ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ریاز نێوەندگیر بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەنەدا و سعودیە رەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند ” پێویست بە بوونی نێوەندگیر ناكات لە كێشە سیاسییەكاندا لەگەڵ كەنەدا، پێویستە لەسەر ئۆتاوا ئەوە ڕاست بكاتەوە كە بەرامبەر سعودیە كردی”.

عادل جوبەیر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” ئێستا بیر لەوە دەكرێتەوە ڕێوشوێنی زیاتر دژی كەنەدا بگیردرێتە بەر.” بەڵام هیچ وردەكارییەكی زیاتری نەدا..

لەلای خۆشیەوە سەرۆك وەزیری كەنەدا جەستن ترودۆ وتی “بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر ئەو وڵاتانەی كە تۆماریان باش نیيە لە بواری مافەكانی مرۆڤدا”.

ترودو بە ڕۆژنامەنووسانی وت “وەزیری دەرەوەی كەنەدا كریستیا فریلاند گفتوگۆیەكی زۆری لەگەڵ هاوتا سعودییەكەیدا كردووە، بەڵام نەچووە نێو وردەكارییەكانەوە”.

جیهان

ئەمریكا خەڵاتی دۆزینەوەی شوێنی رێبەری قاعیدە كرد بە دوو هێندە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمەریكا خەڵاتەكەی بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی ڕێبەری قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب دوو هێندە لێكرد، دەڵێت هەر كەسێك زانیاری بدات لە بارەی شوێنی قاسم ئەلڕیمی ئەوا لە بری 5 ملیۆن دۆلار 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە هەواڵێكدا كە لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاوكراوەتەوە، نوسیویەتی”ئەلڕیمی لە مانگی شەشی ساڵی 2015 بووە بە ئەمیری ئەم گروپە تێرۆرستیە و پاش مانگێك بەیعەتی خۆی بۆ ئەیمەن ئەلزەواهری ڕێبەری قاعیدە ڕاگەیاندووە و داوایكردووە سەرلەنوێ هێرشبكرێتەوە سەر ئەمەریكا.”

ناوبراو تەمەنی 40 ساڵە و لە یەمەن لەدایكبووە و لە ساڵانی نەوەدەكاندا لە ئەفغانستان ڕاهێنانی بە تێرۆرستان كردبوو. پاشان گەڕاوەتەوە یەمەن تاوەكو ڕێبەرایەتی باڵی قاعیدە لەوێ بكات. ساڵی 2005 سزای زیندانی درا بە تۆمەتی پـلاندانان بۆ كوشتنی باڵیۆزی ئەمەریكا بۆ یەمەن، بەڵام لە ساڵی 2006 لە زیندان هەڵهات. لە ساڵی 2010 وە خراوەتە لیستی ئەو تێرۆرستانەی ئەمەریكا بڕیاری دەستگیركردنیانی داوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیاندنەكەی بڕیاری داوە 5 ملیۆن دۆلار خەڵات بدات بە هەر كەسێكیش زانیاری بدات لەسەر شوێنی خالد سەعید ئەلباتەرفی كە ئەویش یەكێكە لە ڕێبەرانی گروپی قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب.

ئەلباتەرفی لە دایكبووی سعودیـیەیە و لە ساڵی 1999 چوو بۆ ئەفغانستان و لەوێ لە كەمپی فارووقی قاعیدە مەشق و ڕاهێنانی پـێكرابوو و لە ساڵی 2001 لە پاڵ تاڵیبان لە دژی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی شەڕی كردبوو. پاشان لە ساڵی 2010 ڕووی لە یەمەن كردووە و پەیوەندی بە گروپی قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران كۆتا هەناردەی نەوتی خاوی ڕەوانەی بەندەرێكی چین دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرەتای مانگی داهاتوو لە پێش دەستپێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران 22 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئەو وڵاتە دەگاتە وڵاتی چین، كە دەبێتە كۆتا نەوتی خاوی هەناردەكراوی ئیران.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران بڵاویكردۆتەوە، لە پێش دەستپێكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئیران ڕێژەیەكی بەرچاو لە نەوتی خاوی لە سەرەتای مانگی 11ی بگاتە بەندەری دالیانی چین.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا كۆمپانیای نیشتمانی نەوتهەڵگرەكانی ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتە بۆ بەندەری دالیانی چین ، بەگەیشتنی نەوتەكە، بڕیار دەدرێت ئەو نەوتە بە چین بفرۆشرێت یان بە كڕیارانی دیكەی نەوت بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، بڕیارە 6 تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەمریكا گەمارۆ بخاتە سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، چاوەڕوان دەكرێت كاریگەری لەسەر حكومەتی ئیران دروستبكات .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین