لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ناو قەزای شەقڵاوە منداڵێک ئۆتۆمبێلی باوکی بردووە و لێیخوڕیوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەستیکردووە بە جوڵە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکە و گیانیلەدەستداوە.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر٣:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو قەزای شەقڵاوە، منداڵێکی تەمەن٧ ساڵ بەبێ ئادارگای دایک وباوکی سواری ئۆتۆمبێلی باوکی بووە و دەستکاری گێڕی ئۆتۆمبێلەکەی کردبوو خستبوویە بۆش وە ئۆتۆمبێلەکە لە لێژایی بوو دەستی کردبو بەجوڵە، منداڵەکەش لەترسان لە ئۆتۆمبێلەکە خۆی فڕێدابووە خوارەوە، دوای ئەوە کەوتبووە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلەکە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، کاتێک ئەو کارەساتە روویدابوو دایک و باوکەکە خەریکی بەکرێگرتنی خانوویەکی گەشتیاری بوون و ئاگادارنەبوون کە منداڵەکەیان لەوان جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆنێو ئۆتۆمبێلەکەیان.

هەولێر.. ١٠ ئەندامی چه‌ند باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
پێشت هەولێر.. ١٠ ئەندامی چه‌ند باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.
دواتر وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان: حکومەت ناتوانێت تەنھا بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەش بکات.
پەیوەندیدار