ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دۆلار بەرزبووە و تمەن و لیرە هاڕەیان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران تادێت بەهای تمەنی ئەو وڵاتە دادەبەزێت و خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو-یش دەڵێت: “بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە”.

بەوتەی خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرزبۆتەوە بۆ 121 هەزار دینار، لەكاتێكدا دوێنێ‌ پێنج شەممە بە 120 هەزار و 750 دینار بووە.

ئەو خاوەن نووسینگەیە بۆ (خەڵك) وتی، “100 هەزار تمەنی ئێرانی بۆتە 12 هەزار و 250 دینار و 100 لیرەی توركی بە 22 هەزار دینارە”.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهای تمەنی ئێرانی ڕووی لە دابەزین كردووە و هاوكات بەهۆی دۆخی خراپی ئابووری توركیا و سزادانی دوو وەزیری ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریكاوە لیرەی ئەو وڵاتەش شكاوە.

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای تمەن و دۆلار لە كاتی داخستنی بازاردا

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، كە بەهای دۆلار و تمەن بە بەراورد بە دیناری عیراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێم تا ڕادەیەك جێگیر بووە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕووینەداوە.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی لە كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوكرا.

سەبارەت بە بەهای تمەن وتیشی، “100 دۆلار بە ملیۆنێك و 363 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆنێك و 378 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، هەر 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 900 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكرا لەكاتی داخستنی بازاڕدا لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە 8 هەزار و 850 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 80 دۆلار رووی لە دابەزین كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستەواژەكان ئاماژە بە زیادبوونی عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی و زیادبوونی خستنەڕووی نەوت دەكەن لە بازاڕەكان.

دوێنێ‌ چوار شەممە، ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكایی رایگەیاندبوو، عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكایی بە بڕی 6.5 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیادی كردووە، ئەم زیادكردنەش سێ‌ هێندەی پێشبینی شرۆڤەكارانە.

لە كاتژمێر 10:10 بە كاتی گرێنیچ، نرخی نەوتی خاوی پێوەری جیهانی برنت بە بڕی 70 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێك لەو جۆرە نەوتە گەیشتە 79.35 دۆلار.

نەوتی خاوی برنت لە 3ی ئەم مانگە و  لە ساڵی 2014وە، بەرزترین ئاستی تۆماركرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 86.74 دۆلار.

هەر لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی برنت، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساسيش، بە بڕی 61 سەنت رووی لە دابەزین كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 69.14 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین