دەست بەسەر کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەست بەسەرداگرتنی کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگای موسەننا راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددەی ھۆشبەر سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای موسەننا، دەست بەسەر کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

راشیگەیاند ئەو کارگەیەی کە دەستی بەسەرداگیراوە، تایبەت بووە بە بەرھەمھێنانی حەبی ھۆشبەر لە جۆری “کەپتاگۆن” و باسی لەوەیش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ٢٧ کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددەی ھۆشبەر سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای موسەننا، سێ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر بە دوو ملیۆن حەبی ھۆشبەر لە جۆری “کەپتاگۆن”، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە
پێشت هەڵئاوسان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە
ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە
دواتر ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە
پەیوەندیدار