ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

(شێت)ی هەڵوێست ببینە

خێزان

هونەرمەند هەڵوێست بەرهەمێکی نوێی خۆی بەناوی (شێت) بڵاوکردەوە کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومە نوێکەی.

هەڵوێست ڕایگەیاندووە  کە هۆندراوەی گۆرانیەکەی بە هاوبەشی خۆی لەگەڵ هێمن قەرەداغی داندراوە و  ئەفشین شوکری کاری موزیکی بۆ کردووە.

هەڵوێست بەنیازە ئەلبومێکی گۆرانی نوێ بەناوی 700DIQ بڵاو بکاتەوە و ئەم گۆرانیەش یەکێکە لە تراکەکانی.

ریکلام

هەواڵەکان

نوپل هەژان لێ وەرنێ دەڵێتەوە

خێزان

کچە گۆرانیبێژکی باکوری کوردستان نوپل هەژان بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و گۆرانی فۆلکلۆری لێ وەرنێ دەڵێتەوە.

نوپل هەژان ڕایگەیاندووە کە ئەو گۆرانیە لای خەڵک خۆشەویستە، هەر بۆیە بڕیاریداوە بە شێوازێکی نوێ دوبارەی بکاتەوە.

بەرهەمەکی نوپیل لە لاین  جێگر سەباح ئاوازی بۆ داندراوە و یوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

نوپل هەژان لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری باتمان لە باکووری کوردستان لە دایک بووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سابات و ساوێن دەیکەن بە هیندی

خێزان

هەردوو خوشکە هونەرمەند سابات و ساوێن گۆرانیەک بە زمانی هینی بەرهەم دەهێنن و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکەنەوە.

 

ساوێن لەم بارەیەوە وتی”کونسولخانەی هیندستان لە هەولێری پایتەخت ئاگاداریان کردینەوە کە بۆ یادی سەدوچلونۆ ساڵەی لەدایکبوونی ڕزگارکەری ئەو وڵاتە لە ژێردەستی واتە مهاتما گاندیی ئاشتیخواز، دەیانەوی گۆرانییەکی فۆلکلۆری هیندی لە زمانی گۆرانیبێژانی نەتەوە جیاجیاکانەوە تۆمار و بڵاو بکەنەوە. کاتێ دەنگەکەیان بۆ ناردین و ئێمەش پرۆڤەمان لەسەر کرد و گوێیان لێی بوو، زۆریان بەدڵ بوو و پەسندیان کرد و تێچووی کارەکەیان گرتە ئەستۆ و ئێمەش گۆرانییەکەمان تۆمار و کلیپ کرد”

 

ساوێن وتیشی”ئێستا کلیپەکە دراوەتەوە بەخۆیان بەڵام بەپێی گرێبەستەکەمان، تا ئەو ڕۆژەی ئەوان لە یادەکەدا بڵاوی نەکەنەوە ئێمە ناتوانین بڵاوی بکەینەوە. بەڵام زۆریشی پێ ناچێ کە پێشکەشتانی دەکەین، ناوەڕۆکی گۆرانییەکە باس لە ئاشتی و بەیەکەوە ژیان دەکات”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

فڕۆکەیەک زۆر بەخێرای لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێل دەنیشێتەوە

خێزان
کامێرایەکی ئۆتۆمبێل ڤیدیۆی دیمەنێکی زۆر سەیری کردووە لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەمەش سەرەنجامی ڕوبەروبوونەوەی کێشەی نەگەیاندنی سووتەمەنی بوو بە فڕۆکەکە ئەم ڕووداوە ترسێکی زۆری درووست کردبوو لەلای شۆفێرانی سەر ڕێگاکە و پاش ماوەیەک فریاکەوتن گەشتنە شوێنی مەبەست و بێ هیچ زیانێک ئەم ڕوداوە تێپەڕی، و دەرکەوت تەنها کێشەی تەکنیکی بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین