کردنەوەی جۆرێک لە هەژماری بانکی قەدەغەکرا


لیژنەی ئەمنی و قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، فرۆشتنی سیمکارت بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی قەدەغەیە و هەرکەسێک کارێکی لەوشێوەیە بکات دەستگیر دەکرێت.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵە ئاگاداری سەرجەم دوکانی فرۆشتنی سیمکارت و هاوڵاتیان دەکاتەوەکە فرۆشتنی سیمکارت بەمەبەستی کردنەوەی هەژمارى بانکی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بە بڕێک پارە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان چەند گروپێک لە بەرامبەر پێدانی بڕێک پارە بە هاوڵاتیان سیمکارتیان بەناو دەکەن و هەژماری بانکیان بەناوەوە دەکەنەوە و لەدەرەوەی وڵات ئاڵوگۆڕی دراو بەو هەژمارەوە دەکرێت، بەبێ ئەوەی هاوڵاتیەکە ئاگادار بێت، کە بەناویەوە حەواڵەی پارەیەکی زۆر کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرەنجام ئەو هاوڵاتیە باجێکی زۆر دەچێتە سەرناوی و هەرکاتێک کاری بە فەرمانگەیەکی حکومی بکەوێت بۆ ئاڵوگۆڕی موڵکێک یان نوێ کردنەوەی مۆڵەتێک سەرجەم باجەکەی لێ وەردەگیرێت کە ڕەنگە دەیان ملیۆن دینار بێت.

کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە
پێشت کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە
ئەمریکا بودجە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیی تەرخان دەکات
دواتر ئەمریکا بودجە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی خۆراکی جیهانیی تەرخان دەکات
پەیوەندیدار