پلەکانی گەرما لەم وڵاتە ٥٢ پلەی سیلیزی تێپەڕاند



لەیەکێک لەشارەکانی باکوری ڕۆژئاوای چین بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ٥٢ پلەی سیلیزی تێپەڕاند، ئەمەش تۆمارێکی پێوانەییە کە لەشارەکەدا تۆمار کراوە، لەکاتێکدا تەنها لەشەش مانگی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لەو شارە بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفر دابەزیووە.

ڕۆژی یەکشەممە، لەشاری سانباو، بەرزترین پلەی گەرما ٥٢.٢ پلەی سیلیزی بووە و ڕۆژنامەی “شینجیانگ دەیڵی چینی” بڵاوی کردووەتەوە، “حکومەتی چین پێشبینی کردووە پلەکانی گەرما لەماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا بەرزببێتەوە بەشێوەیەک کە پێشتر تۆمار نەکراوە”.

تۆماری پلەکانی گەرما لەڕۆژی یەکشەممەدا ئەو ژمارە پێوانەییەی پێشوویان شکاند کە بە ٥٠.٣ پلەی سیلیزی لە ساڵی ٢٠١٥دا تۆمارکرابوو.

بەررزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەکاتێکدایە، لەمانگی نیسانەوە بەگشتی پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری شارەکانی کیشوەری ئاسیا ڕوویان لەبەرزبوونەوە کردووە و ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە. هاوکات، گۆڕانە خێراکانی کەش و هەوا ترسی لای دانیشتوان بۆ ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گۆرانکاریانە و شەپۆلی گەرما دروست کردووە.

نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرا
پێشت نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرا
بەڕێوەبەرایەتییەك زیاتر لە ٢٠ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
دواتر بەڕێوەبەرایەتییەك زیاتر لە ٢٠ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار