قەسرێ، گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێک ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە



بەهۆی شۆرتی كارەبای ئۆتۆمبێلێك و پاشان گڕگرتنی، ئاگر لە دەغڵودانی هاوڵاتییەك لە گوندی ڕەشدووری سنووری ناحیەی قەسرێ کەتەوە.

ڕووداوەكە ئەمڕۆ بووە و بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران دەڵێت، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی قەسرێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە و ڕێگری لە زیادبوونی بکەن و ڕێگا نەدەن زیاتر تەشەنە بکات و زیان بگەیەنێت.

لە ڕووداوەکەدا جگە لە سوتانی ئۆتۆمبێلەكە، كارتی نیشتمانی و بڕێك پارەی خاوەنەكەی، هەروەها پارچەیەك زەوی چێندراو بە گەنم و جۆ سووتا. هاوکات، توانرا دوو کێلگەی ئاژەڵ و پەلەوەر و کارگەیەکی غاز لە سووتان ڕزگاربکرێن.

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات
پێشت شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات
هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت
دواتر هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت
ەیوەندیدار