ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهای 100 دۆلار ملیۆنێك تمەنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی یەك ملیۆن تمەنی ئێرانی تێپەڕاند.

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەهای تمەن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان رووی لە دابەزین كردووە.

سەبارەت بە دابەزینی زیاتری بەهای تمەن، ناوبراو رایگەیاند، پەیوەستە بەدۆخی ئابووری ئێران و گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە و ناتوانرێت پێشبینی بۆ تمەن بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 12 هەزار و 150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بە 13 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

ئابوری

چوار هەزار فەرمانبەری پلە تایبەت لە فەرمانگەكانی حكومەتدا هەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەبدولهادی سەعداوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، فەرمانگە و وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق توشی هەڵئاوسانی فەرمانبەر بووە و نزیكەی 4000 هەزار فەرمانبەری پلە تایبەت هەن.

سەعداوی بە ماڵپەڕی “بغداد الیوم”ی وتووە، كوتلە و حزبە سیاسییەكان شەڕ لەسەر پۆست و بەرپرسیارەتی دەكەن لە فەرمانگەكانی حكومەتدا و بەگوێرەی پێوەری حزبی دابەش دەكرێن.

هەڵئاوسانی فەرمانبەرانی عێراق لە فەرمانگە و وەزارەتەكاندا لەكاتێكدایە كە دەیان هەزار فەرمانبەری خانەنشینكراو بە پلەی تایبەت، سەرۆك كۆمار، جێگری سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیر و جێگری سەرۆك وەزیر، وەزیر، پەرلەمانتار، بریكاری وەزارەتەكان و بەرێوەبەری گشتی و راوێژكاری خانەنشین هەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەزینی بەهای تمەن بازاڕی فەرشی ئێرانی گەرمكردۆتەوە

 

خەڵك-یەحیا حەبیب

دابەزینی بەهای تمەن بە بەرامبەر بە دۆلار بازاڕی فەرشی ئێرانی لە كوردستان و عێڕاقدا بوژاندووەتەوە و هاوڵاتیانیش خواستیان لەسەر ئەو فەرشانە دروست بووە كە ئێران بۆ پێشانگا نێودەوڵەتییەكان دەیبات و نمایشی دەكات.

ئێران خاوەنی دەیان كۆمپانیای دروستكەری فەرشە و ئەمەش وایكردووە كە خواستێكی زۆر لە سەر فەرشەكانی دروست ببێت لە دەرەوەی وڵات، چونكە كاری جیاواز لە فەرشەكاندا ئەنجام دەدەن و كوالێتیەكی باشیان هەیە، بەڵام دابەزینی بەهای تمەنی وڵاتەكە وای كرد ئەو فەرشانەی كە نرخەكانیان بەرز‌ بوو بۆ دوو هێندە و سێ هێندە دابەزێت و ئێستاش بەو هۆیەوە بازاڕی فەرشی ئێرانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم و عێراقیش گەرمببێت.

محەمەد عەزیز، خاوەنی یەكێكە لە پێشانگاكانی فەرش بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “فەرشی ئێرانی لە جیهاندا بە ناوبانگە و بە تایبەت جۆرەكانی وەك فەرشی (كاشان و هەزار و دوسەد شانە) و چەندین جۆریتری هەیە ئەمەش وای كردوە هاوڵاتیانی خۆمان لە ناوچەكانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی خواستێكی زۆریان لەسەر جۆرەكانی فەرشی ئێرانی هەیە “.

وتیشی”بەڵام بەهۆی بەرزی نرخی تمەن نەیان دەتوانی بیكڕن بە جۆرێك پێش دابەزینی تمەن فەرشی (700 شانە) جوتەكەی زیاتر لە ملیۆنێك دیناری عێڕاقی بووە بەجۆرێك دوو فەرشی 3 مەتر بە درێژی چوار مەتر (800 دۆلار بۆ 900 دۆلار)ی ئەمریكی دەكەوت “.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار و دیناری عێڕاقیش بە هەمان شێوە ئەمەش كاریگەری زۆری كردە سەر بازاڕی فەرشی ئێرانی و هاوڵاتیانیش ئێستا بە بەردەوامی فەرشی نێو ماڵەكانیان نوێ دەكەنەوە، چونكە ئەو فەرشانە نرخەكانیان دابەزیوە و پشتر بە هۆی ئەوەی كە نرخیان بەرز بوو بە ئاسانی هاوڵاتیان نەیان دەتوانی بیكڕن، بەڵام دابەزینی بەهای تمەن وای كردووە هاوڵاتیەكی باش سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە فەرشی ئێرانی دەهێنن و ڕۆژانە چەندین خێزان دێن سەیری جۆرەكانی فەرش دەكەن و دەیكڕن بۆ ماڵەكانیان و دابەزینیشی بە هەل دەزانن، چونكە پێشتر نە دەتوانرا بیكڕن “.

خاوەنی ئەو پێشانگایەی فەرش ئاشكراشی كرد”لە ڕابردوودا پێش ئەوەی بەهای تمەن زۆر دابەزێت ئامێرە كارەباییەكانی وەك (سەلاجە و موبەریدە ئامێرەكانی تر )ی كارەبایی دەنێردرایە ئێران و ساغ دەبویەوە، بەڵام ئێستا بازرگانانی ئێران لە هاوردەكردنی ئامێرە كارەبایەكان خۆیان دوردەخەنەوە، چونكە ئەگەر لە ڕابردوودا سەلاجەیەك بە 300$ دۆلار بكڕایە ئەوا ئێستا بە 1200$ هەزار و دوو سەد دۆلارە و هاوڵاتیانی ئێرانیش ئەمەیان پێ ناكڕێت و هەر بۆیە بازرگانان نایبەن بۆ ئەو وڵاتە “.

وتیشی”ساڵی 2015 ئەو قەیرانەی كە ڕوی لە هەرێمی كوردستان كرد تارادەیەكی زۆر هاوڵاتیان وازیان لە كڕینی فەرش و نوێكردنەوەی ناو ماڵ هێناوە، لە ماوەی قەیرانەكەشدا خواست لەسەر ئەو فەرشانە هەبوون كە بە مەتر دەفرۆشران و نرخەكەیان زۆر بەرز نەبوو وەك لە نرخی فەرشی ئێرانی “.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێران لە ڕوی جۆرەكانی فەرشەوە بەناوبانگە و چەندین جۆری فەرشی هەیە كە بەشێكی پێش دابەزینی نرخی تمەن هاوڵاتی هەرێم باسی جۆرە بەرز نرخەكانی نەدەكرد، بەڵام دابەزینی بەهای تمەن خواستیشی لەسەر فەرشە گران بەهاكانی ئێرانی دروست كردووە بە تایبەت ئەوانەی كە لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان نمایش دەكرێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كێشەی موچە و پشكی هەرێم لە بودجەدا ساڵی داهاتوویش چارەسەرناكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەستە بە رێكەوتنی سیاسی و نەوتی كەركوكەوە و ئەگەر رێكەوتنی لەسەر بكرێت، كێشەكە چارەسەر دەكرێت و ئەگەر لە حكومەتیش پشكی هەرێم چارەسەر نەكرێت، لەپەرلەمان قورستر دەبێت.

نەجیبە نەجیب بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی دەستوری عێراق دەبێت پشكی پارێزگا و هەرێمەكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان بێت و ئەوەیشی ئێستا بۆ پشكی هەرێم دانراوە 12.67% لەسەر بنەمای كۆبونی خۆراكە و ئەساسێكی زانستی نیە.

وتیشی”پشكی 12.67% دەوترێت بەپێی كۆبونی خۆراك پشكی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە و بەپێی دەستوریش دەبێت لەسەر بنەمای دانیشتوان و زیان بێت، بەڵام تائێستا هیچ ئامارێك یان سەرژمێری نەكراوە، چەندجارێكیش هەرێمی كوردستان داوای كردووە”.

پێشتر سەعد حەدیسی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند، پشكی هەرێمی كوردستان كەمنەكراوەتەوە، بەڵكو ژمارەی راستەقینەی هەرێمی كوردستان 12.67%ە.

نەجیبە نەجیب، رونیكردەوە، ئەگەر كێشەی پشكی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران چارەسەرنەكرێت، بۆ پەرلەمان قورستر دەبێت، هەرچەندە پێشبینی دەكرێت لە كابینەی داهاتوودا یەكلای بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین