ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت دابەزی

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی سعودیە لە ڕێگەی گەرووی (باب المندب)ەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەڵام چەند ڕۆژێك نرخەكەی ڕوی لە دابەزین كردووە.

بەپێی ئاماژەكانی بۆرسەی نەوتی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 3% دابەزیوە و نەوتی جۆری برێت بۆ نزیكەی 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ڕووی لە دابەزین كردووە.

هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نرخەكەی دابەزیوە بۆ 72 دۆلار و 26 سەنت و بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیكەی 2 دۆلار شكاوە

هاوكات نرخی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس دابەزیوە بۆ 66 دۆلار و 88 سەنت.

وەك شارەزایانی بواری وزە ئاماژەیان پێ‌ كردووە، دابەزینی نرخی نەوت هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی كێشەی بازرگانی لەنێوان واشنتۆن و پەكین.

ئابوری

بانکی ناوەندیی عیراق ڕێگا نادات نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بێتە خوارەوە

خەڵک-

پاش مەترسییەکانی راکێشانی دۆلار لە بازاڕەکانی عیراق لە لایەن ئێرانەوە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی، بانکی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند، ڕێگا نادەن نرخی دۆلار لە ١.٢١٠ دیناری عیراقی سەربکەوێت.

قاسم رەھیف، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عیراق و بەرپرسی لقی بەسرەی ئەو بانکە، ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی عیراق چەند رێوشوێنێکی گرتۆتە بەر تا ڕێگری بکات لەوەی نرخی دیناری عیراقی بە جێگیری بھێڵێتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند: بەو میکانیزمەی گیراوەتە بەر، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە دۆخی ئێستای دەمێنێتەوە و لە ١٢١ ھەزار دینار بۆ ١٠٠ دۆلار تێپەڕ ناکات.

ھەفتەی پێشوو چەند ئازانسێکی ھەواڵی ئاماژەیان بەوە کرد، ئێران کار لەسەر ڕاکێشانی دۆلار دەکات لە بازاڕەکانی عیراق و ئەو کارەشی بە گروپ و حزبە لایەنگرەکانی خۆی لەناو عیراق سپاردووە.

بەرپرسی چەند بانکێکیش بە بێ ئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن ڕایانگەیاندبوو، ناتوانن ڕێگری بکەن لە کڕینی دۆلار لە لایەن حزب و گروپە لایەنگرەکانی ئێرانەوە، لە کاتێکدا دەزانن ئەو پارەیە بە قاچاخ دەبرێتە ئێران.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ یەك شەممە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دێت.

فەرمانبەرێكی ژمێریار لە یەكێك لە بنكەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمیە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوامە.

ئاشكراشی كرد، كە ئەمڕۆ دەست كراوە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و سبەینێ‌-ش یەك شەممە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

لە 5ی ئاب-ەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی ئایار دەستی پێكردووە و دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا سەرجەم مووچەخۆران لەپێش جەژنی قوربان مووچەیان پێ‌ درا.

پێشتریش لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردبوو، “سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو 18_19/8/2018 كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن و بەمەش كۆتای دەهێنرێت بە دابەشكردنی مووچە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كێشەی دەرماڵەی هەموو فەرمانبەران چارەسەر كرا

خەڵك-یەحیا حبیب

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، “كێشەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتەكان چارەسەر بووە و تەنها ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، كە لەلایەن حكومەتەوە ئۆتۆمبێلی هاتوچۆیان بۆ گیراوە “.

ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “دوای ئەوەی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی فەرمانبەران لە چەند ناوچەیەكی سنوری پارێزگای سلێمانی ناڕەزایی لێكەوتەوە بە تایبەت مامۆستایانی ئاینی، هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردودا وەك ئەركی سەرشانم سەردانی چەند لایەنێكی پەیوەندیدارم كرد بۆ ئەم بابەتە و بە تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی بۆ بەدواداچون و هۆكاری بڕینی دەرماڵەكانیان”.

وتیشی، “لە دواین هەوڵدا ئەمڕۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندم، كە كێشەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتەكان چارەسەر بووە و تەنها ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، كە لەلایەن حكومەتەوە ئۆتۆمبێلی هاتوچۆیان بۆ گیراوە و بەپێچەوانەشەوە هەر فەرمانبەرێك بەئۆتۆمبێلی حكومی هاتوچۆ نەكات دەرماڵەی جوگرافی بۆ خەرج دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەرچەند بەهۆی پشوی جەژنەوە نەتوانراوە ڕێكاری ئیداری ڕێنماییەكە تەواو بكرێت، بەڵام وەزیری دارایی ڕەزامەندی لەسەر ئەم بابەتە دەربڕیوە و بڕیارە لە 1/6/2018ەوە دەرماڵەكە خەرج بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین