وێنە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون


لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس لە گەرمیان برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار – کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی بەستونێکدا کێشا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و چوار سەرنشینی برینداربوون و زیانی مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ستونەکەش کەوتووە.

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارلە کەلار و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.

پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی منداڵێكی هەشت ساڵان دۆزرایەوە
پێشت پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی منداڵێكی هەشت ساڵان دۆزرایەوە
حکومەتەکەی سودانی خۆی بۆ تانەدان لە چەند ماددەیەکی دیکەی بودجە ئامادە دەکات
دواتر حکومەتەکەی سودانی خۆی بۆ تانەدان لە چەند ماددەیەکی دیکەی بودجە ئامادە دەکات
پەیوەندیدار