ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەحمەدی نەژاد داوا لە رۆحانی دەكات دەست لەكاربكێشێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووی ئێران، داوای لە حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێستای وڵاتەكە دەكات دەست لەكاربكێشێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (روسیا الیوم)، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەحمەدی نەژاد تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و داوای لە روحانی كردووە، واز لە دەسەڵات بهێنێت و دەست لەكاربكێشێتەوە.

وەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا هاتووە”ئەحمەدی نەژاد بە رۆحانی راگەیاندووە”هەموو گەل ناڕازیین بەرانبەر بە دۆخی ئابوری ئێستا، حكومەتیش راستگۆ نییە لەگەڵ گەل”.

بە وتەی سەرۆكی پێشووی ئێران:”لە رێكەوتنی ئەتۆمیدا دەسەڵاتی زیاترمان بەئێوەبەخشی و هیچمان دەستنەكەوت، كێ‌ بەرپرسە؟ جەنابی رۆحانی گەل رازیی نییە بە ئێوە، ئێوە و ئسوڵییەكان و ریفۆرمخوازەكان هەمووتان هاوبەشن لەمەی ئێستا روودەدات”.

بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە، دۆخی ئابوری لە ئێران، تادێت روو لە خراپبوون دەكات و ناڕەزایی خەڵكی وڵاتەكەش بەرانبەر دۆخەكە لە فراوانبووندایە.

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری خستنەوەكاری سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئێراندا واژۆ كرد و بەپێی كارنامەكەش، سزاكانی سەر ئێران دەكەونەوە كار.

بەپێی بڕیارەكە سزاكان بە دوو قۆناغ دەسەپێنرێنەوە، قۆناغی یەكەم لە 7ی ئابی 2018 دەسـتپێكرد و لەم قۆناغەدا سزا دەخرێتە سەر بازاڕی دراوی ئێران و بازرگانیكردن بە زێڕ و كانزاكانی تر لەگەڵ ئێراندا قەدەغەدەكرێن و ڕێگەش نادرێت هیچ تەكنەلۆجیایەكی پەیوەست بە كەرتی پـیشەسازی و دروستكردنی ئۆتۆمبیل بە ئێران بفرۆشرێت.

قۆناغی دووەم بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی 2018وە دەستپێبكات، لەو قۆناغەشدا هەناردەی نەوتی ئێران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی بەندەرەكانی ئێرانەوە قەدەغە دەكرێن.

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریکا.. لەبەرامبەر سووتاندنی مزگەوتێک سزای ٢٤ ساڵ بەسەر گەنجێکدا سەپێنرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا، پاش چەند مانگێک لە پرۆسەی دادگایی کردن، دادگایەکی ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا سزای ٢٤ ساڵ زیندانی کردنی بەسەر گەنجێکدا سەپاند، کە تۆمەتبارە بە سووتاندنی مزگەوت و سەنتەرێکی ئیسلامیی لە تەکساس.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ماڵپەڕی ڕەسمیی خۆی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە: مارک پـێرێزی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ٢٠١٧/١/٢٨ ئاگری بەرداوەتە مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی شاری ڤیکتۆریای باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی تەکساس، ئەمڕۆ لە لایەن دادگاوە بە تاوانکار ناسێنرا و سزای ٢٤ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕایەوە.

دوای ڕاگەیەنراوەکە، جۆن گۆر بەرپرسی نوسینگەی داواکاری گشتی لە دادگای باشوری تەکساس، ڕایگەیاند: “هەموو کەسێک لەم وڵاتە مافی پەیڕەوکردنی ئاینی خۆی هەیە بە ئازادانە و بەبێ ترس لە توندوتیژی، ئەم ئەم تاوانکارە بەھۆی کارەکەی، هەستاوە بە ترساندنی کۆمەڵگەی موسڵمان لە شاری ڤیکتۆریا.”

ھاوکات ئێدوارد میشێل لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI ڕایگەیاند: ئەم سزایەی بۆ ئەم تاوانکارە بڕاوەتە نیشانی دەدات هیچ چاوپـۆشیـیەک ناکرێت لە ئاست تاوانەکانی ڕق و کینە، دەزگای FBI بەردەوام دەبێت لەوەی لێکۆڵینەوە بکات لە هەر پـێشێلکردنێکی مافە سیڤیلیـیەکان لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا.

جێی ئاماژەیە پاش ئەوەی مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی ڤیکتۆریا سوتێنرا، بە هەزاران کەسی خێرخواز پارەیان بەخشی بۆ چاککردنەوەیان. زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە و تەواوی شوێنەکە نۆژەنکرایەوە.

VOA

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەم لێدوانی سەرۆكی روسیا لەبارەی دیارنەمانی خاشەقچی

خەڵك- بەشی هەواڵ
فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، یەكەم لێدوانی لەبارەی دیارنەمانی جەمال خاشەقچی رۆژنامەنوسی سعودیەوە پێشكەش كرد كە لە 2ی ئەم مانگەوە لەپاش چوونەژوورەوەی بۆ نێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ، بێسروشوێنە.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی لە زاری پۆتین لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ساڵانەی گروپی (فاڵدای) بڵاویكردۆتەوە”بەرپرسیارێتییەكە دەكەوێتە سەرشانی ولایەتە یەكگرتووەكان لە كێشەی دیارنەمانی جەمال خاشەقچی، چونكە ئەو لە ولایەتە یەكگرتووەكان ژیاوە”.

سەرۆكی روسیا بەپێویستی زانیوە “چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بكرێت لەبارەی دیارنەمانی خاشەقچی لە توركیا، بەر لەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودیە تێكبدرێن”.

بە وتەی پۆتین”خاشەقچی لە ولایەتە یەكگرتووەكان ژیاوە و لە روسیا نەژیاوە، بەو واتایەی ولایەتە یەكگرتووەكان هەندێك لە بەرپرسیارێتی رووداوەكەی دەكەوێتە ئەستۆ”، رەتیشكردۆتەوە “بتوانن پەیوەندییەكان لەگەڵ سعودیە تێكبدەن، تا بە تەواوەتی راستییەكان دەردەكەون”.

فلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاندووە”گومانی تێدا نییە، دیارنەمانی خاشەقچی رووداوێكی ناخۆشە، بەڵام پێویستمان بە كاتە تا بزانیین چی رویداوە”.

لە 2ی ئەم مانگە، جەمال خاشەقچی، ڕۆژنامەنوسی سعودی، دوای ئەوەی بۆ مەبەستی مامەڵەی هاوسەرگیری سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كردبوو لە شاری ئیستەنبوڵ، دیارنەما و هەموو پەیوەندییەكان لەگەڵیدا پچڕان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین