ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(٧٠ وێنه‌) یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی یوڤانتۆس به‌ ئاماده‌بونی کریستیانۆ و ئه‌ستێره‌ ناوداره‌کان

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی به‌سه‌رپه‌رشتی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنه‌ری یانه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌نجامدانی یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ وه‌رزی نوێ (٢٠١٨/٢٠١٩).

وه‌ک له‌ وێنه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، ئالێگری له‌دوای ئه‌نجامدانی جه‌وله‌ ئاماده‌کاریه‌کان له‌ وڵاتی ئه‌مریکا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئیتاڵیا، حاڵی حازر ته‌رکیزی له‌ مه‌شقه‌ جه‌ستییه‌کان کردووه‌ و به‌شێوه‌ی گروپات یاریی تۆپ به‌ یاریزانه‌کانی ده‌کات، له‌دوای ئه‌م قۆناغه‌ش بێگومان قۆناغه‌ تاکتیکیه‌ چڕوپڕه‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن.

   

جیهانی

پێرێز وه‌رزی داهاتو نوێکاری ده‌کات و له‌(٢٤) کاتژمێری ی ڕابردودا دوو ڕاهێنه‌ری جیهانیی هێناوه‌ته‌ سه‌رخه‌ت !

خه‌ڵک سپۆرت

فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دڵی به‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جولین لوپێتیگی خۆش نییه‌ و بڕیاریداوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی داهاتودا به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌که‌ی بۆنده‌که‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌کانی “زه‌ سه‌ن و مارکا و سپۆرت و دۆن بالۆن” له‌زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاوازو ناوخۆیی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌دریده‌وه‌ ئاشکرایان کردووه‌، سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بیر له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆندی جولین لوپێتیگی ڕاهێنه‌ری نوێ ده‌کاته‌وه‌، ته‌واوی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌سه‌ر ڕووبه‌روبونه‌وه‌کانی (لیڤانتێ، ڤیکتۆریا پزلن، به‌رشلۆنه‌) وه‌ستاوه‌، ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌که‌ له‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وانه‌ شکست بهێنێت ئه‌وا دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د مسۆگه‌ره‌، ئه‌گه‌ریش زۆره‌ دوورخستنه‌وه‌ی له‌ هاوینه‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ پێشبخرێت.

“دۆن بالۆن” نوسیویه‌تی: له‌ماوه‌ی (٢٤) کاتژمێری ڕابردودا نوسینگه‌کانی “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” جوڵه‌ی پێوه‌ دیاربووه‌‌، فلۆرنتینۆ پێریزی سه‌رۆکی یانه‌ له‌یه‌ک کاتدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری جیهانی ئه‌نجامداوه‌، یه‌که‌میان یواکیم لۆوڤی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه‌ که‌ له‌مۆندیال و خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا شکستی هێناوه‌ و پێگه‌که‌ی ناجێگیره‌، دووه‌میشیان ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی چێڵسی و یوڤانتۆس بووه‌.

ڕاهێنه‌ری یه‌که‌م به‌نسبه‌ت ئیداره‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی له‌پێشتره‌، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر بێتو له‌گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی لوپێتیگی بدرێت ئه‌وا کۆنتی ئاماده‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش هه‌ردوو ڕاهێنه‌ره‌که‌ وه‌ڵامیان ئه‌رێنی بووه‌، به‌وپێیه‌ی لۆوڤ له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و ماڵئاوایی هه‌نگاو ده‌نێت و ئیتاڵیه‌که‌ش له‌ئێستادا بێکاره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بارسا دووباره‌ ئامێزی بۆ نایمار کردۆته‌وه‌ و مباپێ ده‌زانێت له‌ پاریس کێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی له‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمان خۆشحاڵ نییه‌ و هێشتا خه‌ون ده‌بینێت ڕۆژێک له‌ڕۆژان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌م کاته‌شدا گواستنه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌ مه‌گه‌ر به‌ ئاشکرا حه‌زه‌کانی به‌یان بکات.

ڕۆژنامه‌ی “بێلد سپۆرت”ی ئه‌ڵمانی له‌زاری “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، نایمار له‌ڕیزه‌کانی پاریس سانت جێرمان خۆشحاڵ نییه‌ و هه‌ست ده‌کات له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ و میدیاکانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر سێبه‌ری کیلیان مباپێ-وه‌، واتا ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ له‌داهاتودا ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی دووه‌م و ئه‌و پێگه‌ و قورساییه‌ له‌ده‌ست بدات که‌ له‌ئێستادا هه‌یه‌تی.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، له‌دوای مۆندیال و چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نساوه‌، به‌رده‌وام وه‌ک ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌م مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مباپێ کراوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ئێستادا هه‌واڵ و گرنگیدان به‌ نایمار به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو و به‌ئاشکرا که‌می کردووه و تاڕاده‌یه‌ک په‌راوێز خراوه‌‌، ئه‌وه‌ش به‌نسبه‌ت ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می به‌رازیله‌وه‌ شایه‌نی قبوڵکردن نییه‌ و به‌ته‌واوی بێزار بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ون ده‌بینێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ هه‌یه‌ له‌نمونه‌ی مێسی و سوارێز و جۆردی ئه‌لبا و پیکێ.

سه‌رچاوه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌، دووباره‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار بۆ ڕیزه‌کانی “ئازولگرانا” نزیکی مه‌حاڵه‌، به‌ڵام له‌یه‌ک حاڵه‌تدا ده‌توانێت هه‌نگاوه‌کان بخاته‌ ئاستێکی تره‌وه‌ و له‌ڕاستی نزیکیان بکاته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بێتو به‌ ئاشکرا به‌یانی حاڵی خۆی بکات و دووباره‌ خۆشه‌ویستی خۆی له‌ڕێگه‌ی میدیاکانه‌وه‌ بۆ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بڕی موچه‌ی ساڵانه‌ی که‌ نزیکی (٣٥ ملیۆن یورۆیه‌) له‌پێناو به‌رشلۆنه‌دا که‌م بکاته‌وه‌ و به‌فه‌رمی داوا له‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بکات ده‌ستبه‌رداری بن…

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئیداره‌ی بارسا پێیان وایه‌ نرخی گواستنه‌وه‌ی “نێی” له‌ ٢٢٠ ملیۆنه‌وه‌ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دابه‌زیوه‌ و له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌توانن جوڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ و هه‌ژێنه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”یش ئاماژه‌ی کردووه‌، ئه‌گه‌ر نایمار بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ “لالیگا” ئه‌وا به‌رپرسانی پاریس سانت جێرمانله‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ستێره‌یه‌کی تری خولی ماتادۆره‌کان ده‌ڕفێنن ئه‌ویش ئه‌نتوان گریزمانی ئه‌ستێره‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌، ئه‌م راستییه‌ش پێیان وایه‌ له‌زاری کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ دزه‌ی کردووه‌.

ئایا نایمار ئه‌م کاره‌ ده‌کات؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بنزیمه‌ ئۆفه‌ری خه‌یاڵی پێگه‌یشتووه‌ و ئاسینسیۆ ناچێته‌ هاوکێشه‌ی “ئاڵۆگۆره‌ گه‌وره‌که”‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

بارودۆخی ژووری خۆگۆڕینه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێچه‌وانه‌ی وه‌رزی ڕابردووه‌ و فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ گواستنه‌وه‌ی گه‌وره‌ و گرانبه‌ها دۆخه‌که‌ هاوسه‌نگ بکاته‌وه‌، به‌ڵام یاریزانانی پێکهاته‌که‌ی لوپێتیگی به‌پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانیه‌وه‌ کارده‌که‌ن.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی له‌ دوو هه‌واڵی جیاوازدا ئاشکرای کردووه‌، پێرێز و هاوه‌ڵانی له‌ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌دا هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌، ده‌شزانن که‌ نرخه‌که‌ی له‌سنوری ١٥٠ ملیۆن یورۆدا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، مێره‌نگیه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌ریه‌ککه‌وتن له‌پێکهاته‌ی یانه‌که‌یان وله‌هه‌مان کاتدا نرخی هازارد که‌م بکه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ داوایان له‌ مارکۆ ئاسینسیۆ کردووه‌ به‌شداربێت له‌ پڕۆسه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ که‌ پێکهاتووه‌ له‌: گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ ڕیاڵ مه‌درید و ئاسینسیۆ بۆ چێڵسی، به‌ڵام گه‌وهه‌ره‌ ئیسپانیه‌که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بیرۆکه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌ شاری له‌نده‌ن ژیان بگوزه‌رێنێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بارگرانی دارایی بۆ پێرێز و هاوه‌ڵانی دروست ده‌کات.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ چه‌ند یانه‌یه‌کی ناوداری خولی چین ئۆفه‌ریان بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی پێشکه‌ش کردووه‌، به‌ڵام لێره‌شدا یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ به‌ (نه‌خێر) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵکو پێی وابووه‌ هێشتا له‌توانایدایه‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت له‌ڕیزه‌کانی “لۆس بلانکۆس” به‌رده‌وامی بدات به‌‌ ململانێکردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین