ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٨ تاکتیک تاوەکوو وابکەیت پێڵاوەکانت گران دەربکەون

خێزان 

ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگ کە ڕێنیشاندەرت دەبن لە هەڵبژاردنی پێڵاوی ناوازە.

پێڵاوی زۆر درێژ مۆدێلی نەماوە و خۆتی لێ بەدوور بگرە.

پێڵاوی نا ئاساییش تەواو ناشرینە و هەرگیز پێشنیار نەکراوە.

ئەگەریش ویستت ڕەنگێکی هاوشێوەی وێنەکەی خوارەوە بێت هەوڵ بدە پڕاوپڕی پێت نەبێت و هاوشێوەی وێنەکەی لای ڕاست تەواو گونجاوە.

هاوشێوەی ئەو پێڵاوانە لە پێ بکە کە دەڵێی پێستە کراون.

بوونی پارچەی ئاسنی زۆر وادەکات کەمتر پێڵاوەکانت سەرنجڕاکێش بن.

خۆت بە دوور بگرە لە پێڵاوی ڕەنگاو ڕەنگ و زەق یەک دوو ڕەنگ بێت زۆر باشترە.

بن بەرزی ڕێک لەپێ بکە لەبری قۆنەرەی بن بەرزی نوساو بەیەکەوە.

هەوڵبدە پێڵاوەکانت تەواو بریقە بداتەوە لەبری ئەوەی شتی زۆری پێوە بێت.

ریکلام

ماڵداری

٦ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی بەبێ ئازار و پشتئێشە پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بکەیت

خێزان

ئاشكرایە پێڵاوی پاژنە بەرز جوانیەكی تایبەتی هەیەو كەشخەییەكی تەواو بە جل و بەرگ و شێوازی ڕۆشتنت دەدات،  بەڵام لەپێ‌ كردنی بە ئازارەو ناتوانی ماوەیەكی زۆر پێوەی برۆیت لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین كە خانمە ئەمریكی و بیانیەكان زۆربەی كات بۆ دەرەوەو شوێنی ئیش و بە بەردەوامی لە پێی دەكەن بەبێ‌ ماندو بون! تۆش بەم ٦ فێڵە دەتوانیت فێری لە پێ‌ كردنی پێلاوی بەرز ببیت:

– قەوسی پێیەكانت رابهێنە لەسەر پێڵاوی بەرز : ئەگەر هاتو هەمیشە كالە و پێڵاوی فلات لەپێ‌ بكەیت ئەوە قاچەكانت بە وە ڕادێت و ئەگەر دوای ئەوە پێلاوی بەرز لەپێ‌ بكەیت ئەوە بەئازارەو ناتوانیت بەڵام ئەگەر قاچەكانت لەسەر پێڵاوی بەرز رابهێنیت ئەوە پێیەكانت شێوەی كەوان وەردەگرن.


– قەبارەی  پێڵاوەكانت كەمێك گەورەتر لە قاچی خۆت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئاسودە بێت لە پێتدا.


– ئاگات لە جوڵانەوەی جەستەت بێت لە كاتی ڕۆشتندا و هەوڵ بدە سكت بەریتە ناوەوە  و شانەكانت بۆ دەرەوە ئەوە رۆشتنێكی جوان بە جەستەت دەدات.

– لەپێشدا پاژنە ئینجا پەنجەكانت بكە سەر زەوی بەو جۆرە ڕۆشتنێكی جێگیر و سروشتیت دەبێت، ئەگەر پێشتر پەنجەكانت دابنێیت وەك ئەوە وایە لەسەر نوكی پێ‌ برۆیت

– كاتی تەواو بدە بە ڕۆشتنت و بە هێواشی و بە ئارامی هەنگاو بنێ‌.

– پاژنەی پێڵاوی جیاواز هەڵبژێرە و لە بەرز و مامناوەندو هەندێ‌ جاریش نزم لەپێ‌ بكە.

 

14/08/2017

10409 جار بینراوە‌‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٣٠ بیرۆکەی جوان بۆ کاتی سەیران و مانەوە لە دەشت و دەر

٣٠ بیرۆکەی جوان بۆ کاتی سەیران و مانەوە لە دەشت و دەر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت

خێزان

هەندێک کار هەیە کە پێویستە منداڵەکەت فێربکەیت بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ١٣ ساڵ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین خاڵەکان:

 

 

– هاوکاریکردن لە کارووبارەکانی ناوماڵدا

– شارەزایی لە ناوچە نزیکەکان و دەوروبەرەکەی خۆی

– فێربوونی ئاداب و خوڕەوشتە کۆمەڵایەتیە باشەکان و زانینی خراپەکان

– فێری ئەوەی بکە کە بزانیت کاتەکانی ڕێک بخات

– فێری فیریاگوزاریە سەرەتاییەکانی بکە

– فێری ئەوەی بکە کە بتوانێت بچێتە مارکێت و پێداویستیە ئاسانەکان بکڕێت

– با داهاتی دیاریکراو بێت و فێری ئەوەی بکە کە خەرجیەکانی ڕێک بخات

– فێری کردارەکانی پاکوخاوێنی وەک ددانشتن و خۆشتنت ڕۆژانە و پاککردنەوەی مووەکان و بەکارهێنانی بۆنی بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین