ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

شێركۆ جەودەت: عێراق وەڵامی داواكاری ناردنی نەوتی سپی داوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كە حكومەتی عێراق رایگەیاندوە، كە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكات، بەڵام تائێستا وادە و بڕی هەناردەكەی ئاشكرانەكردووە.

شێركۆ جەودەت بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە بەفەرمی حكومەتی عێراق ئاگاداری حكومەتی هەرێمی ئاگادارنەكردۆتەوە لەسەر ناردنی نەوتی سپی، بەڵام رایگەیاندوەن كە ئامادەن نەوتی سپی بدەن بە هاوڵاتیانی هەرێم بۆ زستانی داهاتوو.

دابەشكردنی نەوتی سپی ساڵانە یەكێكە لەو كێشانەی رووبەڕووی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە، چونكە حكومەتی هەرێم ئامادەنیە نەوتی سپی بدات بە هاوڵاتیان.

وتیشی”گفتوگۆی لەسەر كراوە و داواكراوە، حكومەتی عێراقیش هەڵوێستی ئەرێنی هەبووە”.
قسەكانی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتییەكان دوای ئەوەدێت، كە لە چەند رۆژی رابردوودا هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، كە حكومەتی عێراق ئامادەیە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.

ئابوری

نرخی نەوت دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و ناڕوونی ئابووری جیهانی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران مەترسی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەتی دروست كردووە، بەڵام یەدەگی نەوتی ئەمریكا زیادی كردووە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت دابەزرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە بڕی 50 سەنت دابەزیوە و بۆتە 71 دۆلار و 96 سەنت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی سووكی ئەمریكی بە بڕی 55 سەنت شكاوە و دابەزیوە بۆ 66 دۆلار و 49 سەنت.

دوێنێ سێ‌ شەممە، پەیمانگای نەوتی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە یەدەگی نەوتی ئەمریكا بە بڕی 3.7 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەیەكدا زیادی كردووە و لە 10ی ئاب گەیشتۆتە 410.8 ملیۆن بەرمیل.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەفتەی داهاتوو جەژنە
بڕیارێكی گرنگ سەبارەت بە گۆشتی سوور دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە ڕێگری كردن لەسەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی لەسەر شەقام و شاڕێكارن بە نایاسایی و جەختیشدەكاتەوە، كە “پێویستە ئاژەڵ بەر لەسەربڕین و پاش سەربڕین پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت”.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگری كردن لە سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكانی ناوشاری سلێمانی، لیژنەی 3 دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 70 كیلۆگرام گۆشتی سور لەسەر شەقامی گشتی سلێمانی – تاسڵوجە، كەبەدەر لە رێنمایەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی سەربڕابوون.

وتیشی، “بەپێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری سلێمانی، پێویستە ئاژەڵ بەر لەسەربڕین و پاش سەربڕین پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت تا دڵنیا بنەوە لە سەلامەتی گۆشتەكە بۆ خواردن و نەبونی زیان بۆسەر تە‌ندروستی مرۆڤ”.

ڕونیشیكردەوە، ئەو ئاژەڵەی بەدەر لە ڕێنماییەكان و‌ لەدەرەوەی كوشتارگەكان سەردەبڕرێت پشكنینەكانی بۆ ئەنجام نەدراوە، خواردنی گۆشتەكەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

گۆران قادر ڕاشیگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو گۆشتەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە‌ ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت و ئەو كەلوپەلانەی لەپیشەكەدا بەكارهێنراون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوبراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق بڕیارێكی بۆ مامەڵەكردن بە دۆلار دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای سەپاندنەوەی سزا ئابورییەكان بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریكاوە، بانكی ناوەندی عیراق بە فەرمی مامەڵەكردنی بە دۆلار لەگەڵ ئەو وڵاتە قەدەغە كرد.

مەحمود داغر، بەڕێوەبەری پڕۆسە داراییەكان لە بانكی ناوەندیی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ئێران بە دۆلاری ئەمریكی مامەڵە ناكەن، چونكە ئێران سوودی لێ‌ وەرناگرێت.

ئاشكراشی كردووە، ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ ئێران مامەڵە بە دۆلار ناكەن، بەڵكو بە دراوی دیكەی وەك یۆرۆ مامەڵە كراوە.

وتیشی، “سەرجەم بانكەكانی عیراق خراونەتە ژێر چاودێری توندەوە” و جەختیشی كردۆتەوە، ” دابەزینی تمەن بەمجۆرە زۆرەی ئێستا لەسەر ئێران زۆر دەكەوێت.

ڕۆژی دوو شەممە 6ی ئاب-ی 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران كرد و جەختیشی كردەوە، كە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەشی دووەمی سزاكان دەسەپێنرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین