دادگای باڵا سکاڵایەکی یەکێتی ڕەتکردەوە



دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی تایبەت بە نایاساییبوونی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە.

ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر داوایەکی زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە کە داوای کردبوو بڕیار لەسەر  نایاساییبوونی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بدرێت.

دادگە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایە، بەو پێیەی ئەو پرسە لە دەسەڵاتی دادوەری دادگاکە نییە.

 

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا :730 سەربازی ئۆکراینا کوژران
پێشت وەزارەتی بەرگری ڕوسیا :730 سەربازی ئۆکراینا کوژران
نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرا
دواتر نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرا
ەیوەندیدار