ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەش‌و هەوای ئەمڕۆو سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 42 پلە و لە دهۆك 41 پلەو لە كەركوكیش 43 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 41 پلەو لە دهۆك 41 پلەو لە كەركوكیش 43 پلە دەبێت.

ژینگە

كەشناسی ڕاگەیەنراوێكی نوێی لەبارەی دابەزینی پلەكانی گەرما و بارانبارین بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای سوورەوە شەپۆلێكی كورتی بارانبارین لە ئێوارەی سبەی شەممە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت .

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەپۆلە كورتەكەی بارانبارین لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەكات و كاریگەری زیاد دەبێت لەسەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵات.

دەشڵێت :”پێشبینی دەكرێت برێكی مام ناوەند باران ببارێت و زیاتر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان”.

ڕاشگەیاندووە، ئاڕاستەی با باشووری خۆرهەڵات بە خێرایی مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە لە نێوان (1-2) پلەی سیلیزی، مودای بینین لە نێوان (7-9) كم دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر بارانبارین بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ كەش و هەوای شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ، دەشڵێت :” لە هەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران دەكرێت”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەش و هەوای ئەمڕۆ هەینی 19ی تشرینی یەكەمی 2018ی بڵاوكردەوە، بە پێی پێشبینیەكان كەش و هەوای شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێك ناوچەش ئەگەری نمە باران دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەرزترین پلەی گەرماش لە نێوان (32 بۆ 18 ) دەبێت و هەروەها مەودای بینین لە نێوان شارەكانی هەرێم (9-10) كم، خێرایی باش (10-20) كم لە كاتژمێرێكدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سلێمانی؛ژمارەیەكی زۆر ئامێری بیرهەڵكەندن دەستی بەسەردا دەگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحیەی بازیان دەست بەسەر 5 ئامێری بیرهەڵكەندندا گیرا، دەشڵێت:”لە سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەك ٣ سێ ئامێری دیكەدەستی بەسەر داگیراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەئەنجامی دەرچونێكی مەیدانی مەفرەزەكانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سنوری ناحیەی بازیان توانیان دەستبگرن بەسەر 5 پێنج ئامێری بیرهەڵكەندن كە بەنهێنی كاریان دەكرد.

دەشڵێت:”پاش گەیشتنی مەفرەزەكان دەستبەجێ ئامێرەكان دەستیان بەسەرداگیرا و ڕێكاری یاسایی لە دژیان گیرایە بەر”.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا لەسنوری سەیدصادق پیرەمەگرون و سیتەك ٣ سێ ئامێری بیرهەڵكەندن دەستی بەسەر داگیراوە و ڕێكاری یاسایی لەدژیان گیراوەتە بەر .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین