ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆمسیۆن دواكاتی دامەزراندن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم دوای دەستپێكردنی دامەزراندنی فەرمانبەران بە گرێبەست بۆ سەر سندوقەكان ڕایدەگەیەنێت، كە 4ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بەرواری 17-8-2018 دواكاتە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی بۆ (خەڵك) نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە، “پێشكەشكردنی داواكاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕۆژی دەنگدانی 30-9-2018 لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە 8-8-2018 دەست پێدەكات لەڕێگەی لینكی تایبەتەوە، كە لە ماڵپەڕی كۆمسیۆن (www.khec.krd) دادەنرێت و هەر پارێزگایەكیش لینكی تایبەتی بە خۆی دەبێت”.

ئاشكراشی كردووە، ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت تا كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بەرواری 17-8-2018 پاشتریش بەشێوەیەكی تیر و پشكی ئەلكترۆنی ناوەكان یەكلایی دەكرێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ ئەو كەسانەی، كە بەنیازن داواكاری پێشكەش بكەن پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنكەی دەنگدان، ناوی بنكەی دەنگدان)ی خۆیان بزانن، كە مەرجە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكارییەكە.

ئابوری

بانکی ناوەندیی عیراق ڕێگا نادات نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بێتە خوارەوە

خەڵک-

پاش مەترسییەکانی راکێشانی دۆلار لە بازاڕەکانی عیراق لە لایەن ئێرانەوە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، بانکی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند، ڕێگا نادەن نرخی دۆلار لە ١.٢١٠ دیناری عیراقی سەربکەوێت.

قاسم رەھیف، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عیراق و بەرپرسی لقی بەسرەی ئەو بانکە، ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی عیراق چەند رێوشوێنێکی گرتۆتە بەر تا ڕێگری بکات لەوەی نرخی دیناری عیراقی بە جێگیری بھێڵێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: بەو میکانیزمەی گیراوەتە بەر، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە دۆخی ئێستای دەمێنێتەوە و لە ١٢١ ھەزار دینار بۆ ١٠٠ دۆلار تێپەڕ ناکات.

ھەفتەی پێشوو چەند ئازانسێکی ھەواڵی ئاماژەیان بەوە کرد، ئێران کار لەسەر ڕاکێشانی دۆلار دەکات لە بازاڕەکانی عیراق و ئەو کارەشی بە گروپ و حزبە لایەنگرەکانی خۆی لەناو عیراق سپاردووە.

بەرپرسی چەند بانکێکیش بە بێ ئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن ڕایانگەیاندبوو، ناتوانن ڕێگری بکەن لە کڕینی دۆلار لە لایەن حزب و گروپە لایەنگرەکانی ئێرانەوە، لە کاتێکدا دەزانن ئەو پارەیە بە قاچاخ دەبرێتە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ یەك شەممە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دێت.

فەرمانبەرێكی ژمێریار لە یەكێك لە بنكەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمیە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوامە.

ئاشكراشی كرد، كە ئەمڕۆ دەست كراوە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و سبەینێ‌-ش یەك شەممە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

لە 5ی ئاب-ەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی ئایار دەستی پێكردووە و دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا سەرجەم مووچەخۆران لەپێش جەژنی قوربان مووچەیان پێ‌ درا.

پێشتریش لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردبوو، “سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو 18_19/8/2018 كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن و بەمەش كۆتای دەهێنرێت بە دابەشكردنی مووچە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كێشەی دەرماڵەی هەموو فەرمانبەران چارەسەر كرا

خەڵك-یەحیا حبیب

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، “كێشەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتەكان چارەسەر بووە و تەنها ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، كە لەلایەن حكومەتەوە ئۆتۆمبێلی هاتوچۆیان بۆ گیراوە “.

ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی فەرمانبەران لە چەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی ناڕەزایی لێكەوتەوە بە تایبەت مامۆستایانی ئاینی، هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردودا وەك ئەركی سەرشانم سەردانی چەند لایەنێكی پەیوەندیدارم كرد بۆ ئەم بابەتە و بە تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی بۆ بەدواداچون و هۆكاری بڕینی دەرماڵەكانیان”.

وتیشی، “لە دواین هەوڵدا ئەمڕۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندم، كە كێشەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتەكان چارەسەر بووە و تەنها ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، كە لەلایەن حكومەتەوە ئۆتۆمبێلی هاتوچۆیان بۆ گیراوە و بەپێچەوانەشەوە هەر فەرمانبەرێك بەئۆتۆمبێلی حكومی هاتوچۆ نەكات دەرماڵەی جوگرافی بۆ خەرج دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەرچەند بەهۆی پشوی جەژنەوە نەتوانراوە ڕێكاری ئیداری ڕێنماییەكە تەواو بكرێت، بەڵام وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر ئەم بابەتە دەربڕیوە و بڕیارە لە 1/6/2018ەوە دەرماڵەكە خەرج بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین