕینی بەتایبەتیش ئەو گەنجانەی ئارەزووی بەكارهێنانی یارییەكانن.

بەپێی ئەوەی كۆمپانیای سامسۆنگ لە كاتی نیمایشكردنی مۆبایلەكە ئاشكرای كردووە، گالاكسی نۆت 9 پاتریەكی بەهێزی بۆ دانراوە، كە تواناكەی دەگاتە 4 هەزار میللی ئەمپێر، بەمەش بەهێزترین پاتریەكە، كە تاكو ئێستا لە مۆبایلەكانی سامسۆنگدا جێگیر كرابێت.

ئەم مۆبایلە بۆ یادگاكەی دوو هەڵبژاردەی داناوە، قەبارە 128 گێگابایت و 512 گێگابایت، ئەمە سەرەڕای بوونی دەرچەی micro SD كە توانای یادگەكەی دەگەیەنێتە 1 تێرابایت.

بەوتەی سەرچاوەیەكی كۆمپانیاكە، نرخی جۆرە نوێیەكەی بەهەمان نرخی نۆت8 دەبێت، كە بە 950 دۆلار دەفرۆشرا و پێدەچێت لە 24ی ئەم مانگە بخرێتە بازاڕەكانەوە.

بە نۆت9 دەوترێت “فابلێت” كە هەردوو تایبەتمەندی مۆبایلی زیرەك و كۆمپیوتەری شاشە (تەچ)ی تێدایە و ئامێرەكە ئەو تایبەتمەندییەی تێدایە، كە بە خێراییەكی زۆر خۆی سارد دەكاتەوە لەكاتی بەكارهێنانی یارییەكان.

كۆمپانیای سامسۆنگ هیوای ئەوەی خواستووە، كە ڕیكۆردێكی نوێ‌ بشكێنێت لە فرۆشتنی ئەو مۆبایلە نوێیە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كە موبایلەكەت گەرمبوو خێرا ئەم كارە بكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكێك لەو كێشەكانەی بەكارھێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان رووبەڕووی دەبنەوە، گەرم بوونی لە رادە بەدەری پاتری مۆبایلەكانیانە، كە ھەندێك جار دەبێتە هۆی دروستبونی رووداوی نەخوازراو.

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، چەند ھەواڵێك لە بارەی تەقینەوەی مۆبایلەكانی وەك ئایفۆن و گالاسكی بڵاوبوونەوە، كە ئەمەش بۆوە جێگەی نیگەرانی بەكارھێنەرانی مۆبایل.

یەكێك لە سەرەتاییترین و گرنگترین نیشانەكانی پێش تەقینەوەو گڕگرتنی مۆبایلی زیرەك، گەرمبوونی لە ڕادەبەردی پاتری مۆبایلە، بۆیە كە مۆبایلەكانتان گەرم دەبێت، بەو مانایەیە، كە ھیچ شتێك لە جێی خۆیدا نییەو لە ھەر كاتێكدا ئەگەری روودانێك ھەیە.

دەبێت بە خێرایی كۆمەڵێك ھەنگاو بنێنین و پێش لە رووداوی نەخوازراوی وەك ئاگرگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بگرین :

یەكەم: دەبێت تەواوی بەرنامەكانی مۆبایلەكەت ناچالاك بكەیت.

دووەم: مۆبایلەكەت بۆ ماوەیەك بكوژێنیتەوە.

سێیەم: كەڤەری مۆبایلەكەت دەربھێنە.

چوارەم: پلەی گەرمی مۆبایلەكەت دابەزێنە.

 

سەرچاوە: كاروان ئایتی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی HUAWEI nova 3i جوان و سەردەمییانە ئێستا لەبازاڕەكانی عیراق بەردەستە

 

كۆمپانیای هواوی رایگەیاند كە مۆبایلی HUAWEI nova 3i ئێستا لە بازاڕەكانی عیراق بەردەستە ، مۆبایلی HUAWEI nova 3i بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد كاردەكات لە هەموو تایبەنمەندی و كامێراكانی، بەهۆی دەبڵ كامێرای پێشەوە (24 میگاپیكسل + 2 میگاپیكسل)، مۆبایلە تازەكە رێگا بەبەكارهێنەران دەدات باشترین وێنەی سێلفی بگرن، مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای بەهێزكردنی لایەنەكانی جوانی سروشتیە بەپشت بەستن بەداتاكان، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە دەكرێ دیمەنەكان بناسرێنەوە و بگونجێن لەگەڵ جوانی راستەقینەی ئەو كەسەی كە سێلفیەكە دەگرێت.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i ستایلێكی جوانی سەردەمیانەی هەیە بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر، هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كاسانەی كە مۆبایلێكیان پێویستە رەنگدانەوەی كەسایەتیان بێت، شاشەكەی 6.3 ئینجە بە تەكنەلۆژیای روونی تەواو (2340×1080) كە تێروانینێكی تەواو دەدات بۆ جیهان لەرێگای ئامێرێكی بچووكەوە، ئەم مۆبایلە لەچەند بازاڕێكی دیاریكراو لەعیراق بەدەست دەكەوێت و دواتر لەسەرجەم بازاڕەكان بەرەنگەكانی سپی و رەش و مۆر بە نرخی 319 دۆلار.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i دەدرەوشێتەوە بە دەبل كامیرای پێشەوە پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد

كامیرای پێشەوە و دواوەی ئەم مۆبایلە بە كوالێتی 24 میگاپێكسڵە بۆ چرکاندنی جوانترین وێنەی سێلفی، بەهۆی زیرەكی دەستكردەوە وێنەی سێلفی جوان دەگیرێت لەرێگای جەختكردنەوە لەرووخسار و دەوروبەری بەیەكەوە، زوومی سەرەكی مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتاكانی وێنەكە وەردەگرێت، كامێرای دووەم داتاكانی دووری وەردەگرێ ، كامیرای پێشەوە بەكوالێتی 24 مێگاپیكسڵە بە زوومی f/2.0 كە توانای چارسەركردنی وێنەكانی هەیە، كامیرای دووەم بەكوالیتی 2 میگا پێكسڵ داتاكانی دووری و دیمەنی وێنەگرتن كۆدەكاتەوە بەپشت بەستن بەفاكتەرەكانی تایبە بۆ بەرهەمهێنانی بۆكیھ.

HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین لە خۆدەگرێت
مۆبایلی HUAWEI nova 3i پرۆسێسەری كیرین 710 لەخۆدەگرێت پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد لەگەڵ بەكارهێنەری EMUI 8.2 بۆ باشتركردنی تواناكانی.
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی دیمەنكانی بەزیرەكی دەستكردەوە هەیە
مۆبایلی HUAWEI nova 3i توانای ناسینەوەی 200 دیمەنی هەیە بە 8 جۆردا كە بریتین لە ئاسمان و كەنارەكان و رووەكەكان و و دیمەنی شەوانە و نمایشە هونەریەكان و گوڵەكان و ژوورەكان و بەفر بەمەش مۆبایلەكە بە زیرەكی دەستكرد توانای ناسینەوەی باگراوندەكان و وەرگرتنی وردەكاریەكانی هەیە بۆ ئەوەی جوانترین وێنە بەباشترین رەنگ بداتە بەكارهێنەران.

مۆبایلی HUAWEI nova 3i داتای جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد دابین دەكات

كامیرای مۆبایلی HUAWEI nova 3i درێژی ناوەوەی 35 ملم بۆ وێنەكانی سێلفی هەیە باشترین تەكنەلۆژیا بە زیرەكی دەستكرد بۆ گرتنی وێنەی سێلفی پێشكەش دەكات. داتاكانی جوانكردن بەزیرەكی دەستكرد 7 رەنگی پێست دابین دەكات كەبەكارهێنەر دەتوانی یەكێكیان بەئارەزووی خۆی هەڵبژێرێت و بۆ وێنەكانی سێلفی تەرخانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ زانینی ئەوەی کێشە لە تاقمی سوکاندا ھەبێت

خەڵک-

سوکان (Steering Wheel) یەکێکە لە ھەرە گرنگترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل، بچوکترین کێشەش لە تاقمی سوکاندا بە مەترسی بۆ سەر سەرنشین و ئۆتۆمبێلەکەش دەشکێتەوە، لێرەدا دەمانەوێت ئاماژە بە ھەندێک ڕێنمایی بکەین کە لە ڕێگەیانەوە بتوانیت کێشەکانی تاقمی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت بناسیتەوە.

نیشانەکانی خراپبوون یان تێکچوونی تاقمی سوکان:

  • ئەگەر ھەر لێچوونی ڕۆن یان شلەیەکت لە سیستمی پاوەری ئۆتۆمبێلەکەت بەدی کرد، بە تایبەتی کە نیوەڕوان ئۆتۆمبێلەکە ڕادەگریت، دەبێت بە زوویی شوێنی لێچوونەکە بدۆزیتەوە تا کێشەکە گەورەتر نەبووە.
  • ھەر کات ھەستت کرد کێشی سوکانەکە بە دەستەوە سووک بووە، لەوەوە بزانە کێشەیەک ڕوویداوە و مەترسیی ئەوەیە لە خراییە زۆرەکاندا ئۆتۆمبێلەکە بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
  • کاتێک ئیستۆپت گرت ھەستت کرد سوکانەکە بە دەستەوە دەلەرزێت یان بە لایەکدا دەڕوات، دەکرێت کێشە لە بانس یان قاعیدەی بانسەکان یان فلنجەکاندا بێت، بەڵام دەکرێت کێشە لە تاقمی سوکانەکەشدا بێت.
  • ئەگەر ھەستت کرد ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی دەکات، نیشانەیە بۆ بوونی کێشەیەک کە دەبێت زوو بدۆزرێتەوە، کاتێک سوکانت سوڕاند و دەنگی پاوەر زیادی کرد، بزانە ھایدرۆلیکی پاوەر کەمی کردووە.
  • ھەندێک کاتیش لە کاتی سوڕاندنی سوکاندا کرتەکرت و دەنگ دەردەچێت، ئەمەش نیشانەیەکی مەترسیدارە لە بوونی کێشە لە تاقمی سوکاندا.

بەھیوای سەلامەتیی ھەموو لایەک..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین