ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گەر لە ئۆفیس کاردەکەیت، مەترسی خزانت لەسەرە، چۆن خۆتی لێدەپارێزیت؟

خێزان

کاری ئۆفیس و دانیشتن لەسەر کورسی بۆماوەی زۆر بەبێ زیانی تەندروستی نییە، یەکێک لە دیارترین ئەو نەخۆشیانەش خزانی ماسولکەی ناوەندی سمتە dead butt syndrome کە بەهۆی دانیشتنی زۆر لەسەر کورسی توشت دەبێت.

 

لە کاتی توشبون بوم نەخۆشیە هەست بە ئازاری بەردەوام دەکەیت لە کەلەکە و پشت و ئەژنۆ و حەوزدا و بەردەوامبونیشی رەنگە توشی کێشەی گەورەترت بکات کە دواتر بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت.

بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەم نەخۆشیەت هەیە یاخود نا، یەکێک لە قاچەکانت وەک لە وێنەکەدا هەیە بنوشتێنەرەوە و بەرزی بکەرەوە، گەر کەلەکەت جەڵی کرد ئەوا هێمایە بۆ ئەوەی نەخۆشیەکەت هەیە.

چارەسەرەکان:

– پێویستە لە نیوان هەر ٢ کاتژمێرێک کارکردندا ٥ بۆ ١٥ خولەک لەسەر جێگەگەت هەڵبستیت و بجوڵێیت.

– هەوڵبدە بەسەر قادرمەدا بێتەخوارەوە بچیتەوە سەرەوە.

– ئەو وەرزشانە بکە کە ماسولکەی ناوچەی حەوز دەجوڵێنێت.

– کاتێک لە ماڵەوە کاردەکەیت لە جیاتی کورسی لەسەر تۆپی یاری جیم دابنیشە.

ریکلام

تەندروستی

تا تەمەنت زیاد بێت کێشیشت زیاد دەبێت، چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

توێژینەوە زانستیەکان سەلماندویانە کە مێتابۆلیزمی جەستەمان لەپاش تەمەنی ٢٠ ساڵی، هەر دەیە جارێک ٢٪ توانای دادەبەزێت، بەوەش تا بچینە تەمەنەوە زیاتر کێشمان زیاد دەبێت.

 

مێتابۆلیزم   بە ھەندێک کارلێکی کیمیایی دەوترێت کە لە ناو خانەکاندا (سێلول) بە سەر ماددەکاندا دێت تا ژیانی خانە بەردەوام بێت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ ڕێگری لە سستبونی مێتابۆلیزم  و قەڵەوبونت:

 

– بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی پزیشک بکە و پشکنینی تەندرووستی بۆ جەستەت بکە

 

– باسستمێکی دیاریکراوت هەبێت، واتە کاتی خەوتن و نانخواردن و کارکردنت دیار بێت

 

– ئاو زۆر بخۆرەوە

– لەو خواردنانە دوربکەوەرەوە کە مێتابۆلیزم لاواز دەکات، وەک ئەو خواردنانەی شەکریان زۆرە، یان لە گەنمی سپی درووستکراون

 

– لە بەرامبەردا ئەو خواردنانە بخۆ کە مێتابۆلیزم  بەهێز دەکات، وەک چای سەوز و ماسی

– خواردنەوەی کحول وازلێبێنە یاخود تەواو کەمی بکەرەوە

– با جەستەیەکی چالاکت هەبێت  و وەرزش بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی سەلمێندراو کە ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر

خێزان

نەخۆشی زەهایمەر و لە بیرچونەوە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ژیانێکی تەندرووستیان نەبووە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە زەهایمەر:

 

– کۆنتڕۆڵی پەستانە دەروونیەکانت بکە، لە ڕێگەی نوێژ و پەرستش یان وەرزشی یۆگا

– بەڕێژەی پێویست و  تەندرووست بخەوە

– بەردەوامبە لە فێربونی شتی نوێ، بۆنموونە زمانی نوێ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی مێشکیان زیاتر بەکاردێنن کەمتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن

– خواردنی تەندرووست بخۆ

– کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و تێکەڵی خەڵک ببە

– بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

 

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە ٨٠٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن لە پاش تەمەنی ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوون بە  زەهایمەریان هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

جۆرەکانی پشت ئێشە و هۆکارەکانی

پشت پێکدێت لەبڕبڕەکان ، دیسک دەکەوێتە نێوان بڕبڕەکان، بەستەر ڕیشاڵ، وە دڕکەپەتک بەناو بڕبڕەکان تێ دەپەڕێ هەر ٸازارێک لەم پێکهاتانە روو بدات دەبێتە هۆی پشت ئێشە. جۆرەکانی پشت ٸێشە دوو جۆرمان هەیە
یەکەم:پشت ٸێشەی میکانیکیواتا جوڵەی ٸەمە هەوکردنی لەگەڵ نیە، و ڕوودەدات لەٸەنجامی
۱-ڕەقبوونی گڕژبوونی ماسولکەو بەستەرەشانە لە ئەنجامی هەڵگرتنی شتی قورس بەشێوەی ناتەندروست یان دانیشتن بۆماوەیەکی درێژ بەشێوەی ناتەندروست یان سەرمابوون .
‌۲-کێشە لەبڕبڕەکان و دیسکەکان بۆنمونە نزیک بوونەوەی بڕبڕەکان لەیەکتری و خوڕانی دیسکەکان کەٸینزلاق ڕوودەدات یان بوونی سەوەفان لەبڕبڕەکان.
دووەم: پشت ٸێشەی هەوکردن جۆرە پشت ٸێشەیەکە هەوکردنی لەگەڵە واتا نەخۆش تاو لەرزی لێیە یان ٸارەقەی زۆری شەوانە یان کەم وونی کێش هەروەها لەهەندێک نەخۆشی ڕۆماتیزمیش ٸەم جۆرە پشت ٸێشە ڕوودەدات.
هۆیەکانی پشت ئێشە:
1-هۆکاری ڕاستەوخۆ ٸەم هۆکارە پەیوەندی بەپێکهاتەکانی پشتەوە هەیە لەوانە ئینزلاق سەوەفان شێرپەنجە سیلی بڕبڕەکان.
2-هۆکاری ناراستەوخۆ بەهۆی نەخۆشی لە کۆٸەندامیکی تر ئازارەکە بۆ پشت دەگوازرێتەوە وەکو ٸازاری لەکۆئەندامی میزەڕۆ، یان ٸازار لەکۆئەندامی زاوزێ یان کێشەی ڕەحم یان کۆئەندامی هەرس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین