شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات



وڵاتانی ئەوروپا لە ئامادەكاریدان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بەدرێژایی مێژوو، ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە گەرمایەکی بەهێز کەپێشتر هاوشێوەی کەم بووە ڕووی لە حەوت وڵاتی عەرەبی كردووە.

چەند وڵات و ناوچەیەك لە ئەوروپا هەفتەی داهاتوو ڕووبەڕووی بەرزترین پلەکانی گەرما دەبنەوە، دوای ئەوەی شارەزایانی كەشناسی هۆشدارییاندا لەوەی بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی، كە مەترسی بۆسەر ژیانی مرۆڤ و پەلەوەر و بەروبوومی كشتوكاڵی دروست دەکات.

كیشوەری ئەوروپا لە بەردەم شەپۆلێكی گەرمی توند دایە كە بە (سیربیرۆس) ناسێنراوە و بەواتای یەکێک لە “پاسەوانانی جەهەنەم” لە ئەفسانەكانی یۆناندا دێت.

بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بووەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی كرواتیا، لەكاتێكدا گەشتیار و دانیشتووانی ناوخۆ هەوڵ بۆ گونجان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەدەن. بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا لە هەریەكە لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا، یۆنان و توركیا بەرزی پلەکانی گەرما ٤٥ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

ئیسرائیل: “رێگریمان لە ٥٠ ھەوڵی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانمان کردووە”
پێشت ئیسرائیل: “رێگریمان لە ٥٠ ھەوڵی ئێران بۆ سەر ئامانجەکانمان کردووە”
قەسرێ، گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە
دواتر قەسرێ، گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار