ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بە پلەكانی گەرما و دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ هەینی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، خێرایی با لەنێوان (5- 15) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و مەودای بینین نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلەی سەدی و لە سلێمانی 40 پلە و دهۆك 41 پلە و كەركوك 44 پلەی سەدی دەبێت.

ژینگە

سلێمانی؛ژمارەیەكی زۆر ئامێری بیرهەڵكەندن دەستی بەسەردا دەگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحیەی بازیان دەست بەسەر 5 ئامێری بیرهەڵكەندندا گیرا، دەشڵێت:”لە سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەك ٣ سێ ئامێری دیكەدەستی بەسەر داگیراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەئەنجامی دەرچونێكی مەیدانی مەفرەزەكانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سنوری ناحیەی بازیان توانیان دەستبگرن بەسەر 5 پێنج ئامێری بیرهەڵكەندن كە بەنهێنی كاریان دەكرد.

دەشڵێت:”پاش گەیشتنی مەفرەزەكان دەستبەجێ ئامێرەكان دەستیان بەسەرداگیرا و ڕێكاری یاسایی لە دژیان گیرایە بەر”.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لەسنوری سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەك ٣ سێ ئامێری بیرهەڵكەندن دەستی بەسەر داگیراوە و ڕێكاری یاسایی لەدژیان گیراوەتە بەر .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە و لە سلێمانی 31 پلە و لە دهۆك 31 پلەو لە كەركوكیش 32 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە و لە سلێمانی 30 پلەو لە دهۆك 31 پلەو لە كەركوكیش 32 پلە دەبێت و ئاسمانی شارەكانی هەرێمیش هەور و هەتاو دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش لە ئارادایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە و لە سلێمانی 30 پلە و لە دهۆك 32 پلەو لە كەركوكیش 34 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 31 پلە و لە سلێمانی 29 پلەو لە دهۆك 31 پلەو لە كەركوكیش 33 پلە دەبێت و ئاسمانی شارەكانی هەرێمیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین