ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر ئێران كاریگەری لەسەر هاوردەكردن بۆ هەرێم دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردەو هەناردەكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت، گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران كاریگەرییەكی ئەوتۆی لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت.

چەند رۆژێكە قۆناغی یەكەمی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستی پێكردووەو حكومەتی عێراقیش پابەندی خۆی بۆ گەمارۆكان دەربڕیوەو لای خۆشییەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، وەك بەشێك لە عێراق پابەند دەبین، ئەمەش لەكاتێكدایە زۆرینەی شمەك‌و كاڵاكانی هەرێم لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت.

عەتا محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی هاوردەو هەناردەكارانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەم گەمارۆیە زیاتر كۆمپانیا گەورەكان دەگرێتەوە، ئەگەرنا بازرگانێكی بچوك دەتوانێت كارەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ بكات.

وتیشی “گەمارۆكانی سەر ئێران داخستنی سنورەكان بە تەواوەتی ناگەیەنێت، بەڵكو ئەمە شتێكی كاتییەو بەوشێوەیە نابێت كە سنوور دابخرێت‌و كارەكان رابوەستێت”.

ئاشكراشیكرد، گەمارۆكان كاریگەری لەسەر هەندێك كۆمپانیا هەیە كە لە ئاستێكی گەورەدا كار دەكەن بەتایبەت ئەوانەی لە بواری هاوردەكردنی چیمەنتۆ كاردەكەن، یاخود ئەوانەی بە ترانزێد شمەك‌و كاڵاكان هاوردە دەكەن”.
رونیشیكردەوە، لەوانەیە رێگری لەو كۆمپانیایانە بكرێت كە شمەك‌و كاڵاكانیان لە ئێرانەوە بۆ دێت‌و ئاگاداری كۆمپانیا چینی‌و كۆریایی ‌و ئەوروپاییەكانیش بكەن كە نابێت كاڵا لە ئێرانەوە بنێرنە هەرێم، لەبەرئەوە كاریگەری لەسەر ئەو بازرگانانەو كاری هەرێم‌و عێراقیش دروست دەكات.

سەبارەت بەوەی كاری كۆمپانیا بچوكەكان بە قاچاخ لەقەڵەم دەدرێت، ناوبراو رایگەیاند، ئەگەر بە خاڵە سنوورییەكانەوە هاوردە بكرێت قاچاخ نییە‌و ئەمریكاش چاودێری ئەو شتە بچوكانە ناكات، بابەتەكەش بەو شێوەیە نییە كە لەمیدیاكانەوە گەورە دەكرێت.

ئابوری

هەفتەی داهاتوو جەژنە
بڕیارێكی گرنگ سەبارەت بە گۆشتی سوور دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە ڕێگری كردن لەسەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی لەسەر شەقام و شاڕێكارن بە نایاسایی و جەختیشدەكاتەوە، كە “پێویستە ئاژەڵ بەر لەسەربڕین و پاش سەربڕین پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت”.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگری كردن لە سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەی لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكانی ناوشاری سلێمانی، لیژنەی 3 دەستیان گرت بەسەر زیاتر لە 70 كیلۆگرام گۆشتی سور لەسەر شەقامی گشتی سلێمانی – تاسڵوجە، كەبەدەر لە رێنمایەكانی ڤێتێرنەری و تەندروستی سەربڕابوون.

وتیشی، “بەپێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری سلێمانی، پێویستە ئاژەڵ بەر لەسەربڕین و پاش سەربڕین پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت تا دڵنیا بنەوە لە سەلامەتی گۆشتەكە بۆ خواردن و نەبونی زیان بۆسەر تە‌ندروستی مرۆڤ”.

ڕونیشیكردەوە، ئەو ئاژەڵەی بەدەر لە ڕێنماییەكان و‌ لەدەرەوەی كوشتارگەكان سەردەبڕرێت پشكنینەكانی بۆ ئەنجام نەدراوە، خواردنی گۆشتەكەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

گۆران قادر ڕاشیگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئەو گۆشتەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە‌ ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت و ئەو كەلوپەلانەی لەپیشەكەدا بەكارهێنراون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، لەناوبراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق بڕیارێكی بۆ مامەڵەكردن بە دۆلار دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای سەپاندنەوەی سزا ئابورییەكان بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریكاوە، بانكی ناوەندی عیراق بە فەرمی مامەڵەكردنی بە دۆلار لەگەڵ ئەو وڵاتە قەدەغە كرد.

مەحمود داغر، بەڕێوەبەری پڕۆسە داراییەكان لە بانكی ناوەندیی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ئێران بە دۆلاری ئەمریكی مامەڵە ناكەن، چونكە ئێران سوودی لێ‌ وەرناگرێت.

ئاشكراشی كردووە، ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ ئێران مامەڵە بە دۆلار ناكەن، بەڵكو بە دراوی دیكەی وەك یۆرۆ مامەڵە كراوە.

وتیشی، “سەرجەم بانكەكانی عیراق خراونەتە ژێر چاودێری توندەوە” و جەختیشی كردۆتەوە، ” دابەزینی تمەن بەمجۆرە زۆرەی ئێستا لەسەر ئێران زۆر دەكەوێت.

ڕۆژی دوو شەممە 6ی ئاب-ی 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاكانی سەر ئێران كرد و جەختیشی كردەوە، كە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بەشی دووەمی سزاكان دەسەپێنرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی عێراق بەفەرمی دەیان هەزار پلەی دامەزراندنی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق رایگەیاند، كە سەدان پرۆژەی خزمەتگوزاریان لە پارێزگاكانی عێراق دەستپێكردۆتەوە و ساڵی داهاتووش 55 هەزار كەس لە فەرمانگەكانی حكومەتدا دادەمەزرێنن.

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەفەڕمی حكومەت لەزاری سەعد حەدیسیەوە بڵاوی كردەوە، كە حكومەت زۆربەی پرۆژەكانی لە بەسرە و بەغدا خستوەتەكار و لە چەند پارێزگای تریش پرۆژەكان دەستیان پێكردۆتەوە.

وتیشی”حكومەت پلانی هەیە، كە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی بونیادبنێتەوە و چەندین هەزار هەلی كار دەستبەربكات، سەرباری ئەوەی چەندین پرۆژەی ستراتیژی تریش لە شارەكاندا دروست دەكرێن بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری وڵات”.

سەعد حەدیسی ئەوەیشی ئاشكراكرد، كە پلانی ئەوەیش هەیە كە جگە لەو پرۆژانە ساڵی داهاتوو 55 هەزار پلەی دامەزراندن لە فەرمانگەكانی حكومەتدا رابگەندرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین