ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرلەنوێ‌ دەركەوتەوە
عزەت دوری بە بۆنەی راوەستانی جەنگی عیراق ئێران وتارێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عزەت دوری جێگری سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، وتارێك پێشكەش بە گەلی عیراق و هێزەكانی سوپا دەكات بەبۆنەی هەشتی ئاب یادی سی ساڵەی كۆتایی هاتنی جەنگی عیراق- ئێران” كە زیاتر لە هەشت ساڵی خایەند.

بەپێی ئاژانسی yesiraq ، عزەت دوری لە وتارەكەیدا رایگەیاندووە”راپەڕین لە دژی ئێران و گەندەڵكاران تاكە رێگەی رزگاربوونە، بۆیە سڵاو لە راپەڕینی گەلەكەمان دەكەین لە باشووری و فوراتی ناوەڕاست و بەغدا”.

بە وتەی دوری”ئەوەتا رۆڵەكان و ئەفسەران و سەربازانی سوپای قادسیە بە نەبەردییەوە رووبەڕووی داگیركاری ئێرانی دەبنەوە، عیراق روكارێكی بەهێز بوو بۆ پارێزگاری لە عەرەب و جیهان بەڕووی شەڕەنگێزییەكانی ئێران، بەڵام ئەمەی ئێستا روودەدات، روخاندنی ئەو رووكارە عیراقیەیە”.

جێگرەكەی سەدام حسێن، پەیامێكیشی رەوانەی عەرەب كردووە و لە پەیامەكەیدا دەڵێت”دوای تێپەڕینی سی ساڵ بەسەر ئەو شەڕە پیرۆزەدا، بە برایانی عەرەب یان ئەو مسوڵمانانە دەڵێین كە پێیانوابوو سەركردایەتی عیراقی زیادەڕۆیی دەكات لە وێناكردنی مەترسییەكانی ئێران لەسەر عەرەب و مسوڵمانان، و پێویستی بەرپەرچدانەوەی بەوپەڕی توانا و هێزەوە، پێیان دەڵیین باش تەماشای دەوروبەری خۆتان بكەن و ببینن چەند دەستنیشانكردنەكانمان وردبوون و چەند هەڵوێستی سەركردایەتی عیراق درووربین و قوڵ و بوێرانە بوو”.

عزەت دووری لە وتارەكەیدا رایگەیاندبوو”ئێران سوكایەتی بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە دراوسێ‌ عەرەب و مسوڵمانەكانی دەكات”، ئیدارەی ئەمریكا و لایەنگرانیشی بەوە تۆمەتبار كردبوو كە “پیلانی ئیسرائیلیان جێبەجێ‌ كردووە بۆ گۆشەگیركردنی عیراق و شەكەتكردنی سەربازیی و ئابوریی وڵات، تا ئەو كاتەی داگیریان كرد و هەڵمەتی كاولكارییان لە دژی بەرپاكرد”.

عزەت دوری جێگری سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، لە دوای داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاییەكان لە ساڵی 2003، یەكیك بوو لە كەسێتییە داواكراوەكان و لە دەركەوتووترین دەستڕۆیشتووەكانی نێو دەسەڵاتەكەی رژێمی بەعسیش بوو كە زیاتر لە سی ساڵ لە عیراقدا حوكمی كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا وێڕای ئەوەی چەند جارێك هەواڵی كوشتنی بڵاوكرایەوە، لە ژیاندایە و ناوبەناو لەڕێی تۆماری ڤیدیۆیی و دەنگییەوە پەیامەكانی خۆی پەخش دەكات.

عێراق

ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدی کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت.

عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێكی ئێران بەرەو ناو عیراق جوڵەی پێكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرای دەكەن، كە هێزێكی ئێرانی هاتۆتە ناو عیراقە بۆ “پووچەڵ كردنەوەی پلانێكی ئەمریكی، كە بە ئامانج گرتنی زیارەتكارانی ئێرانیە لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا”.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار بە ماڵپەڕی (وەتەن نیوز)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، هێزێكی سەربازری وشكانی ئێران هاتۆتە ناو خاكی عیراق دوای ئاشكرابوونی پلانێكی ئەمریكا بۆ بەئامانج گرتنی زیارەتكارانی ئێرانی لە كاتی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا و وتوشیەتی، “هێزەكە ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ ڕوونەدانی هیچ دەستدرێژییەك لەسەر زیارەتكاران”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هێزە ئێرانیەی هاتۆتە ناو خاكی عیراق، ڕەزامەندی حكومەتی عیراقی وەرگرتووە بۆ هانەكەی.

ئاشكراشی كردووە، ئەو هێزە دوابەدوای تەواو بوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن خاكی عیراق بەجێ‌ دەهێڵێت.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەوەی بڵاوكردەوە، كە هێزێكی ئێرانی لە سنورەكانی عیراق نزیك بۆتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانی عەلی خامنەئی، ڕابەری بالای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كە بڕیارە بەم نزیكانە بگاتە عیراق بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەكان لە پارێزگای كەربەلا لە ڕۆژانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبادی كۆبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە سەردانێكی پێشتر ڕانەگەیەنراو، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران پێشوازی كردووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ كراوە لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە وڵات و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەندی و هەرێم كرایەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی هاوبەش و بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شانەكانی تیرۆر.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كراوەتەوە لە چوارچێوەی دەستور و دۆزینەوەی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەپێناو خزمەت كردنی وڵات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین