ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە ئاگر لە بەشێكی پاركی مەلیك مەحمود كەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمی و فڕێدانی جگەرە ئاگر لە بەشێكی پاركی مەلیك مەحمود كەوتەوە، دەشڵێت :”زیاتر لە ٦۰ دار و درەختی لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا بوون سوتاو و لەناوچوون”.

لە ئێستادا تیمی ئاگر كوژێنەوە و دوو تیمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن .

ژینگە

شارێكی كوردستان بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمار دەكات

خەلك- بەشی هەواڵ

شاری خانەقین لەنێوان 15 گەرمترین شاری جیهانی، لە پلەی دەیەمدا دیاریی دەكرێت و بە یەكێك لە گەرمترین ناوچەكانی جیهان دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە، پێنج شاری عیراقی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمار كرد.

وێستگەی (بلاسیرڤیلی) لە كالیفۆرنیای ئەمریكا، خشتەیەكی بڵاوكردەوە كە گەرمترین 15 شاری جیهانی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لەخۆگرتووە، لەو خشتەیەشدا پێنج شاری عیراقی تێدایە كە بەزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمار كردووە كە سیانیان لە پارێزگای بەسرەیە و دوانەكەی تر لە پارێزگاكانی میسان و دیالەیە.

لە خشتەكەدا، شاری عەمادیەی ئێرانی لە پلەی یەكەمدا هاتووە و پلەی گەرما تێیدا گەیشتوونەتە 48.5 پلەی سەدی، لە پلەی دووەمدا ناوچەی حسێنیەیە لە بەسرە كە پلەی گەرما تێیدا گەیشتۆتە 48.4 پلەی سەدی.

وێستگە ناوچەی فڕۆكەخانەی لە بەسرە لە پلەی هەشتەمی خشتەكەدا داناوە كە پلەی گەرما تێیدا گەیشتۆتە 47.7 پلەی سەدی، دواتر ناوی فاو لە پلەی نۆیەمدایە بە 47.5 پلەی سەدی، شاری خانەقینیش كە شارێكی كوردستانییە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دیالە لە پلەی دەیەمدایە و 47.5 پلەی سەدی تۆماركردووە، ناوچەی عەممارەش لە پارێزگای میسان لە پلەی 11دایە و 47.4 پلەی سەدی تۆماركردووە.

ئەمەش خشتەی ئەو شارانەیە كە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 40 پلە و لە دهۆك 40 پلەو لە كەركوكیش 43 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 پلە و لە سلێمانی 39 پلەو لە دهۆك 39 پلەو لە كەركوكیش 42 پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

توێژینەوەیەكی نوێ‌ وادەڵێت
چوار ساڵی داهاتوو جیهان گەرمایەكی مەترسیدار بەخۆوە دەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
زانایان هۆشداریی دەدەن لەوەی كە چوار ساڵی داهاتوو گەرمایەكی نائاسایی دەبێت لەسەر ئاستی جیهان، بەپێی توێژینەوە نوێیەكانیش، پلە نائاساییەكانی گەرما، تا ساڵی 2022 بەردەوام دەبن، ئەمەش دەبێتە مایەی كەوتنەوەی ئاگری زیاتر لە دارستانەكان و وشكەساڵی و دروستبوونی گەرمایەكی پڕوكێنەر.

زانایان پێشبینی دەكەن، ئاوی ئۆقیانوسەكان لە هەوای سەر زەوی، زیاتر پلەی گەرمایان بەرزدەبێتەوە، ئەوەش مەترسیی دروستبوونی لافا و رەشەبای بەهێز لە هەموو ناوچەكانی جیهاندا دەهێنێتەئارا، ئەم رووداوانە دەكرێت ببنە مایەی كارەسات لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان.

بەپێی ماڵپەڕی (دەیی مەیلی)ی بەریتانی، لە توێژینەوەیەكی نوێی زانستی دەركەوتووە كە گازە گەرمەكان و پیسپوونی كەشوهەوا، كاریگەرییان لەیەر پلەكانی گەرمای جیهان دروستكردووە.

ئەمەش لەدوای هاوینێكی بێ‌ پێشینەوەیە كە رووبەرێكی فراوان لە گۆی زەوی، گەرمایەكی نائاسایی و وشكەساڵییەی كاولكەریی بەخۆوەبینی.

پلەی گەرما لە بەریتانیا گەیشتە 35.3 پلەی سەدی لەم هاوینەدا، واتا دوو پلە زیاتر لەو پلە پێوانەییەی كە لە ساڵی 1976دا تۆماركرابوو.

لە ژاپۆن، زیاتر لە 57 هەزار كەس بۆ نەخۆشخانە گوازرابوونەوەی بەهۆی توشبونیان بە جەڵتەی مێشك و 90 كەسیش بەهۆی تەوژمی گەرمای ئەم هاوینەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بە وتەی بەرپرسانی وڵاتەكە.

لە كیبیكی خۆرهەڵاتی كەنەداش، ئۆباڵی گیان لەدەستدانی 70 كەس دەخرێتە ئەستۆی تەوژمی گەرمای هاوینی ئەمساڵ، لەكاتێكدا زیاتر لە 80 ملیۆن كەس لە ولایەتە یەكگرتووەكانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە مانگی تەمموزی رابردوو ئاگاداركرابوون، هەر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، 65 كەس لە كراچی پاكستان لەم هاوپینەدا گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوایین