ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دەكرێتە هێزی شەشەم
ئەمریكا هێزێكی فەزایی دروست دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
مایك بنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ولایەتە یەكگرتووەكان هێزێكی فەزایی دروست دەكات كە پێشتر سەرۆك دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە دروستكردنی كردووە، بەم هەنگاوەش واشنتۆن تەئكید لەسەر دەستگرتن بەسەر فەزادا دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بنس لە وتارێكیدا لەبەردەم سەربازییەكان لە پنتاگۆن رایگەیاند:”وادەی ئەوە هاتوو بەشێكی تر لە مێژووی هێزە چەكدارەكانمان دەستپێبكات، ئەوەش خۆئامادەكردنە بۆ شەڕی داهاتوو كە لێوەی ئەمریكاییەكان وەك باشترین و بوێرترین، خۆیان لە تەوژمێكی تری هەڕەشەكان بۆسەر گەلەكەمان و نەتەوەكەمان دەپارێزن، و زاڵیش دەبن بەسەریدا”.

بە وتەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا:”كاتی ئەوە هاتووە ولایەتە یەكگرتووەكان هێزێك لە فەزادا دروست بكات”.

مایك بنس دەڵێت، ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو هێزە فەزاییە ببێتە لقی شەشەمی هێزە چەكدارەكان لە تەنیشت هێزە وشكانییەكان و هێزە ئاسمانییەكان و هێزە دەریاییەكان و هێزەكانی مارێنز، و پاسەوانانی كەنارئاوەكان، ئەمەش لەسەر فەرمانێك كە لە مانگی ئایاری رابردوو لەلایەن ترەمپەوە دەركرا.

پێكهێنانی ئەو هێزە نوێیە، پێویستی بە رەزامەندی كۆنگرێسە، بەڵام بە وتەی بنس پرۆسەكە بەچەند قۆناغێك دەبێت بەئامانجی دامەزراندنی لقی شەشەم لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی 2020.

داوا لە كۆنگرێس كراوە، رەزامەندی لەسەر بودجەیەك بە بەهای هەشت ملیار دۆلار بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دەرببڕێت.

ترەمپ لە مانگی ئایاری رابردوو، فەرمانی كرد بە پێكهێنانی هێزێكی فەزایی تا ببێتە هێزی شەشەمی هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا.

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو:”لەپێناو بەرگری لە ئەمریكا، تەنیا بوونیان لە فەزادا بەس نییە، پێویستە فەزا كۆنترۆڵ بكەن”.

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریکا.. لەبەرامبەر سووتاندنی مزگەوتێک سزای ٢٤ ساڵ بەسەر گەنجێکدا سەپێنرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا، پاش چەند مانگێک لە پرۆسەی دادگایی کردن، دادگایەکی ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا سزای ٢٤ ساڵ زیندانی کردنی بەسەر گەنجێکدا سەپاند، کە تۆمەتبارە بە سووتاندنی مزگەوت و سەنتەرێکی ئیسلامیی لە تەکساس.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ماڵپەڕی ڕەسمیی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: مارک پـێرێزی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ٢٠١٧/١/٢٨ ئاگری بەرداوەتە مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی شاری ڤیکتۆریای باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی تەکساس، ئەمڕۆ لە لایەن دادگاوە بە تاوانکار ناسێنرا و سزای ٢٤ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە.

دوای ڕاگەیەنراوەکە، جۆن گۆر بەرپرسی نوسینگەی داواکاری گشتی لە دادگای باشوری تەکساس، ڕایگەیاند: “هەموو کەسێک لەم وڵاتە مافی پەیڕەوکردنی ئاینی خۆی هەیە بە ئازادانە و بەبێ ترس لە توندوتیژی، ئەم ئەم تاوانکارە بەھۆی کارەکەی، هەستاوە بە ترساندنی کۆمەڵگەی موسڵمان لە شاری ڤیکتۆریا.”

ھاوکات ئێدوارد میشێل لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI ڕایگەیاند: ئەم سزایەی بۆ ئەم تاوانکارە بڕاوەتە نیشانی دەدات هیچ چاوپـۆشیـیەک ناکرێت لە ئاست تاوانەکانی ڕق و کینە، دەزگای FBI بەردەوام دەبێت لەوەی لێکۆڵینەوە بکات لە هەر پـێشێلکردنێکی مافە سیڤیلیـیەکان لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا.

جێی ئاماژەیە پاش ئەوەی مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی ڤیکتۆریا سوتێنرا، بە هەزاران کەسی خێرخواز پارەیان بەخشی بۆ چاککردنەوەیان. زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە و تەواوی شوێنەکە نۆژەنکرایەوە.

VOA

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم لێدوانی سەرۆكی روسیا لەبارەی دیارنەمانی خاشەقچی

خەڵك- بەشی هەواڵ
فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، یەكەم لێدوانی لەبارەی دیارنەمانی جەمال خاشەقچی رۆژنامەنوسی سعودیەوە پێشكەش كرد كە لە 2ی ئەم مانگەوە لەپاش چوونەژوورەوەی بۆ نێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ، بێسروشوێنە.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی لە زاری پۆتین لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ساڵانەی گروپی (فاڵدای) بڵاویكردۆتەوە”بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە سەرشانی ولایەتە یەكگرتووەكان لە كێشەی دیارنەمانی جەمال خاشەقچی، چونكە ئەو لە ولایەتە یەكگرتووەكان ژیاوە”.

سەرۆكی روسیا بەپێویستی زانیوە “چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بكرێت لەبارەی دیارنەمانی خاشەقچی لە توركیا، بەر لەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودیە تێكبدرێن”.

بە وتەی پۆتین”خاشەقچی لە ولایەتە یەكگرتووەكان ژیاوە و لە روسیا نەژیاوە، بەو واتایەی ولایەتە یەكگرتووەكان هەندێك لە بەرپرسیارێتی رووداوەكەی دەكەوێتە ئەستۆ”، رەتیشكردۆتەوە “بتوانن پەیوەندییەكان لەگەڵ سعودیە تێكبدەن، تا بە تەواوەتی راستییەكان دەردەكەون”.

فلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە”گومانی تێدا نییە، دیارنەمانی خاشەقچی رووداوێكی ناخۆشە، بەڵام پێویستمان بە كاتە تا بزانیین چی رویداوە”.

لە 2ی ئەم مانگە، جەمال خاشەقچی، ڕۆژنامەنوسی سعودی، دوای ئەوەی بۆ مەبەستی مامەڵەی هاوسەرگیری سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كردبوو لە شاری ئیستەنبوڵ، دیارنەما و هەموو پەیوەندییەكان لەگەڵیدا پچڕان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین