ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

گەر باڵات کورتە، بەم ١٠ هەنگاوە خۆت بکە بە کچە باڵابەرزەکە

خێزان
بێگومان پێمان ناخۆشە پێمان بوترێت باڵات کورتە و بۆ چی وایت، و هەندێکیش بووەتە نازناو بۆیان، لەم بابەتەدا چەند ڕێنماییەکی گرنگتان پێدەدەین تاوەکوو باڵا بەرزتر دەربکەون.

–  یەک ڕەنگ جل و بەرگ لەبەر بکە و با جلەکانت شۆڕ نەبن لە  خوارەوە و قۆڵەکان و لاتەنیشتەکانی کراس و تی-شێرتەوە

– خۆت بەدوربگرە لە بەکارهێنانی کراسێک کە چوارگۆشەکان بە گەورەیی تێیدا بێت لەبری ئەوە با بچووک بن.

– شێوازێکی گونجاو دابنیشە، و هەمیشە با پشتت ڕێک بێت و چەماوە نەبێت ئەمە وادەکات زیاتر تەندرووست و کەسێکی پۆشتە و بەژن بەرز دەربکەویت.


– وەک خۆت هەڵسوکەوت بکە  و وەک کەسێکی سادە خۆت بنوێنە لەکاتی بەڕێ ڕۆشت و گفتوگۆی هاوڕێیانە

– بۆینباخ ببەستە ئەمەش وادەکات جلەکانت وردتر دەربکەون و وا پیشان بدەن کە باڵات بەرزترە.

– پانتۆڵێک لەپێ بکە لەگەڵ کێشت یەکبگرێتەوە  چونکە عادەتەن کەسانی قەڵەو پانتۆڵی تەسکیان لێ گونجاو نییە، و پانتۆڵیش ڕوپۆشی بەشێکی زۆری لاشەیە و گرنگی زیاتری پێبدەن لە ڕەنگ و قەبارەدا.

– کراس و تی شێرتەکەت با کورت بێت، بەڵام زۆر کورت نا.

– با مەچەکی کراس و چاکەتەکانت تەسک بن و شۆڕ نەبن دەرخەرێکی گونجاوە بۆ باڵات.

– با پاژەنی پێڵاوەکانت مامناوەد بێت تاوەکوو ئازار بە قاچت نەگەیەنێت و دەرخەرێکی باش بێت بۆ باڵا بەرزیت، لەگەڵیشیدا هەوڵ بدە ناوکەف بکەیتە نێو پێڵاوەکەت تاوەکوو ئاسوودە بیت لەگەڵیدا.

– با قژێکی درێژ و بەرزت هەبێـت و با کورت نەبێت

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە چانسیان هەبووە و شتی سەیریان دۆزیوەتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسە کە چانسیان هەبووە و شتی سەیریان دۆزیوەتەوە:

 

ئەم پتڵە شوشەیەم لە دەریادا دۆزیەوە کە نامەی تێدایە بۆ کەسێک

باپیرن ئەم دانانەی لە ئەشکەوتێکدا دۆزیوەتەوە

کچەکەم بۆقێکی تەمەن یەک ساڵی دۆزیوەتەوە

ئەم مرواریانەم لەو گوێچکە ماسیەدا دۆزیەوە کە خواردم

ماڵە نوێکەمان ئەم شانە هەنگەی تێدابوو

چاڵی خاڵ خاڵۆکەکانم دۆزیەوە

ئەم قتوەمان دۆزیەوە و پارەی تێدابوو

باوکم بە ڕێکەوت ئەمانەی دۆزیوەتەوە

باپیرم دەیوت وازی لە جگەرە کێشان هێناوە، ئەمەمان لە نێو کتێبەکانیدا دۆزیەوە

بەردێکی جوانم دۆزیەوە

ئەو سەگەی بۆی دەگەڕام، لە پەنا ئەو پۆستەرەوە دۆزیمەوە کە دامنابوو بۆ ئەوەی خەڵک لە ونبوونەکەی ئاگادار بکەمەوە

لە کاتی ڕاودا لە تەکساس بۆقێکمان دۆزیەوە کە کێشی ٦ کیلۆبوو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

شەش نیشانەی باوە بۆ شێرپەنجەیی پێست کە دەبێت وریایی بیت

خێزان

شێرپەنجەی پێست بڵاوترین جۆری شێر پەنجەكانە و ڕێژەی توشبوانی زۆرە بەڵام نیشانەكانیشی ڕون و ئاشكران و دەتوانیت بە زووی پێش توشبون ئاگاداریان بیت و سەردانی پزیشك بكەیت چونكە سەرەتا وەك خاڵاو پەڵەی بچوك لەسەر پێست یاخود وەك توێژاڵێك بەسەر پێستەكەدا دروست دەبێت كە لەوانەیە هەندێ‌ جار ئەگەر بە زووی چارەسەری نەكەیت كوشندە بێت.

 

بۆیە زۆر گرنگە پێشتر ئاگاداربیت و پشكنین بۆ پێستت بكەیت بزانە هیچ خاڵ و پەڵەیەكی تازە لە پێستتدا دەبینیت یاخود سوربونەوەی زۆر و گۆشتی زیادەو گەورەبونی پەڵەكان بەپێی كات، بەپێی پشكنینە پزیشكیەكان نیشانەكان لە خاڵانەی خوارەوە بەشێوەیەكی گشتی باس دەكەین.

– دروستبونی پەڵەی تازە لەسەر پێست.
– دروست بونی پەڵەی جیاواز لە پەڵەكانی پێشوتری سەر جەستەت
– برینەكانت چاك نابنەوە هەردەرمانێكیش بەكار بهێنیت.
– سوربونەوەو هەوكردنی پێست بە بەردەوامی
– ئازار و خوراندنی پێست
– خوێن بەربون

ئەگەر هەركام لەو نیشانانەت بینی لە پێستدا ئەوە پێویستە بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و بۆ پشكنینی شێرپەنجەی پێست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک کەس کە زۆر بە ناوازەیی کارەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسە کە زۆر لێهاتوانە و شارەزایانە کارەکانی خۆیان ئەنجام داوە:

 


بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین