دواهەمین کەشتی لەئۆدیساوە بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت



ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند کە کەشتی بارهەڵگری تورکی (تی کیو سامسون) لە ئۆدێساوە بەڕێکەوتووە و بووە دوا کەشتی کە لە چوارچێوەی گرێبەستی دانەوێڵەدا بەندەرەکانی ئۆکراینا بەجێبهێڵێت.

 

سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە، ڕایگەیاندووە، “کەشتییەکە کە 38.8 تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی تێدایە، بەرەو ئیستەنبوڵ و دواتر بەرەو هۆڵەندا دەڕوات” ، ئەم کەشتییەش دەبێتە دواهەمین کەشتی لەو بەندەرەوە بەبەرهەمی دانەوێڵەوە بەڕێبکەوێت، پاش ئەوەی ڕێککەوتنەکە سبەینێ دووشەممە کۆتایی دێت.

 

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە شایەتحاڵان و داتاکانی خزمەتگوزاری چاودێری هاتوچۆی دەریایی بڵاویکردەوە،

بەپشتبەستن بە  ،JCC “تەنها کەشتیی TQ Samsun هێشتا لە ژێر دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەشدا کاردەکات، و لە ٢٧ی حوزەیرانەوە، JCC مۆڵەتی بۆ پشکنینی نوێی کەشتییەکان دەرنەکردووە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی ترانزێت بۆ دەریای ڕەش.

بەگوێرەی دوایین داتای سەنتەرەکە، “لەو کاتەوەی لە مانگی تەمموزی 2022ی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دانەوێڵە دەستیپێکردووە، نزیکەی 33 ملیۆن تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە کراوە”.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریدا لەوەی کە مۆسکۆ “تا کۆتا بەشی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت ،ڕێککەوتنی دانەوێڵە درێژ ناکاتەوە”، ئاماژەی بەوەشدا کە “تا ئێستا ڕووسیا هیچ سوودێکی لەو ڕێککەوتنە وەرنەگرتووە و بەڵێنەکان لەبارەی کریملینەوە نەبراونەتەسەر، ئەمەش یارییەکی تاکلایەنەیە دژبە ڕووسیا “.

كەمال محەمەد “تەنیام مەكە”ی بڵاوكردەوە
پێشت كەمال محەمەد “تەنیام مەكە”ی بڵاوكردەوە
سەركردەیەكی نزیك لە عامری كاتی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
دواتر سەركردەیەكی نزیك لە عامری كاتی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار